ئەپڵ 16, تشرینی یه‌كه‌م 2016

گشت زانیاریەک لەسەر کاتژمێرە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵ

111111

کۆمپانیای ئەپڵ وەک هەموو ساڵەکانی تر لە ڕۆژی ٧ـی مانگی ٩ـی ڕابردوو کۆنگرەی ساڵانەی خۆی گرێدا، شایەنی باسە لەو کۆنگرەیە کۆمپانیای ئەپڵ کۆمەڵێک بەرهەمی خۆی ڕاگەیاند یەک لە وانە کاتژمێرە نوێیەکەی بوو بە ناوی (Apple Watch Series 2 ) و ئەم کاتژمێرە هۆشمەندە وەشانێکی دیکەشی لێدەکەوێتەوە بەناوی (نایک+) کە تایبەت بە کۆمپانیای نایکی وەرزشی و بە دیزاین شێوزای ئەو کۆمپانیای بەرهەم هاتووە، کۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە لە ٢٨ـی ئەم مانگە واتە ٢٨-١٠-٢٠١٦ کاتژمێرە نوێیەکەی بخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە بەناوی جیاواز لە کاتژمێرە هۆشمەندەکانی دیکە ئەم کاتژمێرە چەندین تایبەتمەندی بەهێز و ناوازەی هەیە، ئێمەش لەم بابەتەدا بۆ ئێوەی خوێنەر کۆکردوەتەوە.

222222

تایبەتمەندییەکانی Apple Watch Series 2:

  • تایبەتمەندی GPS تێیدا کارا کراوە.
  • دژە ئاوە.
  • پێوەری لێدانی دڵ
  • ئاگادارکردنەوە لە چالاکیەکانت.
  • خزمەتگوزاری Siri.
  • بەشی ڕۆژنامەوانی.
  • نەرمەکاڵای Reminders.
  • نەرمەکاڵای NBA.
  • نەرمەکاڵای Mails.
  • خزمەتگوزاری پەنجەرەکان.

ڕوونکردنەوە : تایبەتمەندی جی پی ئێس واتە لەڕێگەی ئەو تایبەتمەندییەوە شوێنی ئەو کەسە دیاری دەکرێت. وە ئەم کاتژمێرە دژە ئاوە تا قوڵای ٥٠ مەتر. خاوەنی خزمەتگوزاری سیریە کە بە دەنگ کارەکانت بۆ جێبەجێ دەکات. بەشی ڕۆژنامەوانی لە هەواڵی ڕۆژنامەکان ئاگادارت دەکاتەوە. نەرمەکاڵای ریمایندەرس نەرمەکاڵیەکە بەکاردێت بۆ ئاگادارکردنەوەت لەو کارەی کە دەتەوێت لەو کاتەدا بیکەیت بەمەرجێک کە لە نەرمەکاڵاکەتدا دیاریت کردبێت. نەرمەکاڵای ئێن بی ئەی لە یاریەکانی باسکە ئاگادارت دەکاتەوە. نەرمەکاڵای مەیڵس بەکاردێت بۆ ناردنی نامە لە ڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنی. خزمەتگوزاری پەنجەرەکان هەموو ئەو نەرمەکاڵایانە یان ئەو پەنجەرانەی کە کردونەتەوە بۆت بچوک دەکاتەوە و هەر کام لەوانەت ویست دەتوانیت هەڵیبژێریت و ڕاستەوخۆ بچیتە نێو نەرمەکاڵاکە.

  • بەرهەمێکی دیکەی ئەپڵ کاتژمێرێکی دیکەیە بەناوی (Apple Watch Nike+):

3333333

تایبەتمەندییەکانی Apple Watch Nike+ :

  • تایبەت دروستکراوە بۆ وەرزش.
  • توانای ژماردنی ئەو ماوەیەی کە ڕات کردووە بە مەتر یان کیلۆمەتر.
  • تایبەتمەندی GPS تێیدا کارا کراوە.
  • دژە ئاوە.
  • خزمەتگوزاری ئاگادارکردنەوە بۆ کاتی وەرزش.
  • نەرمەکاڵای Messages.
  • خزمەتگوزاری Messages.

بە چوار ڕەنگی جیاواز دەخرێتە بازاڕەکانی جیهانەوە (خۆڵەمێشی و زەرد تێکەڵ ، خۆڵەمێشی بەتەنها ، ڕەش و زەرد تێکەڵ ، ڕەش بەتەنها).

ڕوونکردنەوە: ئەم کاتژمێرە بەتایبەتی بۆ وەرزش دروست کراوە. توانای ژماردنی ڕاکردنەکانی هەیە چ بە مەتر و چ بە کیلۆمەتر. تایبەتمەندی جی بی ئێسی تێدایە. دژە ئاوە تا قوڵای ٥٠ مەتر. خزمەتگوزاری ئاگادارکردنەوە بۆ کاتی وەرزش ئاگادارت دەکاتەوە کە چ کاتێک چ جۆرە وەرزشێک بکەیت. نەرمەکاڵای مەسیجس بەکاردێت بۆ ناردنی نامە. خزمەتگوزاری سیری بۆ دانراوە. بە چوار ڕەنگی جیاواز دەخرێتە بازاڕەکانی جیهانەوە (خۆڵەمێشی و زەرد تێکەڵ ، خۆڵەمێشی بەتەنها ، ڕەش و زەرد تێکەڵ ، ڕەش بەتەنها)

سەرچاوە ئەپڵ

بۆچونی تۆ