ئای ئۆ ئێس
1, تشرینی یەکەم 2016
ئەپڵیکەیشنی تیشک نێت ئێستا بەردەستە بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید

دواجار کۆمپانیای تیشک نێت هەڵسا بە دروستکردنی ئەپڵیکەیشنێک تایبەت بە ئامێرەکانی تیشک نێت. ئاشکرایە گرفتی بەکارهێنەرانی هێلی ئینتەرنێتی تیشک نێت ئەوەبوو بەردەوام لەبەر نەبوونی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە ئامێرەکانی تیشک نێت بۆ زانینی باڵانس و داخڵکردنی باڵانس هەمیشە توشی گرفت دەبوون، بەڵام خۆشبەختانە ئەمڕۆ کۆمپانیایی تیشک نێت نوێترین ئەپڵیکەیشنی بۆ ئامێرەکانی مای فای فۆڕ جی و وایماکس بڵاوکردەوە کە بە سێ زمان دروستکراوە و دەتوانن سودی لێوەربگرن و لەمەودوا زۆر بە ئاسانی دەتوانن کارت تێبکەن و بزانن چەند باڵانستان بەکارهێناوە و بفەرموون لەخوارەوە تایبەتمەندیەکانی ئەم ئەپڵیکەیشنە بزانن.
1. پڕکردنەوەی باڵانس
2. تازەکردنەوەی پلانەکان
3. پلانەکان
4. زیادکردنی گێگابایت
5. زانینی گێکابایتی ماوە.
کرتە لەم وێنەی خوارەوە بکە بۆ داگرتنی بۆ سیستەمی ئەندرۆید یاخود لێرە کلیک بکە

بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس تەنیا لە ئەپستۆر بنوسە TishkNet و دواتر دەتوانیت دایبەزێنیتە سەر موبایلەکەت.
چەند نموونەیک لە ئەپلێکەیشنەکە ببینە ؛
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.