سامسۆنگ 15, تشرینی یه‌كه‌م 2016

یاریکردن بە ئاگر لە قازانجی سامسۆنگ نەبوو

maxresdefault

گالاکسی نۆت ٧ و گڕگرتنی زیانێکی گەورەی بە کۆمپانیاکە گەیاند، کۆمپانیای سامسۆنگ ئەوەی نەشاردەوە کە وەستانی فرۆشی نۆت ٧ لە بازاڕەکان، زیانی ٣ ملیار دۆلاری لە گیرفانی کۆمپانیا داوە.

نۆت ٧ بەرهەمێک بوو کە سامسۆنگ ئومێدی گەورەی پێبوو، شیکاران و چاودێرانیش چاوەڕێی دووبارە سەرکەوتنی ئەم بەرهەمەبوون وەک لە نۆت ٥ بینرا، بەڵام کێشەی گەرمی و تەقینەوەی ئەم ئامێرە، بووە هۆی ئەوەی گالاکسی نۆت ٧ ببێتە شکستێکی گەورە و لەبیرنەکراو بۆ سامسۆنگ، دوای ئەوەی ئۆباڵی تەقینەوەی مۆبایلەکە خرایە ئەستۆی باتری، سامسۆنگ هەوڵی کێشانەوە و چاکردنی بەرهەمەکەی لە بازاڕ ڕاگەیاند. بەڵام دواتر و بۆ جارێکی تر هەواڵی ئاگر تێبەربوونی بەرهەمە چاککراوەکە بڵاوکرایەوە. ئەمەش سامسۆنگی ناچار کرد جارێکی دیکە بەرهەمەکەی لە بازاڕەکان بکێشێتەوە و دروست کردنی نۆت ٧ بە تەواوی بووەستێنێت. کۆمپانیا کۆرییەکە هێشتا هۆکاری گڕ تێبەربوونی مۆبایلە چاککراوەکانی ڕانەگەیاندووە. تەماشاکەن ! یەک هەڵە دەتوانێت چ زیانێکی گەورە بخوڵقێنێت.

سەرچاوە : zoomit

بۆچونی تۆ