بابەتی گرینگ 21, ئه‌یلول 2016

کۆمپانیای GoPro دوو کامێرای وەرزشی تایبەت بە وێنە و ڤیدیۆ تۆمار کردن ڕاگەیاند

capture

 

کۆمپانیای گۆپڕۆ ” GoPro ” ڕۆژی دووشەممە پەردەی لەسەر چەندین بەرهەمی خۆی لادا یەکێک لەو بەرهەمانە کامێرای Hero5 Black بوو کە لە زنجیرەی کامێرا وەرزشییەکانی هیرۆیە ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ساڵی پاڕ نوێترین بەرهەمی ڕاگەیاند کە کامێرای GoPro Hero 4 بوو.

وە کۆمپانیای ناوبراو جگە لەو کامێرایە کامێرایەکی تریشی ڕاگەیاند بە ناوی Hero5 Session کە هەمان کۆپی کامێرای GoPro5ـە بەڵام لە شێوە بچووک و کێشی سوکترە.

کامێرای گۆ پڕۆ Hero5 Black خاوەنی ڕوونمایەکی جۆری LCDـی تەچە بە قەبارەی ٢ ئینچ، کە لە توانای دایە وێنە بە ڕوونی ١٢ مێگاپیکسڵ بگرێت و وە گرتنی وێنە بە شێوەی پەرگەی جۆری RAW و تۆمار کردنی ڤیدیۆ بە دووری داینامیکی فراوان لە جۆری WDR، وە ئەم کامێرایە پشتگیری لە سیستەمی دیاری کردنی جوگرافی جیهانی ناسراو بە GPS دەکات بە شێوەی لکێنراو.

وە کامێرای Hero5 Session پشتگیری لە گرتنی وێنە دەکات بە ڕوونی ١٠ مێگاپیکسڵ، وە ئەم کامێرایە خاوەنی هیچ کام لەم تایبەتمەندیانەی وەک بوونی ڕوونما و GPS و گرتنی وێنە و ڤیدیۆ لە جۆری RAW و WDR نیە.

هەروەها هەردوو کامێراکە پشتگیری لە تۆمار کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K دەکەن بە چوارچێوەی 30FPS لە یەک چرکە وە 1080p بە چوار چێوەی 120FPS لە یەک چرکە، وە هەردوو کامێرا توانای بەرگە گرتنی نێو ئاویان هەیە تا قوڵای ١٠ مەتر، وە خاوەنی بڵندگۆیەکی دەنگییە لە جۆری ستریۆ.

ئەو کامێرایە خاوەنی سیستەمێکی تایبەت بە دەنگ تۆمار کردنی خۆیەتی و لە مانگی داهاتوو بە فەرمی دەخرێتە بازاڕەکانەوە، وە نرخی کامێرای Hero5 Black لە بازاڕەکان ٣٩٩$ـی دۆلاری ئەمریکی دەبێت و جۆری Hero5 Session نرخی ٢٩٩$ـی دۆلاری ئەمریکی دەبێت.

وە لە هەمان کاتدا کۆمپانیای گۆ پڕۆ بە فەرمی خزمەتگوزاری پاشکەوت کردنی تایبەتی پەرگەکانی ڕاگەیاند بۆ بەکارهێنەرانی ئەویش ناسراوە بە GoPro Plus کە بەکارهێنەران دەتوانن سوود لەو خزمەتگوزارییە ببینن بۆ پاشەکەوت کردنی وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانیان بۆ نێو ئەو خزمەتگوزارییە و نرخی ئەم خزمەتگوزارییە ٤.٩٩$ـی دۆلاری ئەمریکی دەبێت بۆ هەر مانگێک وە بە شێوەیەکی فەرمی لە ٢٩ ئەم مانگە لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنان.

لە هەمان کاتدا ئەوەی بەشداری بکات لە خزمەتگوزاری GoPro Plus بە شێوەی ٢٠% داشکانی بۆ دەکرێت لەگەڵ بوونی نوسینگەیەکی تایبەت بە میوزێک بە شێوەی خۆڕایی و سوود بینین بۆ بەکارهێنان لە کاتی مۆنتاژ کردنی گرتە ڤیدیۆییەکان لە نێو ئەپی تایبەت بە کۆمپانیاکە لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکان، لەگەڵ هاوبەشی پێ کردنی ڤیدیۆ و وێنەکان بۆ تۆڕە کۆمەڵاییەتیەکان.

%d9%a1%d9%a0

بۆچونی تۆ