بابەتی گرینگ 1, ئه‌یلول 2016

گشت بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەسوس لە کۆنگرەی تەکنەلۆژی IFA 2016

Capture

کۆنگرەی تەکنەلۆژی IFA 2016 لە وڵاتی ئەڵمانیا لە شاری بەرلین دەستی پێ کرد وەک ساڵی پار کۆمپانیای ئەسوس نمایشە جۆر بە جۆرەکانی دەستی پێ کرد لە ڕووی بەرهەمە تەکنەلۆژیە ناوازەکانی لەم بابەتەدا زۆربەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەسوس کە لە کۆنگرەکەدا نمایشی دەکات ئاماژەی پێ دەکەین:

  • ڕوونمایەکی تایبەت بە کۆمپیوتەر:

کۆمپانیای ناوبراو ڕوونمایەکی تایبەت بە کۆمپیوتەری خستە ڕوو بە ناوی ZenScreen کە دەتوانی بیبەستیەوە بە کۆمپیوتەری تر و سوود لە دوو ڕوونما وەرگریت لە یەک کاتدا ئەم ڕوونمایە قەبارەکەی ١٥.٦ ئینچە بە ڕوونی فوول ئێچ دی بە تەنکی لە ڕادەبەدەر کە لە ٨ ملم زیاتر نیە، کە دەتوانرێت پەیوەست بکرێت بە ئامێرەکانەوە لە ڕێگەی دەرچەی USB-C و USB Type-A .

ئەم ڕوونمایە شوێنی پێنووسی تایبەت بە خۆی هەیە کە دەتوانی لە هەردوو باری پانی و درێژی بەکاری بێنی، وە ئەم ئامێرە دەتوانرێت لە ڕێگەی بلوتوز و وایفای پەیوەست بکرێت و لەم ساڵدا بە نرخی ٣٠٠$ـی ئەمریکی دەخرێتە بازارەکانەوە.

1472649032_asus-zenscreen

  • پادێک بە ناوی ZenPad 3S 10:

هەر لەم کۆنگرەیەدا کۆمپانیای ئەسوس پەردەی لەسەر نوێترین پادی خۆی لادا بە قەبارەی ڕوونمای ١٠ ئینچ بە ناوی ZenPad 3S 10.

ئەم ئامێرە بە تایبەتمەندی زۆر باش و ڕوونمایەکی زۆر سەرنج ڕاکێش و تایبەتمەندی دەنگی دەریایی لە جۆری Harman Kardon بە کوالیتیەکی بەرز کە ٢٤ بیتە درووست کراوە لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی ناسینەوەی پەنجەمۆری خاوەنەکەی و بارگاوی کردنەوەی خێرا لە جۆری Quick Charge 3.0 وە ئەمانەی خوارەوەش تایبەتمەندییەکانی تریەتی:

  • ڕوونما : بە قەبارەی ٩.٧ ئینچ بە ڕوونی 2K.
  • پڕۆسێسەر : شەشی ناوەکی جۆری میدیا تێک 8176.
  • ڕام : ٤ گێگابایت
  • یادگای ناوەکی : ٦٤ گێگابایت و پشتگیری لە دەرچەی MicroSD دەکات.
  • باتری : بە هێزی ٥٩٠٠ ملی ئەمپێر کە دەتوانی تا ١٢ کاتژمێر بەکاری بهێنیت و پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرا دەکات.
  • سیستەمی وەگەڕخەر : ئەندرۆید ٦.٠ ناسراو بە ماڕشمالۆو

ئەم ئامێرە بەم نزیکانە لەم ساڵدا لەگەڵ کۆمەڵێک پێوەکراوی تر بە نرخی ٤٠٠$ـی ئەمریکی بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.

  • کاتژمێری هۆشمەندی ZenWatch 3 لەسەر شێوەی بازنەیی:

چەند ڕۆژێک پێش دەست پێکردنی کۆنگرە دەنگ و باسی ئەم کاتژمێر هۆشمەندە بڵاو بوویەوە کەوا دیزاینەکەی لە شێوەی چەماوەییەوە لە لایەن کۆمپانیای ئەسوسەوە دەگۆڕدرێت بۆ بازنەیی، لە کۆتاییشدا هەر وا دەرچوو کۆمپانیای ئەسوسی تایوانی کاتژمێری هۆشمەندی خۆی بە ناوی  ZenWatch 3 لەسەر شێوەی بازنەیی دیزاینێکی سەرنج ڕاکێش و ڕەنگێکی سەرنج ڕاکێش لە نێوان خۆڵەمێشی و زێڕی و زیوی نمایش کرد.

