هەواڵ
2, حوزه‌یران 2012
دوایین سه‌ردێڕی هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژی بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه بخوێنه‌وه..

به‌ڕێزان سڵاو، فه‌رموون به‌یه‌كه‌وه دواین گۆڕانكارییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه بزانین..
1- كۆنفرانسی جیهانی گه‌شه‌پێده‌رانی ئه‌پڵ بۆ ساڵی 2012 له 11 ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
2- سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ: گوایه له وه‌شانی نوێی iOS6 دا ئه‌پڵ چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی ناوه‌زه ده‌كات له‌وانه نه‌خشه‌ی 3 ڕه‌هه‌ندی و دووباره دیزاین كردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی گرێدراوی سیسته‌مه‌كه خۆی.
3- گۆگل به نیازه له 6ی ئه‌م مانگه له كۆنفرانسێكی تایبه‌ت پێش ئه‌پڵ نه‌خشه‌ی 3 ڕه‌هه‌ندی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت.
4- مایكرۆسۆفت وه‌شانی پێش كۆتایی ویندۆز8ی بڵاوكرده‌وه و ئێستا ئاماده‌یه بۆ داونلۆدكردن.
5- فه‌یسبووك به نیازه مۆبایلێكی تایبه‌ت به‌ناوی فه‌یسبووك به‌رهه‌م بهێنێت .
6-بۆ یه‌كه‌م جار گۆگڵ كرۆم سه‌رووی ئینته‌رنێت ئێكس پلوره‌ر ده‌داته‌وه.
7- ماتۆڕی گه‌ڕانی بینگ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندێكی تازه وه‌رده‌گرێت.
8- سامسۆنگ ڕاپۆرتی خۆی له‌سه‌ر فرۆشی 50 ملیۆن یه‌كه له جۆری مۆبایلی گاله‌كسی ئێس بڵاوكرده‌وه.
هه‌موو كۆتایی هه‌فته‌یه‌ك دواین سه‌ردێڕی هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆژی لێره بخوێنه‌وه..