ئای ئۆ ئێس
23, ئهیلول 2016
ئەپی تێلەگرام بەچەندین تایبەتمەندی ناوازەوە نوێکرایەوە.

ئەپی بەناوبانگی چات و گفتوگۆی ناسراو بە تیلەگرام ئەمڕۆ نوێترین وەشانی لێ بڵاوکرایەوە. ئەم وەشانە چەند تایبەتمەندیەکی ناوازە و زۆر پێویستی بۆ زیادکراون کە ئێمەی بەکارهێنەران لەکاتی چاتکردن زۆر زۆر سودیان لێ دەبینین. ئێستا ئەم وەشانە لەهەردوو کۆگای گووگڵ پلەی بۆ ئەندرۆید و ئەپستۆر بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەستە. تایبەتمەندییە نوێیەکان ئەمانەی خوارەوەن:
- زیادکردنی تایبەتمەندی نوسین لەسەر وێنە و ڤیدیۆکان بەدەست و هەروەها بە تەختەکلیلیش، وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوە:

- لەکاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆ دەتوانیت ڤیدیۆکانت بکەیت بە وێنەی جوڵاو واتە Gif و بینێرێت بۆ بەرامبەرەکەت. ئەمەش بەتەنها لابردنی دەنگی ڤیدیۆکە دەبێت بە پەنجە نان بە وێنۆچکەی بێ دەنگکردن، وەکو ئەم وێنەی خوارەوە.

- لەمەودوا دوایین Stickerـە بەربڵاوەکان ڕاستەوخۆ لە شوێنی ناردنی ستیکەرەکان بەردەست دەبن، وەکو ئەم وێنەی خوارەوە:

- لەمەودوا هەر لەناو تێلەگرام دەتوانیت لەناو سەدان ڕووبەند(Mask) هەڵبژێریت و ڕووبەند بخەیتە سەر دەموچاوەکان! وەکو ئەم وێنەی خوارەوە:

سەرچاوە بڵۆگی فەرمی تیڵەگرام + elandroidelibre
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!