ئای ئۆ ئێس

چۆن پڕۆفایلی ئاسایی بگۆڕم بۆ پڕۆفایلی بزنس لە ئینستەگرام؟

instagram-for-business-switch-to-business-profileبێگومان ئەگەر بەکارهێنەری ئینستەگرام بیت هەستت بەوە کردووە هەندێک پڕۆفایل لەناو ئینستەگرام تایبەتمەندی جیاوازتریان لە پڕۆفایلەکەی تۆ هەیە بۆ نمونە دوگمەی Contact و هەروەها زانیاری زیاتر و ڕێژە لەسەر ئەو کەسانەی کە کارلێک لەگەڵ پۆستەکانت دەکەن. بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا ئەمە تایبەتە بۆ چەند پڕۆفایلێک یان هەموو کەس دەتوانێت ئەم تایبەتمەندییانەی هەبێت؟ وەڵام: بەڵێ هەموو کەسێک دەتوانێت پڕۆفایلەکەی بەم شێوەیە لێ بکات کە گۆڕینییەتی لە پڕۆفایلی ئاسایی کەسی بۆ پڕۆفایلی بزنس و ئەم تایبەتمەندییانەی خوارەوەی بۆ زیاد دەبێت:

  • دوگمەی Contact کە چەند شتێک لەخۆی دەگرێت ئەویش پەیوەندی کردن و وەرگرتنی ئاراستەکانی نەخشەی ئەو ناونیشانەی دیاری کراوە و وە هەروەها ئیمەیڵیش.
  • ڕێژەی بەکارهێنەران بە وردی بەگوێرە ڕۆژانە و بەگوێرەی ڕەگەز و وە هەروەها بۆ هەر پۆستێکیش تایبەتت تر زانیاری لەسەر دراوە لەسەر ڕێژەی کارلێکی بەکارهێنەران.
  • توانای سپۆنسەرکردنی پۆستەکانت بە ئاسانترین ڕێگا.

پڕۆفایلی بزنس چییە و بۆ کێیە: پڕۆفایلی بزنس ئەو جۆرە پڕۆفایلەیە کە زیاتر بۆ کۆمپانیا و بزنسەکانە بەهۆیەوە دەتوانن لەگەڵ شوێنکەوتوانیان (Followers) بەباشتر کارلێک بکەن و بابەتەکانیان سپۆنسەربکەن و زیانیاری ورد لەسەر شوێنکەوتوانیان (Followers) وەچنگ بخەن.

تێبینی: بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە پێویستە پەڕێکت لە فەیسبووک هەبێت ئەگەرنا ناتوانیت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بکەیت.

جا بۆ ئەوەی ئەم تایبەتمەندیانەی سەرەوە بۆ پڕۆفایلەکەت زیاد بکەیت ئەوا بفەرمون لەگەڵمان بن، بەم چەند هەنگاوەی خوارەوە:

  • دەچیتە ژوورەوە بۆ ناو هەژماری ئینستەگرامەکەت و دەڕۆیتە بەشی سەرەکی هەژمارەکەی خۆت و لەوێی پەنجە بە وێنۆچکە(ئایکۆن)ـی ڕێکخستنەکانی پڕۆفایلەکەت دەدەیت:

instabusiness

  • ئێستا لەبەشی ڕێکخستنەکانی پڕۆفایلەکەت پەنجە بنێ بە Switch to Business Profile بۆ ئەوەی پڕۆفایلەکەت بگۆریت بۆ بزنس و لەدوای پەنجە نان ئەم پەنجەرەیەت بۆ دێت و داوات لێ دەکات بە فەیسبووک بچیتە ژوورەوە بۆ ئەوەی پڕۆفایلەکەت بە پەڕی فەیسبووکەت ببەستیتەوە:

instabusiness2

  • دوای ئەوە ئەم هەنگاوانەت دێتە بەردەم وەکو ئەم وێنانەی خوارەوە و تۆ پەنجە بە Continue as دابنێ:

instabusiness3 instabusiness4 instabusiness5 instabusiness6

  • ئێستا بە فەیسبووکەکەت دەچیتە ژوورەوە و دەسەڵات دەدەیت بە ئینستەگرامەکەت و پەنجە بنێ بە OK، وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوە:

instabusiness7

  • ئێستا داوات لێدەکات کام پەڕەیەی فەیسبووک دەبەستیتەوە بەم پڕۆفایلە (ئەمە ئەگەر چەند پەڕێکت هەبێت) و پەڕەکە دیاری دەکەیت و پەنجە دەنێیت بە Next:

instabusiness8

  • دوای ئەوە ئەم پەنجەرەیە دێت کە داوای دانانی ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆن و ناونیشان دەکات کە ئەمە بۆ دوگمەی Contactـەکەیە و ئەو ژمارە تەلەفۆن و ناونیشان و ئیمەیڵە بنوسە کە تۆ مەبەستتە بەکارهێنەران لەڕێگەی دوگمەی Contact وەچنگیان بکەوێت و دوای تەواو بوون پەنجە دەنێیت بە Done:

instabusiness9

  • ئێستا دەگەڕێییتەوە پەڕی ئینستەگرامەکەت و بەخێرهاتنت دەکات و دەڵێیت تایبەتمەندییە نوێکانت بەکاربهێنە بۆ گەشەدان بە بزنسەکەت و بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

instabusiness13

  • ئێستا ئەگەر پەنجە بە دوگمەی Contact بدەیت لەسەر ڕووی پڕۆفایلەکەت ئەمانەی خوارەوەت بۆ دێت کە لەوێنەکەدا دیارە:

instabusiness16

  • ئینجا ئەگەر بتەوێت بۆ هەر پۆستێک بە وردی بزانیت چەندجار بینراوە ئەوا وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوە بکەن و ئەگەر سەرەنج بدەن لە سێ بەش پێک هاتووە کە Impressions بەواتای تەواوی ئەو جارانەیە کە پۆستەکەت بینراوە و Reach بەواتای ژمارەی ئەو هەژمارە نمونەییانەیە کە پۆستەکەی تۆیان بینیوە و Engagement بەواتای ژمارەی ئەو لایک و کۆمێنتانە دێت کە لەسەر پۆستەکەت کراوە:

instabusiness17

ئەگەر لەم هەنگاوانەی سەرەوە نەگەیشتوون بفەرموون بە ڤیدیۆ بینەربن:

ئەمە بریتی بوو لە گۆڕینی هەژماری کەسی ئاسایی ئینستەگرام بۆ هەژماری بزنس لە ئینستەگرام و بەهیوای سودوەگرتن.

سەرچاوەی هەندێک لەوێنەکان بزنس کلاسڕووم

27 ئه‌یلول، 2016
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1170