10
ئای ئۆ ئێس 2, ئه‌یلول 2016 بۆچوون

ئەپێک زۆرترین تایبەتمەندی جۆراوجۆری ئاسایش لەخۆدەگرێت بۆ باشتر کردنی مۆبایلەکەت!

1472823021275ســــەرەتای ئەم بابەتە بە چەند زانیاری و ڕێنماییەک دەست پێدەکەین، بەو پێیەی سیستەمی ئەندرۆید سەرچاوە کراوەیە و کە سروشت و نازناوی ئەم سیستەمە ئەوەیە چالاکی بەردەم پەردە و پشت پەردەشی پێ ئەنجام دەدەرێت لە تەکنەلۆژیادا، بێگوومان ئەم کراوەییە و دەسەڵاتە زۆرە بێ کێشە نابێت، ڕوونتر بڵێین دەکەویتە مەترسی ڤایرۆس و فەرمانی نامۆی ئامێرەکەت کە لە خۆوە ئەنجام دەدرێن، هەر لەبەر ئەوەشە کۆمپانیاکان ئەپی دژە ڤایرۆس و ئەپی هاوشێوە گەشە پێدەدەن بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید ڕوویان تێبکەن و قازانجێکی یەکجار زۆر بکەن.

زۆر ئامڕاز و ئەپ هەن کە بە مەبەستی پاراستنی ئامێرەکەت گەشە پێدراون، بەڵام کەمن لەوانە بەرپرسیاریەتی تەواوەتی سەلامەتی ئامێرەکەت دەگرنە ئەستۆ، چونکە سیستەمی ئەندرۆید زۆر لەوە گەورەترە کە بیر لە پاراستنی بکەینەوە بە چەند ئامڕازێکی لاواز، ڕۆژانە و هەفتانە گوێمان لە هەڕەشەی هاک کردن و مەترسی لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید دەبێت، بەڵام شایەنی باسە مەترسی هاک و دەست بەسەر داگرتن تەنها ئەو ئامێر و وەشانانە دەیانگرێتەوە کە خاوەن ئاسایشێکی لاوازن و بۆشایی ئاسایشیان هەیە.
لێرەدا مەبەستمان ئەوەیە ئەپێکی یەکجار پێویست ئاشنا بکەین کە جیاوازە لە بابەتەکانی تر، لە ماوەی پێشوودا ئەم ئەپەمان بە ئێوە پێشان داوە بەڵام بە تەواوەتی باسی تواناکانی ئەم ئەپە نەکراوە و باس لەوە نەکراوە چ تایبەتمەندی و توانایەکی هەیە، هەر بۆیە لەبەر پێویستی و گرنگی ئەم ئەپە بە گرنگمان زانی هەمووتان ببنە خاوەنی و بچنە بەرزترین ئاستی ئاسایش لە بەکارهێناندا.
دڵنیاین هەندێکتان ئەپی CM Secuirtyـتان لا ئاشنایە، بەڵام بەوانی تر ڕادەگەیەنین وەرن بە ئەپەکە ئاشنا بن و بە تێگەشتنێکی تەواو دایبگرن، ئەپی CM Secuirty ئەپێک خاوەن زۆرترین تایبەتمەندی کە کۆکراوەی زۆرترین پێویستی تێدایە ئەمەش ئەپەکە جیاواز لەوانی تر دەردەخات چونکە کەمن لەو ئەپانەی زۆرترین خواستت بهێننە دی، تایبەتمەندیەکان و تواناکانی ئەم ئەپە و بەرنامەکانی بزانە.
لە تایبەتمەندیە ناوازەکانیدا:

