ئەندرۆید
3, ئهیلول 2016
IFA 2016: کۆمپانیاى (لینۆڤۆ) زنجیرە مۆبایلەکانى (K6)ى ڕاگەیاند.

لەدرێژەى کۆنگرەکانى کۆمپانیا جیهانییەکان و لەمیانەى کۆنگرەکانى پێشانگاى (IFA 2016) لە بەرلینى پایتەختى ئەڵمانیا، دوێنێ کۆمپانیاى (لینۆڤۆ)ى چینى پەردەى لەسەر سێ جۆرى مۆبایلى نوێ لە زنجیرەى (K6) لادا.
زنجیرەى (K6) پێکهاتووە لە سێ جۆرى مۆبایل بەناوەکانى: ( Lenovo K6 Power, Lenovo K6 Note ,Lenovo K6)، لەخوارەوەدا تەواوى تایبەتمەندییەکانى هەرسێ مۆبایلەکە بخوێنەرەوە:

– ڕوونما: ٥ ئینچ بەڕوونى فوول ئێچ دى (1920 × 1080) پێکسڵ.
– پرۆسێسەر: سناپدراگۆن ٤٣٠ هەشت ناوکى بەخێرایی ١،٢ گێگاهێرتز.
– گرافیک پرۆسێسەر: ئەدرینۆ ٥٠٥
– رام: ٢ گێگابایت.
– بیرگە: ١٦ گێگابایت.
– بیرگەى دەرەکى: پشتگیرى دەکات، تاوەکو ٢٥٦ گێگابایت بەهۆى microSD.
– کامێراى دواوە: ١٣ مێگاپێکسڵ.
– کامێراى پێشەوە: ٥ مێگاپێکسڵ.
– باترى: ٣٠٠٠ میلى ئەمپێر.
– سیستەم: ئەندرۆید ٦،٠ مارشماڵۆو.
– ڕەنگەکان: ڕەش ، زێڕى ، خۆڵەمێشى.

– ڕوونما: ٥ ئینچ بەڕوونى فوول ئێچ دى (1920 × 1080) پێکسڵ.
– پرۆسێسەر: سناپدراگۆن ٤٣٠ هەشت ناوکى بەخێرایی ١،٢ گێگاهێرتز.
– گرافیک پرۆسێسەر: ئەدرینۆ ٥٠٥
– رام: دوو جۆر (٢ گ.ب و ٣ گ.ب)
– بیرگەى نێوخۆیی: دوو جۆر (١٦ گ.ب و ٣٢ گ.ب)
– بیرگەى دەرەکى: پشتگیرى دەکات، تاوەکو ٢٥٦ گێگابایت بەهۆى microSD.
– کامێراى دواوە: ١٣ مێگاپێکسڵ.
– کامێراى پێشەوە: ٨ مێگاپێکسڵ.
– باترى: ٤٠٠٠ میلى ئەمپێر.
– سیستەم: ئەندرۆید ٦،٠ مارشماڵۆو.
– ڕەنگەکان: زێڕى و زیوى و خۆڵەمێشى.

– ڕوونما: ٥،٥ ئینچ بەڕوونى فوول ئێچ دى (1920 × 1080) پێکسڵ.
– پرۆسێسەر: سناپدراگۆن ٤٣٠ هەشت ناوکى بەخێرایی ١،٢ گێگاهێرتز.
– گرافیک پرۆسێسەر: ئەدرینۆ ٥٠٥
– رام: دوو جۆر (٣ گ.ب و ٤ گ.ب)
– بیرگەى نێوخۆیی: ٣٢ گێگابایت.
– بیرگەى دەرەکى: پشتگیرى دەکات، تاوەکو ٢٥٦ گێگابایت بەهۆى microSD.
– کامێراى دواوە: ١٦ مێگاپێکسڵ.
– کامێراى پێشەوە: ٨ مێگاپێکسڵ.
– باترى: ٤٠٠٠ میلى ئەمپێر.
– سیستەم: ئەندرۆید ٦،٠ مارشماڵۆو.
– ڕەنگەکان: زێڕى و زیوى و خۆڵەمێشى.
وەک لە وێنەکاندا دیارە، هیچ جیاوازیەکى هەستپێکراو لەڕووى دیزاینەوە لەنێو ئامێرەکاندا نییە، نرخى مۆبایلەکانى خێزانى (K6) جیاوازە لەڕووى تایبەتمەندى مۆبایلەکانەوە و نرخەکانیان لەنێوان ١٥٠ تاوەکو ٢٣٠ یۆرۆیە لە ئەوروپا، شایەنى باسە کۆمپانیاى ناوبراو لەهەنگاوى یەکەمدا و دوو هەفتەى مۆبایلى (K6) دەخاتەوە بازاڕەکانەوە دواتر دواى مانگێک مۆبایلى (K6 Power) بەردەست دەکات و لەهەنگاوى سێیەم و کۆتاییشدا مۆبایلى (K6 Note) دەخاتە بازاڕەکانەوە لە مانگى ١١ى ئەمساڵدا.
س/ Tech-WD
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".