مۆبایل و تابلێت
13, تشرینی یەکەم 2016
داگرتنی یاری بەهێزی Lost Withinـی کۆمپانیای ئەمازۆن بە خۆڕایی.

ئەگەر یاری Lost Witin ت نەبیستووە، ئەوا ئەم یاریە یەکێکە لە یاریە بەهێزەکانی جۆری ترس و دۆزینەوه و نهێنی دەوروبەرت کە سەر بە ستۆدیۆی Amazon Studio یە و لەهەمان کاتدا بڵاوکەرەوەی یاریەکەشە.
ئێستا لە پێگەی ئەمازۆندا ئەم یاریە بە نرخی ۳.۹۹$ دۆلار دەفرۆشرێت و خاوەن چەندین هەواداری تایبەتە.
بەڵام ئەوەی بزانم ئێوە بە کەمی ناوی ئەم یاریەتان بیستووە و بە گرافیکە ناوازەکەیتان نەزانیوە لە کاتێکدا کە قەبارەی (٤۲۱ – ٤۷۲) مێگابایتە کە تەنها APK یە و پەڕگەی obb لەگەڵدا نیە.
یاری Lost Witin ترسێکی باشە، بەڵێ خاوەن ترسێکی باشە، پێکەنینی منداڵ و دەنگی دەرگای شکاو و هاواری بوونەوەری نامۆ. کاتێک تۆ هێمن دەبیتەوە، چەرخی کورسیە ژەنگاویەکان لار دەبنەوە و بێدەنگی و هێمنی دەشکێنن و دووبارە دەتخەنەوە گێژاوی بیرکردنەوەوە.
چەندەها نوسراوی سەر دیوار و شوێنی نهێنی و دۆزینەوەی کلیلێک بۆ ئەو دەرگایەی کە شوێنی دەرچوونی تۆیە.

پێگەی جیهانی Trusted Review کە تایبەتە بە پێداچوونەوە و ئەستێرە پێدان، ۹/۱۰ ئەستێرەی داوە بەم یاریە وەکو پێگەکە خۆی ئاماژەی پێدەدات (ترسێکی باشە!).
شێوازی یاریەکە ڕۆشتنە (بە کۆنتڕۆڵی خۆت) بە چەند ڕێگایەکی تاریک و ئاڕاستەی ڕۆشتنەکان بە پەنجە و کرتەکانی خۆت دیاری دەکەیت.
داگرتنی Lost Within بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بە قەبارەی (٤۲۲ مێگابایت): کرتە بکە.
بۆ بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس پێویستە ئامێرەکەیان جەیلبرەیک کردبێت سوود لەم ڕێنماییانە وەربگرە:
کرتە بکە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.