10
ئای ئۆ ئێس 19, ئه‌یلول 2016 بۆچوون

چۆنیەتی زیادکردنی ڕووداو (Event) و بیرخستنەوە (Reminder) لە ئەپی ساڵنامەی Google Calendar

google-calendar-logo

بەڕێزان وەکو فێرکاریەکانی پێشوو، ئەمجارەش لەم فێرکاریەدا گەیشتینەوە بە خزمەتی ئێوه ئەویش چەند وێنەیەکی ڕوونکردنەوەییە بۆ بەکارهێنانی دوو تایبەتمەندی ئەپی بەسوودی Google Calendar.

چۆنیەتی زیادکردنی ڕووداو (Event) لە ئەپی Google Calendar.

  • ئەپی Google Calendar بکەرەوە.
  • کرتە لە وێنۆچکەی پڵەس بکە لەلای ڕاستی خوارەوەیە.
  • پاشان چەند هەڵبژاردەیەکی بچووکت بۆدەکرێتەوە، تۆ کرتە لە وێنۆچکەی event بکە کە ڕەنگی سوورە.
    ئەمە وێنەی ڕوونکردنەوەیی هەنگاوەکانی سەرەوە:

nightmode-nougat-3

  • پاشان لەسەرەوە سەردێڕی کارەکەت بنوسە.
  • کەمێک لە خوارەوە چەند تایبەتمەندیەکی تێدایە لەوانە دەستنیشانکردنی شوێنەکەت، کرتە بکە.
  • هەر لەو هەڵبژاردنانەدا تایبەتمەندی with هەیە کە ڕێگەت پێدەدات ئەو کەسانە زیاد بکەیت کە لەگەڵتن بۆ کارەکەت یان ڕووداوەکە.
  • پاشان Done بکە.

ئەمە وێنەی ڕوونکردنەوەیی هەنگاوەکانی سەرەوەیە:

google-calendar-add-event-2

پاشان بەشێکت بۆ دەکرێتەوە دووبارە چەند داواکاریەکی تێدایە.

  • دانانی بەروار و کاتژمێر، تۆ پڕیان بکەرەوە بۆ ئەوەی ڕووداوەکەمان بیر نەچێتەوە و لە کاتی خۆیدا ئاگادارمان بکاتەوە.
  • لە خوارەوەدا چەند تایبەتمەندیەکی تر هەیە لەوانە: بانگکردنی هاوڕێکانت و هاوبەشی پێکردنی لەگەڵیان.
  • دانانی ڕەنگی تایبەتی بۆ ڕووداوەکەت (Event) بۆ ناسینەوەی.
    ئەمە وێنەی ڕوونکردنەوەیی هەنگاوەکانی سەرەوە:

google-calendar-event-3

دوو بەشی تر هەیە بەناوی Add Note و Add Attachment.

  • لە بەشی Add note دەتوانی تێبینی دەربارەی ڕووداوەکەت بنوسی ئەمەش بۆ باشترکردنی ڕووداوەکەت بۆ ئەوەی بە باشی بەڕێوەبچێت.
  • دەتوانی لە بەشی Attachment پاشکۆ دابنێیت وەکو وێنەیەک یاخوود شتێک بۆ ئەوەی ڕووداوەکەتی پێوە ببەستیتەوە.
  • ئێستا ڕووداوەکەت Save بکە لەلای ڕاستی سەرەوە.

ئەمەش وێنەی ڕوونکردنەوەیی هەنگاوەکانی سەرەوە:

google-calendar-event-4

چۆنیەتی زیادکردنی بیرخستنەوە بۆ ئەپی Google Calender.

  • ئەپی Google Calendar بکەرەوه.
  • کرتە لە ئایکۆنی پڵەس بکە لەلای ڕاستی خوارەوە.
  • پاشان کرتە لە هەڵبژاردەی دووەم بکە بەناوی reminder.

ئەمە وێنەی ڕوونکردنەوەیی هەنگاوەکانی سەرەوەیە:

google-reminder-1

پاشان ئەو شتە بنووسە کە دەتەوێت لە داهاتوودا ئەنجامی بدەیت یاخوود شتێک کە بتەوێ بیرت بێتەوە و لە دەستی نەدەیت.
پاشان Done بکە.

ئەگەر بتەوێ هەموو ڕۆژێک ئەم بیرخستنەوەیە ئەنجام بدەیت، ئەوا لە خوارەوە ئەم تایبەتمەندیە هەیە دەتوانی بێ ئەوەی هەموو ڕۆژێک بێیت بۆ هەمان کار بیرخستنەوەیەک دروست بکەیت، ئەویش تایبەتمەندی All Day ئەگەر بتەوێت ئەوا دەبێت پێی بکەیت (On).
ئێستا Save بکە.

ئەگەر تۆ ئەم ئەپە بەسوودەت لانیە، دەتوانی لێرەوە دایبگریت و لەو ڕوونکردنەوانەی سەرەوە سوود لێ وەربگریت، بۆ داگرتنی ئەپەکە، کرتە بکە.

سەرچاوەی وێنەکان: ئەندرۆید سێنتراڵ

بۆچونی تۆ