گەرمترین 10, تشرینی یه‌كه‌م 2016

گووگڵ درایڤ و درۆپ بۆکس و وەن درایڤ لە تورکیا بلۆککران

cuq09vcwgae48zz

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی TurkeyBlocks دەرکەوتووە دەسەلاتی تورکی هەندێک خزمەتگوزاری هەوری وەکو گووگڵ درایڤ و درۆپ بۆکس و وەن درایڤیان بەست و بڵۆککردووە. جێگای ئاماژەیە هەر یەک لەو خزمەتگوزارییانە خزمەتگوزاری بەناوبانگن لەبوارەکەدا و ڕێژیەکی زۆر خەڵک پشتیان پێ دەبەستێت بۆ هەڵگرتنی بوخچە و وێنە و ڤیدیۆ و پەڕگە کەسییەکانی خۆیان.

بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە ئەم بلۆککردنە لەدوای ئەوە دێت کە دەستەیەکی لە گروپی هاکەری ڕێد هەت توانییویانە هەندێک ئیمەیڵی وەزارەتەکانی حکومەتی تورکی دزە پێ بکەن.

لەئێستادا و بەگوێرەی سەرچاوەکان لە هەندێک لەو کۆمپانیایانەی کە ئینتەرنێت دابین دەکەن ناتوانرێت ئەم خزمەتگوزارییانە بەکاربهێندرێن. لەو کۆمپانیایانەش TTNet و UyduNet و Turkcell ـن.  بەڵام لە هەندێک تۆری تری ئینتەرنێتەوە توانای چوونە ناو ئەو خزمەتگوزارییانە هەیە لەلایەن هەندێک لە بەکارهێنەرانەوە.

شایەنی باسە، ئەمە یەکەم جار لە مێژوودا دەسەڵاتی تورکی ئەم خزمەتگوزارییە هەوریانە بوەستێنێت لەدوای ماوەیەکی زۆر کە بەردەوام لە جەنگدابووە لە وەستاندنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو فەیسبووک و تویتەر و چەندانی تریش.

سەرچاوە عالەم تەقەنییە

 

بۆچونی تۆ