ئەندرۆید
6, تشرینی یەکەم 2016
ئێستا ئەپی بەڵگەکانی حەرامیەتی بەردەستە بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید

گروپی گەشەپێدەرانی Kurdish Islamic App لە خزمەتەکانیان بەردەوامن ئەمجارەشیان بە یەکێک لە ئەپەکانیان هاتنەوە خزمەت موسڵمانن، وەک خۆیان دەبێژن: مسوڵمانانی کورد زمان سوپاس بۆ خوای گەورە دوای چەند مانگێک کارکردن بەیارمەتی خوای گەورە پاشان چەند برایەک توانیمان بەرنامەی (#بەڵگەکانی_حەرامیەتی) بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید تەواو بکەین و لە کۆگای گوگڵ پلەی ستۆر بڵاوی بکەینەوە دەتوانن لە ئێستادا دایبگرن بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکانتان.
– ناوەڕۆکی بەرنامەکە وەرگیراوە لە کتێبی (بەڵگەکانی قورئان و سوننەت لەسەر حەرامیەتی) لە نوسین و ئامادەکردنی م. هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی.
– مسوڵمانی خۆشەویست ڕەحمەتت لیبێت بزانە کەهەموو پادشایەک شورایەکی هەیە، شورای خوای گەورە و میهرەبانیش بریتیە لە حەرامکراوەکانی بۆیە خۆت بپارێزە لە حەرامکراوەکان، وەبزانە عیبادەتی خوای گەورە بە دووشت دەکرێت:
١- جێبەجیکردنی واجبەکانز
٢- دورکەوتنەوە لە حەرامکراوەکان.
بۆیە ئەم ئەپەی بەردەستت ١٥ حەرامکراوی گرنگی عەقیدەیی و فیقهی لەخۆدەگرێ. بەرنامەکە بەشێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو بە شێوازی (ماتێریاڵ دیزاین) دیزاین کراوە وە کۆمەڵێك تایبەتمەندی گرنگی بۆ دانراوە وە گونجێنراوە بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان و تابلێتەکان، – لینکی گوگڵ پلەی ستۆر بۆدابەزاندنی بەرنامەکە:
