ئای ئۆ ئێس
22, ئهیلول 2016
گەشەپێدەرێک توانی ئایفۆن ٧ جەیلبرەیک بکات

بێگومان هەرچی ئەو ئاسایشەی کە ئەپڵ لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەرقەراری دەکات تەنانەت بەدوایین وەشانیشی کە ئای ئۆ ئێس ١٠ـیە، نەبووەتە ڕێگر لەبەردەم گەشەپێدەران تا بتوانن بەربەستەکانی ئەپڵ بشکێنن و سیستەمی ئای ئۆ ئێس جەیلبرەیک بکەن.
جێگای ئاماژیە، لەدوایین هەوڵدا یەکێک لە گەشەپێدەران بەناوی Luca Todesco و ناسراو بە qwertyoruiop وێنەیەکی ئایفۆن ٧ـی بڵاوکردووەتەوە کە لەسەرەوە هەیە و ئاماژە بەوەدەکات کە بەسەرکەوتوویی توانیویەتی لەسەر ئایفۆن ٧ـەکەی سیدیا جێگیربکات.
دەربارەی ئەوەی کە ئەم جەیلبرەیەکە بۆ گشت خەڵک بڵاودەکرێتەوە یان نا، ئەوا هیچ وردەکارییەک نییە بەڵکو ئەم وێنەیەی سەرەوە تەنها بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەم گەشەپێدەرە توانییویەتی ئایفۆن ٧ جەیلبرەیک بکات.
ئەوەی پێشبنی دەکرێت، تەنها ئەگەری ئەوە هەیە گروپی پانگو و هاوشێوەکانی ئەگەر کاری لەسەربکەن بۆ گشت خەڵک بڵاوی بکەنەوە، وە پێشبنیش دەکرێت بەمزووانە دەست بکەن بەکارکردن لەسەر جەیلبرەیکی ئای ئۆ ئێس ١٠ کە هەموو ئەم ئامێرانە دەگرێتەوە کە پڕۆسێسەری ٦٤ بتیان لەسەرە بە ئایفۆن ٧ـیشەوە.
سەرچاوە عالەم تەقەنببە
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!