ئینتەرنێت
8, ئهیلول 2016
بەپەلە: ماڵپەڕى فەرمى وەزارەتى پەروەردە هاککرا

|نوێکراوەتەوە| کەمێک لەمەوبەر ماڵپەڕى فەرمى وەزارەتى پەروەردەى هەرێمى کوردستان هاککرا لەلایەن گروپێکى هاککرەى کوردەوە.
گروپى هاککەر خۆیان ناساندووە بەناوى (تیمى کورد لینوکس) و لەسەر ڕووکارى سەرەکى ماڵپەڕەکەیش ئاماژە بە نازناوى هاککەرەکە کراوە و ناوى لەخۆى ناوە (The Witch Boy – کوڕە جادووگەرەکە)، لەگەل ئاماژەدان بە ماڵپەڕى www.kulinux.com کە ناونیشانى یانەکەیانە و هاوکات دواى چەند چرکەیەک لەکردنەوەى ماڵپەڕى وەزارەت ڕاستەوخۆ دەتباتە نێو یانەى (کورد لینوکس)!

هاککردنى ماڵپەڕەى وەزارەتى پەروەردە هاوکاتە لەگەڵ وادەى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانى خولى دووەمى خوێندکارانى پۆلى ١٢ى ئامادەیی کە ئەم ئێوارەیە ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێت.
بەستەرى ماڵپەڕى فەرمى ماڵپەڕى وەزارەتى پەروەردە:
http://moe-krg.com/
تێبینی: کەمێک لەمەوبەر وەزارەتى پەروەردە ماڵپەڕەکەیان هێنایەوە و پەیامى هاککەرەکەیان لەسەر سڕیەوە، وەزارەت لەسەر ماڵپەڕەکە نووسیوویەتى گوایە ماڵپەڕەکەیان لەژێر نوێکردنەوە دایە! لەگەڵ ئەوەى ئاماژە بەوە کراوە کەوا بۆ وەرگرتنەوەى نمرەکان خوێندکاران دەتوانن سەردانى ماڵپەڕى www.azmoonakan.org بکەن.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".
بژی کورد لینوکس
ئەمە دەتوانین لە چەن گۆشە چاوی لیبکەین
1- بۆ کوردیک وا دەکات ؟ گەر کۆمەڵگا نرخێک بۆ زانیاریەکانت دا نەنێت تۆ ناچاری ئاگاداری بکەیتەوە.لە ۆر حکومەت کاتێک چەن لاو یان مرۆڤی ۆشیار دەبینن دەوڵەت هەوڵ دەدات ڕایانبکێشێت بۆ لای خۆیا ن کە چی لێرە مەنجەڵیان پێدەدەن یاپراخ بفرۆشن.
2- وەزارەتی پەروەردە بۆ رێنەدات کە چەند کەسی شارەزا لە بواری اک یان چوونە ژوور ڕاوێژکاریان بکات.بۆ ئەوە کە چەن بەڕەڵا خەریکی ماستاوچیین و ئەوانیش بە ئەدازەی ماڵپەڕەکەیان پەروەردە دەکەن.
3- وەزارەتی رزیەوەکەی ئایتی هەرێمیش تەانەت ناتوانێت شوینێک یان لێژنەییک بۆ ئەم بەرادەرانە بکاتەوە کە ماڵپەرەکانی بەهێز بکات بۆ ئەوە ئەوان گەرەکیان تەواو یاپراخەکە بۆ خۆیان بێت.
لە کۆتایی دەستان خۆس بێت بەرادەرانی هاکەرە کاریکی جوان بوو….
دەبێت وەزارەتی ناسارەزای ئایتی ئاوڕیک بە خۆی بداتەوە لە بواری ئاسایس