  • دروست کردنی وێبگەڕێکی سەلامەت و تایبەت. 20160902_163453بۆ ئەوەی له وێبگەڕەکاندا نەکەویتە هیچ بەستەرێکی بێزارکەر و مەترسیدار ئەپەکە ئاگادارکردنەوەت پێدەدات یاخوود دەڵێت به وێبگەڕەکەم بیکەرەوە کە ناوی “Private Browsing”ـە، تۆ هەر کاتێک کارەکەت تەواو بوو و چوویتە دەرەوە، وێبگەڕەکە ڕاستەوخۆ هەموو شتێک و ماوەی گەڕانەکە لادەبات و لە مۆبایلەکەت دەیسڕێتەوە.
  • پشکنین بۆ وایفایەکەت کاتێک پەیوەست بووە بە ئینتەرنێتەوە.20160902_163325پشکنینی ئەپەکە بۆ سەلامەتیە و ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەر لە هەر شتێکی بچووکی مەترسیداری وایفایەکە.
  • دەستگرتن بەسەر چالاکیەکانت لە داگرتنەکانتدا و پشکنینی ڕاستەوخۆ بۆ ئەو شتەی دایدەگریت. تەنانەت داگرتنە نهێنیەکانیشت بۆ دەپشکنێت و ئاگادارت دەکاتەوە بە ئاگادارکەرەوەی تایبەتی لەسەرەوەی ڕوونمای مۆبایلەکەت.
  • بلۆک کردنی ژمارەکانیش لەم ئەپەدا بوونی هەیە. کاتێک ژمارەیەکی نەناسراو پەیوەندیت پێوە دەکات، لە ژمارەکە دەکۆڵێتەوە و هەڵبژاردەت دەداتێ لەوانە بلۆک کردنی ڕاستەوخۆ.
  • کاتێک چەند ئەپێک بە نهێنی و خۆڕایی کراونەتەوە و کارت پێیان نیە دەتوانیت بە کرتە کردن لە Battry Saver ئەو ئەپانە لابدەیت کە پێویستت نین.
  • کاتێک مۆبایلەکەت تایبەتمەندی پەنجە مۆری هەیە و بتەوێت ئەپەکانت دابخەیت بە تێپەڕە وشە، پێویست ناکات بە تێپەڕە وشە ئەپەکانت بکەیتەوە، ئەپەکە پێت دەڵێت بە پەنجەی خۆت و زۆر بە خێرایی بیانکەرەوە، واتا دەتوانیت ئەپەکان بە پەنجە مۆری خۆت دابخەیت و بە پەنجەمۆری خۆت بیانکەیتەوە.
  • کاتێک لە وێبگەڕەکانی مۆبایلەکەتدا گەڕان بەدوای شتێکی نامۆ کراوە یان زانیاریەکانت  لە شوێنێک تۆمارکردووە یاخوود شتانێکی ئابڕووبەر کە جاری وا هەیە بێ مەبەست دێنە سەر وێبەکەت، ئەپەکە ئاگادارت دەکاتەوە و بۆت دەسڕێتەوە ئەویش لە ڕێگەی پشکنینەوە کە بۆ مۆبایلەکەتی ئەنجامی دەدات، ئەم تایبەتمەندیە سوودەکەی لەوە دایە کە تۆ زانیاری و گەڕانی تایبەت دەکەیت بەخۆت لەوانەیە ئەپێک لە مۆبایلەکەتدا هەبێت و دەست بەسەر گەڕان و زانیاریەکانتدا بگرێت.
  • تایبەتمەندی لابردنی ئەو شتانەی کە زیادەیە و شتانێک کە بێ کەڵک بن دەیانسڕێتەوە، ئەویش تایبەتمەندی Clean Up Junk کە لە لیستی لای ڕاستدا هەیە.

تێبینی دەکەین ئەوەندە بەسە بۆ داگرتنی ئەم ئەپە، لە دوای داگرتن و بەکارهێنان ئاشنا دەبیت بە چەند تایبەتمەندیەکی تر لەوانە Find Phone و Cloud Space. بۆ داگرتنی ئەم ئەپە کرتە لەم وێنەیەی خوارەوە بکە.

Android GP download

بۆچونی تۆ