ئەندرۆید
21, ئەیلوول 2016
مۆبایلی LeEco Le Pro3 بە ڕامی ٦ گێگابایت و نرخێکی گونجاوەوە ڕاگەیاندرا!

دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا دەنگۆی زۆر بڵاوبوویەوە کە کۆمپانیای LeEco ی چینی مۆبایلێکی نایاب و پێشکەوتوو ڕادەگەیەنێت کە ڕامەکەی ٨ گێگابایت دەبێت، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە ئەو مۆبایلە نوێیەی ڕاگەیاند بە ناوی Le Pro3 و بە لەخۆگرتنی چەندەها تایبەتمەندی بەرز، بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا، ڕامەکەی ٦ گێگابایتە و بەرزنەکراوەتەوە!

شاشەی ئەم مۆبایلە ٥.٥ ئینچە بە ڕوونی ١٠٨٠ پیکسڵ و لە جۆری IPS LCD، بە پێشکەوتووترین پڕۆسێسەر کاردەکات کە سناپدراگۆن ٨٢١ ـە بە خێراترین جۆری کە دەگاتە ٢.٣٥ گێگاهێرتز، هەروەها بۆ پڕۆسێسەری وردی گرافیکیش پشت بە Adreno 530 دەبەستێت.

- پوختەی تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە:
- شاشە: ٥.٥ ئینچ بە ڕوونی ١٠٨٠ پیکسڵ و لە جۆری IPS LCD
- کێش: ١٧٥ گرام
- توانای بەکارهێنانی دوو سیم کارد
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو (٦)
- پڕۆسێسەر: سناپدراگۆن ٨٢١
- پڕۆسێسەری وردی گرافیک: ئەدرینۆ ٥٣٠
- کامێرای پشتەوە: ١٦ مێگاپیکسڵ
- توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 2K
- کامێرای پێشەوە: ٨ مێگاپیکسڵ
- دەرچەی USB Type-C
- تایبەتمەندی پەنجەمۆر (Fingerprint)
- باتری: ٤٠٧٠ میلی ئەمپێر
- بارگاوی کەرەوەی خێرا (Quick Charge 3)
- جۆرەکانی ڕام و بیرگەی ناوەکی ئەم مۆبایلە:
- ٤ گێگابایت ڕام \ ٣٢ گێگا بیرگەی ناوەکی
- ٤ گێگابایت ڕام \ ٦٤ گێگا بیرگەی ناوەکی
- ٦ گێگابایت ڕام \ ٣٢ گێگا بیرگەی ناوەکی
- ٦ گێگابایت ڕام \ ١٢٨ گێگا بیرگەی ناوەکی
- ڕەنگ: زێڕی، گوڵی زێڕی، زیوی، خۆڵەمێشی
سەبارەت بە نرخی ئەم مۆبایلە، نرخێکی زۆر گونجاوی هەیە بەرامبەر بەو تایبەتمەندییە بەرزانەی، ئەمانە نرخی مۆبایلەکەن بۆ هەر جۆرێکیان:
- ٤ گێگابایت ڕام \ ٣٢ گێگا بیرگەی ناوەکی – نرخ: ٢٧٠ دۆلار
- ٤ گێگابایت ڕام \ ٦٤ گێگا بیرگەی ناوەکی – نرخ: ٣٠٠ دۆلار
- ٦ گێگابایت ڕام \ ٣٢ گێگا بیرگەی ناوەکی – نرخ: ٣٧٥ دۆلار
- ٦ گێگابایت ڕام \ ١٢٨ گێگا بیرگەی ناوەکی – نرخ: ٤٥٠ دۆلار
داواکاری پێشوەختە بۆ کڕینی مۆبایلەکە دەستی پێکردووە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت کەی بە فەرمی دەست دەکرێت بە فرۆشتنی ئەم مۆبایلە.
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.