تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 15, تشرینی یه‌كه‌م 2016

لەمەودوا دەتوانیت پەخشی ڕاستەوخۆ لە تویتەر دابنێیت!

لە دوای ئەوەی کە کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندی پەخشی ڕاستەوخۆی بۆ ماڵپەڕەکەی دانا. پەخشی ڕاستەوخۆ لەسەر هێڵی ئینتەرنێت بۆ ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەکارهێنەرێکی زۆری هەبوو. ئێستا بەرهەمێکی تر بەرهەم هاتووە بۆ هەمان مەبەست، ئەم بەرهەمە بە باشترین کوالێتی پەخشە ڕاستەوخۆیەکە دەگوازێتەوە. بەپێی هەواڵەکان بێت کۆمپانیای پێریسکۆپ کە گەشەپێدەری خزمەتگوزارییەکەیە لەگەڵ تویتەردا ڕێککەوتوون بۆ ئەوەی بە هاوبەشی کار بکەن و تویتەریش ببێتە خاوەنی تایبەتمەندی پەخشی ڕاستەوخۆ. بێجگە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئەم بەرهەمە بۆ ئامێری ئێکس بۆکسیش دەبێت کە بەرهەمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە. ئەم بەرهەمە تەنها لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکان کارناکات بەڵکو لەسەر کۆمپیوتەریش کار دەکات. ناوی بەرهەمەکە پێریسکۆپە و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا گەشە بکات و ببێتە نەرمەکاڵایەکی جیهانی تایبەت بە پەخشی ڕاستەوخۆ.

تایبەتمەندییەکانی :-

  •  گواستنەوەی پەخشەکە بە کوالێتییەکی بەرز
  • تایبەت دەبێت بە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر
  • بۆ ئامێری ئێکس بۆکسیش دەبێت
  • دەتوانرێت پەیوەست بکرێت بە کامێراوە

ئەم بەرهەمە لە توانایدایە کە پەخشی ڕاستەوخۆ بگوازێتەوە ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر. لە ڕێگەی ئەم بەرهەمەوە دەتوانیت لەڕێگای کامێرای دیکەوە پەخشەکە بگوازیتەوە نەک تەنها لە ڕێگای کامێرای مۆبایلەکەتەوە. دەتوانیت ڕاستەوخۆ پەخشی ئێکس بۆکس بگوازیتەوە ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر. وە ئەم بەرهەمە خاوەنی بەشی ڕێکخستنەکانە بۆ ڕێکخستنی پەخشەکە .

بۆچونی تۆ