گووگڵ 17, تشرینی یه‌كه‌م 2016

گووگڵ لە دایک و باوک و هاوسەرەکەت باشتر زانیاری لەسەر جەنابت هەیە

کاتێک پێت دەڵێن کورە کەم سەر بکە بەنێو تەلەفۆنە زیرەکەکەت و زانیاری بێنە و ببە و بڵاوبکەوە و چاو لەم و لەو بکە! کەچی تۆ لووتمان بۆ هەڵدەماسێنیت و پشتمان تێدەکەی! هەر پەیامێک دێت یەکەم کەسی کە دەبی بە نەشتەرگەر و شیدەکەیتەوە. خەیاڵی ئەوە بکەرەوە کە ئەو هەموو زانیاریانە کە بە کرداری پەسەندکردن و لایککردنی بۆچوونێک و کۆمێنتێک لە فەیسبووک تا دەگاتە چاولێکردنی کورتە ڤیدیۆیێک لە یوتیوب و ناردنی پەیامێک لە جیمەیل و یاهو چەندە زانیاری لە جەنابت بۆ کۆمپانیاکان کۆ دەکاتەو و چەندە سوود بە کۆمپانیاکان دەگەیینێت. هەر بۆیە خاوەنی ویندۆز کاری بەجەنابت نییە کە چەند ساڵە بە لاش و خۆڕایی خەریکی کڕاکی نەرمەکاڵا و ئەپەکان دەکەیت و و فیزمان لەسەر لێدەدەی، بیرت نەچێت مایکرۆسۆفت زانیاری خۆی کۆکردوەتەوە و تۆش هەر کۆپی لێبگر و کڕاکی بکە.

تا سەردانی ئێرەم نەکرد، نەمزانی کە گووگڵ تەنانەت ئاگای لە کاتی خەوتنیشم هەیە، سەیر و سەمەرە ئەوەیە کە گشتی لە خۆی پاشکەوتکردووە و هەڵی گرتووە هەر لە گەڕانی وشەیێک تاکو نووسینی بەستەری ماڵپەڕیک لە وێبگەری کرۆم، دامەزراندنی ئەپێک لە گوگڵ پلەی، کردنی یاریەکەت لەسەر هێڵ. هەروەها ئەو شوێنانە کەGPS ـی تەلەفۆنەکەت لەسەر نەخشە رێنمایی رێگای کردوویت و پیاسەت کردووە.

هەروەکو دەزانن کە گوگڵ هەمیشە دروشمی پارێزگاری لە زانیاری کەسی بەکارهێنەران بەرزدەکاتەوە و خۆی لەم ڕووەوە زەق دەکاتەوە بەڵام بۆ وا هەستیاربووە بە زانیاریەکانی کردارەکانی جیهانی خەیاڵی کابرایێکی یاپراخخۆری وەک من.

بڕوانە وێنەکەی خوارەوە، کەسێک هەیە بە ناوی تۆم و نیشانی دەدات کە تا چ ڕادەییەک کاری کردووە لە سەر خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ. ئەگەر سەردانی ئەم پەڕە بکەن گووگڵ بە حەزی جەنابت پێشنیاری رێکلامت دەداتێ ئەمە واتە پارە دەستکەوتن لە کرداری سەر هێڵی خاڵۆگیان. لەبەستەری یەکەم دەتوانی بچیتە نێو هەژمارەکەت و ئەنجامی گەڕانەکەت لە خشتی گەڕان بسرێتەوە تەنانەت لە یوتیوبیش و بەمەش مێژووی گەڕان و سوڕانت لە گووگڵ بەیەکجاری دەسڕیتەوە بەڵام بۆشی هەیە مێژووەکەت دانەییەکی لەبەرگیراوەی لەلای گووگڵ گیان هەبێت.

 

5-5-2016-10-22-24-am

بۆ وێنە، گووگڵ دەزانێت کە تۆم لە جیمەیڵ لە ساڵی ۲۰۰٤ چەند نامەی نووسیوە و ڕەوانەی کردووە، هەروەها چەنێک چاتی کردووە. وە هەروەها دەزانێت بە سێ ئامێری ئەندرۆید ئیش دەکات و هاوکاتیان (Sync) دەکات.

ئێستا برۆ ناو فەیسبووک، تویتەر، واتسئاپ، تێلەگرام، ڤایبەر و …  ببینە بزانە چ باسە و بێگومان دەپرسیت دەبێت ئەم کۆمپانیانە بۆ وا بکەن!؟

جەنابت کارگەیەکی یاپراخ دەکەیتەوە پێتخۆشە بزانی خەڵکی شەقڵاوە یاپراخی گەڵا مێو زۆرتر دەخۆن؟ ئینجا کێ باشتر ئەمانە دەزانێت بێگومان جەنابی گووگڵ… هاوڕێ گیان، لە کاناڵی یورۆنیوز هەموو هەفتەییەک دەڵێت خەڵکی ئەوروپا ئەم چەند وشەیان لەگووگڵ سەردان کردووە.

سیاسەتمەداری، نیازت بە دەنگدانی خەڵک هەیە و دەبینیت بەشێک لەدەنگدەرانم لاون و هەمیشە لەسەر هێڵن، کێ باشترە زانیاریم پێبدا جەنابی گووگڵ و فەیسبووک و تێلەگرام و لاین و…. هەرئەوانیش زانیاریم دەدەنێ کە چ قسەیێک دەرپەڕێنم لەسەر ئەم تۆڕانە و لاوەکان هەڵگرسێنم و وە جۆش و خرۆشیان بخەم. وە هەروەها هەر لەڕێی ئەوانیشەوە، باشتر دەزانم کە لە ٦ مانگی ڕابردوو چ شتێک خەڵکی سەرقاڵ کردووە و نیازی کۆمەڵگایە، ئەمجارە لەدوای ئەوە، مەرجەکان بە پێی نیازی دەنگدانەکان دەڵێم.

هەر گووگڵ و هاوشێوەکانی، شوێنی پەیوەندیە تێرۆریستەکان دەکەوێت و لە کاتی خۆی زانیاریەکان بە ئاسایشی وڵاتان دەفرۆشێت.

ئەوە یاریدەدەری دەنگی گوگڵ و سیری و کۆرتاناش لەلایەکی ترەوە بۆت ئامادەکراون تاکو لەگەڵییان دەردەدڵی بکەی.

 

تاگەکان گوگڵ
بۆچوونەکان
  • Hagy

    مامە گوڵ بابەتەکانت زۆر قوڵن بەڕاستی نازانم چۆن وەسفی بکەم
    دەستەکانت خۆشبێت
    بەردەوام بە…

    • قەزوان

      کاک “Hagy”گوگڵ لە زاتی خۆی خراپ نییە و زۆر کۆمپانیاییکی بەهێزە لەبواری زانست .چکۆلەترین کاری ئەوەیە کە ئینتەرنێتی بڵآو کردەوە.بەڵام مەبەست لەبابەت ئەوەیە کە سنووری کەسایەتی لە هەر لایەنێک دەبێ تاک یان بەکارهێنەر خۆی بیپارێزێت نە کۆمپانیای خزمەتگوزار.سپاس بۆ ئێوە.

بۆچونی تۆ