بابەتی گرینگ
3, تشرینی یهكهم 2016
زانیاری تەواو لەسەر هەردوو مۆبایلی گووگڵ Pixel و Pixel XL پێش ڕاگەیاندنی فەرمی بخوێنەوە

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە هەواڵێک بڵاومانکردەوە کە گووگڵ لە ٤ـی تشرینی یەکەم کە دەکاتە سبەی کۆنگرە دەبەستێت و هەر لەهەواڵەکەشدا ئاماژەمان بۆ ئەوە کردبوو کە گووگڵ دوو مۆبایلی نوێ ڕادەگەیەنێت. ئەوەتا ئەمڕۆ پێش ڕۆژی کۆنگرە زانیارییەکان دزەیان کردوو زانیاری ورد لەسەر هەردوو مۆبایلەکەی گووگڵ کە گوایە ناویان پێکسڵ و پێکسڵ ئێکس ئێڵ دەبێت لەسەر ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بڵاوکرانەوە و بفەرموون لەخوارەوە زانیارییەکان بخوێننەوە.
تایبەتمەندییەکانی گووگڵ پێکسڵ
- کێش و دوورییەکانی: ١٤٣.٨ *٦٩.٥*٨.٦ ملم. ١٤٣ گرامە.
- ڕوونما: ٥ ئینجە و بەڕوونی Full HD لە جۆری ئەمۆلد و ٤٤١ پێکسڵی هەیە لە هەر ئینجێکدا و بە گۆرێلا گلاس ٤ ڕووپۆشکراوە.
- پڕۆسێسەر: بەخێرایی ٢.١٥ گێگاهێرتز و لەجۆری سناپدراگۆن ٨٢١ و کوادکۆرە و ٦٤ بتییە.
- ڕام: ٤ گێگابایت
- بیرگە: ٣٢ یان ١٢٨ گێگابایت
- کامێرا: پێشەوە ٨ مێگاپێکسڵ و پشتەوە ١٢.٣ مێگاپێکسڵ
- باتری: ٢٧٧٠ ملی ئەمپێر و توانای خێرابارگاوی بوونەوەی هەیە.
- تایبەتمەندی تر: پەنجەمۆر و یو ئێس بی جۆری سی و ئێن ئێف سی و …
- سیستەمی وەگەرخەر: Android 7.1
تایبەتمەندییەکانی گووگڵ پێکسڵ ئێکس ئێڵ
- کێش و دوورییەکانی: ١٥٤.٧ *٧٥.٧*٨.٦ ملم. ١٦٨ گرامە.
- ڕوونما: ٥.٥ ئینجە و بەڕوونی QuadHD لە جۆری ئەمۆلد و ٥٣٤ پێکسڵی هەیە لە هەر ئینجێکدا و بە گۆرێلا گلاس ٤ ڕووپۆشکراوە.
- پڕۆسێسەر: بەخێرایی ٢.١٥ گێگاهێرتز و لەجۆری سناپدراگۆن ٨٢١ و کوادکۆرە و ٦٤ بتییە.
- ڕام: ٤ گێگابایت
- بیرگە: ٣٢ یان ١٢٨ گێگابایت
- کامێرا: پێشەوە ٨ مێگاپێکسڵ و پشتەوە ١٢.٣ مێگاپێکسڵ
- باتری: ٣٤٥٠ ملی ئەمپێر و توانای خێرابارگاوی بوونەوەی هەیە.
- تایبەتمەندی تر: پەنجەمۆر و یو ئێس بی جۆری سی و ئێن ئێف سی و …
- سیستەمی وەگەرخەر: Android 7.1
ئەمانەی خوارەوەش چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی دوو مۆبایلەکەن پێش بەفەرمی بوون:
سەرچاوە: ئەندرۆید ئۆسۆرتی
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!