10
پڕۆژە و چالاکییەکان 10, تشرینی یه‌كه‌م 2016

کەی ئای تی ئێن ئەکادیمی بەفەرمی کرایەوە

academy

کەی ئای تی ئێن ئەکادیمی بەشێکی نوێی پۆرتاڵی کەی ئای تی ئێنە و لەگەڵ پێنجەمین ساڵیاد ئەم ئەکادیمیا سەرهێڵییە بە ڕووی بینەر و خوێنەرانماندا دەکەینەوە و بەهیوای ئەوەی بەدڵی گشت لایەک بێت.

کەی ئای تی ئێن ئەکادیمی هەر لەناوەکەیەوە دیارە پەیوەست دەبێت بە بەشە ئەکادیمییەکەی کەی ئایتی ئێن و زیاتر کۆرسات لەبوارە جیاجیاکانی تەکنەلۆژیا بەنوسین و بە ڤیدیۆ بۆ ئێوەی خۆشەویست بە پێشکەوتووترین شێواز پیشکەش بە ئێوەی خۆشەویست دەکەین و بەهیوای ئەوەی بتوانین لەداهاتوودا زۆرتین کۆرس و زانیاری تەکنەلۆژی بەشێوەی ئەکادیمی و پێشکەوتوو لەو بەشە بڵاوبکەینەوە.

ئامانجمان لەکردنەوەی ئەو بەشە بۆ ئەوە بوو لەگەڵ بەشی سەرەکی تێکەڵ نەبێت کە زیاتر پەیوەستە بە هەواڵ و زانیارییە هەنوکەییەکانی جیهانی تەکنەلۆژیا. وە هەروەها دروستکردنی ژێرخانێکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژییە بەزمانی کوردی.

ئەم بەشە بە جوانترین شێوە دیزایین کراوە و دڵگیر و سەڕەنجڕاکێشە و بینەر بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت و بە باشترین شێوەش سەر ڕووپەڕەکەی ڕێکخراوە تا تۆ بە ئاسانترین ڕێگە بتوانیت بابەتی مەبەست بدۆزیتەوە.

بێگومان ئەکادیمیا لەدەستپێکی کارەکانیەتی و چاوەڕوان دەکەین لە داهاتوویەکی نزیکدا زۆرترین ناوەڕۆکی تێدا جێگیربکرێت. بفەرموون لەم بەستەرەوە بچنە ناو ئەکادیمیا.

تاگەکان KitnAcademy
بۆچونی تۆ