ئای ئۆ ئێس
14, ئەیلوول 2016
باسێکى گشتى و بەرچاوڕوونیەک بەزمانى کوردى دەربارەى سیستەمى ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس!

سڵاوتان لێبێت فێرخوازانى کەى ئاى تى ئێن، لەم بابەتەدا هەوڵدەدەین باسێکى هەردوو سیستەمى وەگەڕخەرى (ئەندرۆید) و (ئاى ئۆ ئێس) بکەین بەزمانى کوردى بەشێوەیەکى پوخت، هەروەها بەرچاوڕوونیەک بە خەڵک بدەین دەربارەى هەردوو سیستەمەکە و پێیان ئاشنا بکەین کەوا هەردوو سیستەمەکە چین و چۆنن؟!
بۆ ئەم مەبەستە هەردوو نوسەرمان (دیارى شێرزاد) و (ئەنەس هاوار) دەربارەى باسەکە دەدوێن و وەڵامى پرسیارگەلێکى هەردوو سیستەمەکە دەدەنەوە و چەندان بابەتى گرینگ دەوروژێنن.
- بفەرموون و لە پێگەى (ساوند کلاود) گوێی بۆ ڕادێرن!
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".