10
بابەتی گرینگ 1, ئه‌یلول 2016 بۆچوون

HTC مۆبایلی One A9s ی ڕاگەیاند

HTCIFA

هەروەکو چاوەڕوان دەکران، کۆمپانیای HTC ـی تایوانی لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا لە شاری بەرلین و لە میانەی کۆنگرەکانی IFA 2016، مۆبایلێکی نوێی ڕاگەیاند. بەڵام بە پێچەوانەی پێشبینیەکان، مۆبایلەکە تایبەتمەندی بەرزتر لەخۆناگرێت لە چاو مۆبایلی HTC One A9 کە کۆمپانیاکە ساڵی پار ڕایگەیاند، تەنانەت بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو مۆبایلە نزمترن لەچاو مۆبایلی One A9!

مۆبایلەکە شێوەیەکی نزیک لە One A9 لەخۆدەگرێت لەگەڵ چەند گۆڕانکارییەکی بچووک وەک سڕینەوەی هێمای HTC کە لە مۆبایلی One A9 ـدا لەسەر دوگمەی سەرەکی بوو، هەروەها گۆڕینی ئەو هەستەوەر و تەکنەلۆژیایانەی کە لە کامێرای مۆبایلەکەدا بەکارهاتوون.

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی HTC One A9s:

htc-one-a9s-3

  • شاشە: ٥ ئینچ لە جۆری Super LCD و بە ڕوونی ٧٢٠ پیکسڵ
  • پڕۆسێسەر: MediaTek Helio P10 بە خێرایی ٢ گێگاهێرتز
  • ڕام: ٢ گێگابایت\٣ گێگابایت
  • بیرگەی ناوەکی: ١٦ گێگابایت\٣٢ گێگابایت
  • پشتگیری کردن لە بیرگەی دەرەکی
  • کامێرای پشتەوە: ١٣ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپیکسڵ
  • باتری: ٢٣٠٠ میلی ئەمپێر
  • سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو

سەرچاوە: ئەردرۆید

بۆچونی تۆ