پڕۆژە و چالاکییەکان 10, تشرینی یه‌كه‌م 2016

فرۆشگای کەی ئای تی ئێن بەفەرمی واڵاکرا.

store

فرۆشگای کەی ئای تی ئین بە شێوەیەکی نافەرمی لە مانگی ٧ی ئەمساڵ کرایەوە و دەستی بەکارەکانی کرد. بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ ساڵیاد بەفەرمی فرۆشگای کەی ئای تی ئێن (Kitn Store) دەکەینەوە و لەمەودوا بەفەرمی کارەکانی بەشێوەیەکی ڕۆژانە تێدا ئەنجام دەدرێت و هاوکاری کڕیارانمان دەکرێت بەگوێرەی توانا و هەوڵدەدەین بە بە باشترین بەرهەمەکان خزمەتی ئێوە بکەین و بە زووترین کات کاڵاکان بگەیەنینە دەستی ئێوە.

بێگومان دەسپێکی هەموو کارێک ئاسان نییە و کاری زۆری پێویستە و بەشی فرۆشگای کەی ئای تی ئێنیش کاری زۆری گەرەکە تا دەگاتە ئاستی پێویست و بەهیوای ئەوەی بتوانن هاوکارمان بن تا بتوانین باشترین فرۆشگای سەرهێڵی بۆ ئێوە بخەینەگەڕ و بە باشترین و گونجاوترین نرخ کاڵاکانتان بۆ دەست بخەین.

لەگەڵ فرۆشگای کەی ئای تی ئێن بازاڕێکی سەرهێڵی ئارام بکە. دەتوانیت لێرەوە لەسەر ماڵپەڕ سەردانی فرۆشگا بکەن و کاڵاکانمان ببینین کلیک بکە.

تاگەکان kitnstore
بۆچونی تۆ