Asus-ZenWatch-3-Gold

کۆمپانیای ئەسوس لەم وەشانە نوێیەی ئەم کاتژمێرە هۆشمەندەدا بازنیەکی بە ڕەنگی زێڕی زیاد کردووە لەگەڵ بوونی سێ دووگمە لە تەنیشت کاتژمێرەکەوە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کاتژمێرەکە هاوشێوەی کاتژمێرە بەناوبانگەکانی ڕۆلێکس و ئۆمیگا.

لە ڕووی باتریەوە کاتژمێری هۆشمەندی ZenWatch 3 دوای بارگاوی کردنەوەی تەواو دەتوانی بۆ ماوەی ٢ ڕۆژی بەردەوام بەکاری بهێنیت، وە هەروەها کۆمپانیای ناوبراو تەکنیکی HyperCharge لەم کاتژمێرە هۆشمەندەدا بەکارهێناوە کە ڕێژەی بارگاوی بوونەوەکەی لە ماوەی ١٥ خولەک دەگاتە ڕێژەی ٦٠% وە دەتوانی باتری دەرەکیشی بۆ بەکاربهێنی کە ڕێژەکەی ٤٠% زیاد دەکات لە چاو وەشانەکانی پێش خۆی لە هەمان جۆری کاتژمێرە هۆشمەندەکە و ئەم کاتژمێرە هۆشمەندە بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید وێر کار دەکات و نزیکەی ٥٠ ڕووکاری تایبەت بە خۆی و کاتژمێرەکەی تێدایە کە بە کارهێنەر دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی بیگۆڕێت وە لە ڕێگەی ئەپی تایبەت بە خۆی بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان کۆنتڕۆڵ دەکرێت و پشتگیری لە هەردوو سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دەکات بۆ پەیوەست بوون بە مۆبایلەکانەوە و بە نرخی ٢٢٩$ـی ئەمریکی دەفرۆشرێت و لەم ساڵدا دەخرێتە بازاڕەکانەوە.

 

  • کۆمپیوتەر ناجێگیری ئەسوس ترانسفۆرمر ٣ پڕۆ:

لە میانەی کۆنگرەکانی خۆی کۆمپانیای ئەسوسی تایوانی لە IFA 2016 یەکێک لە نوێترین کۆمپیوتەرەکانی خۆی بە ناوی ترانسفۆرمر ٣ پڕۆ ڕاگەیاند کە دوو ئامێری کۆ کردۆتەوە لە یەک ئامێردا و کۆمپیوتەری دەفتەری و پاد لە خۆ دەگرێت لە یەک کاتدا، کە ئەم کۆمپیوتەرەش بە یەکێک لە ڕکابەرەکانی کۆمپیوتەری مایکڕۆسۆفت سرفەیس پڕۆ و ئایپاد پڕۆی ئەپڵ دادەنرێت.

تایبەتمەندییەکانی ئەم کۆمپیوتەرە ڕوونماکەی بە قەبارەی ١٢.٦ ئینچە بە ڕوونی 2880×1920 پیکسڵ کە دەکاتە 3K، لەگەڵ بوونی تەختەکلیل و لە ڕووی پڕۆسێسەریشەوە بە دوو جۆری پڕۆسێسەر خراوەتە ڕوو کە یەکەم جۆریان نوێترین جۆری پڕۆسێسەری کۆمپانیای ئینتڵی نەوەی حەوتەمی Core i7  6500u وە ڕامی ١٦ گێگابایت جۆری LPDDR3 و وە یادگای ناوەکی ٥١٢ جۆری SSD وە پشتگیری لە هەردوو دەرچەی USB-C و Thunderbolt 3 دەکات، وە بە سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆزی ١٠ کار دەکات وە لەم ساڵدا بە نرخی ١٥٩٩ یۆرۆ دەخرێتە بازارەکانەوە.

وە دووەم جۆریان نوێترین جۆری پڕۆسێسەری کۆمپانیای ئینتڵی نەوەی حەوتەمی Core i5  6200u وە ڕامی 8 گێگابایت جۆری LPDDR3 و وە یادگای ناوەکی ٥١٢ جۆری SSD وە پشتگیری لە هەردوو دەرچەی USB-C و Thunderbolt 3 دەکات، وە بە سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆزی ١٠ کار دەکات وە لەم ساڵدا بە نرخی ١٣٩٩ یۆرۆ دەخرێتە بازارەکانەوە.

أسوس-ترانسفورمر-3-برو 

– : لەم ڤیدیۆییەدا دەتوانن تەواوی کۆنگرەکە سەیر بکەن: –

تاگەکان ifa2016
بۆچونی تۆ