بابەتی گرینگ
3, تشرینی یهكهم 2016
کۆمپانیای بلاکبێری له دروست کردنی ڕەقەکاڵای مۆبایلەکان دەکشێتەوە!
دەشێت کۆمپانیای بلاکبێری بوەستێت لە گەشەپێدانی ڕەقەکاڵای مۆبایلە زیرەکەکان. هەر لەم باسەشدا، سەرپەرشتیاری کۆمپانیای BlackBerry جۆن چێن وتی: لە پلاندا هەیە کە کۆمپانیاکە هەموو شتێکی ڕەقەکاڵای مۆبایلە زیرەکەکانی کۆتایی پێ بهێنێت.
بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە کە کۆمپانیاکە لە دروستکردنی مۆبایلی هۆشمەند بکشێتەوە، بەڵکو بەردەوام دەبێت لە دانان و گەشەپێدانی نەرمەواڵەی مۆبایلەکانی لەسەر بنچینەی سیستەمی ئەندرۆید.
کۆمپانیای BlackBerry ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن و ئامادەکردنی نوێترین بەرهەمی خۆی کە ئەویش BlackBerry DTEK50 یە، وە بلاک بێری ستراتیجی کشانەوەی ڕەقەکاڵای مۆبایلە هۆشمەندەکان لەم مۆبایلەیدا جێبەجێ دەکات کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەوانەیە ئەم مۆبایلە پڕۆسێسەرەکەی لە لایەن کۆمپانیای Alcatelـەوە بێت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.