10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 17, تشرینی یه‌كه‌م 2016

شلە ئەوین و خۆشەویستی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، ئایا جێگای متمانەیە؟

ئەوە ئەگەر بڵێم تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان خراپن، نەء! وە ئەگەر بڵێم پەیوەندی کۆمەڵایەتیەکان بەهێز دەکەن ئەمەش شلە و هەر نەء، وە ئەوەیشی کە کە دەڵێن ئاگات لە هەموو رووداوێکە دەگەرێتەوە بۆ بیرۆکەی کۆمەڵناسێک بە ناوی “مەک لۆهان” کە گوتی :”جیهان بەرەو گوندێک دەڕوات”. با بێمە سەر باسەکەی خۆمان، هاورێ یان دۆستێکت لە جیهانی ئینتەرنێت بەتایبەت لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیدا دەکەی. وەک بارانی بەهار خۆشەویستی و ئەوینداری بەسەر یەک دەبارێنن. شەو تا بەیانی ئارەزوو دەکەن بۆ یەکتری و خەیاڵی ئایەندەیێکی درەخشان و گەش دەکەن. واتە ئەوینێک کە لە جیهانی خەیاڵی درووستکراوە (ئێمە لە جیهانی راستەقینە یاپراخێکیشمان دەست ناکەوێت). ئەمە تا چ ڕادەیێک ڕاستە؟ ئایا جێگای متمانەیە؟ ئایا ئەو ئەوینە ئەوینێکی ڕاستەقینەیە یان شلە؟ بۆ چی لە میوانییەکان پەیوەندی بە تەلەفۆنەکەمان دەگرین تاکو یەکتر؟…
maxresdefault

سەرەتا وەڵامی ئەم پرسیارە کەسێکی کۆمەڵناس بەناوی زیگمۆنت باومەن*  دایەوە. تیۆری یان بیرۆکەیێکی دەربڕی بەناوی ” ئەوینی شل”**، هەر چەند کە ئەم ڕستەی لە کۆمەڵناسێکی دیکە بەناوی بەرێز گیدێنز بە ئەمانەتی وەرگرتبوو، بەڵام باومەن لەگەڵ تەکنۆلۆژیا بۆ وێنە ئینتەرنێت  تێکڵاوی کرد. باومەن لەو باوڕەدابوو کە تەکنۆلۆژیایی پەیوەندییەکان و سنووری کەسایەتی دادەبەزێنێت، ئیتر شوێن و کات لەم پەیوەندییانە مانایێکی نابێت. ئەم پەیوەندیانە دەتوانێت لە هاوسەرگیریێکی ئینتەرنێتی دەرکەوێت یان کەمێ باشتر بڵێین لە هاورێیەتی جیهانی خەیاڵی خۆی دەربخات.

باومەن لە کتێبەکەی دەنووسێت کە ڕۆیشتن بەرەو پێشەوە واتە تێپەڕاندنی جیهانی ڕاوەستاوە (جامد : عديم الحركة) بەرەو جیهانی مۆدێرنە، بەهێزترین دەستپێک و بەرهەمی پەیوەندی کۆمەڵایەتیەکان واتە ئەوینداری کە لەپشتی مێژوو، کلتور، ئەخلاق ڕۆڵ و بوونیان هەیە بە شتێکی شل و رۆژانە دەگۆرێت. هەر بۆیە زۆر بەکارهێنەر لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەموو رۆژێک ئەویندارێکی هەیە و  دۆستێکی نوێ دەگرێت. واتە پەیوەندیەکان شل دەبنەوە.
digital-detox-featured

بەرێز باومەن لەم باوەڕەدابوو کە لە جیهانی ئێستادا، جەماوەر لەجیاتی ئەوەی لە پەیوەندی(relating)  قسە بکەن لە پەیوەندیەکان (Connections)قسە دەکەن. لەجێگای ئەوەی شەریک یان هاوبەشێک بگرن (partner) تۆڕ (networks)دابین دەکەن و لەسەر ئەوێ لەگەڵ یەکدی دەدوێن. باومەن بۆ لەم وشانە سوود دەگرێت تەنها بۆ ئەوەی کە شلی، ئارام شکاندنی پەیوەندیەکانمان پێنیشان بدات. باومەن دەڵێت:

لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بە یەکەم داواکاری پەیوەندی دروست دەبێت، بە حەز وئارزوو دەچرێت. لە ئاکام پەیوەندیەکان لەرۆزک و سارد دەبن، هەر ئەو پەیوەندییە دەبنە مەترسی بۆ کۆتایی هێنان وپچڕاندنی پەیوەندیەکانی جیهانی ڕاستەقینە.

لە جیهانی خەیاڵی بەکارهێنەرانی تەکنەلۆژیا پێیان خۆش نییە پەیوەندیەکەیان تا دوایین چرکە ساتی ژیان بمێنێتەوە بەڵکو لە درووستبونی ئەم جۆرە پەیوەندییانە هەرادەنێنەوە و پێیان خۆشە کە لەهەر ئانێک و کاتێک کە حەزیان لێیەتی پەیوەندی بپچرێنن، واتە بەرپرس نەبن لە پەیوەندیەکان. ئەگەر بەراوەردی بکەین کە ئێمە ئەم جۆرە پەیوەندیە لە نێو تۆڕە کۆمەڵایتیەکان ڕۆژانە دەبینین، دەگەیین بە بیرۆکەکەی باومەن. زۆر بەکارهێنەر هەن کە بەدەربڕینی ئۆتۆمبیل، خانوو، شوێن، تەنانەت تەلەفۆنەکەی دەستی و پاشبنەمای وێنەی پرۆفایلەکەی، هەوڵ لە درووستبوونی پەیوەندی دەدات واتە بە زمانی جەستە لە وێنەی پرۆفایلەکەی خەریکی خۆنواندنە (ئەڵبەت بەشیکی دەگەرێتەوە بۆ تەنهایی و کێشەی نارسیسیزم). ئەنجامەکەی گرتنی پەیوەندیێکە کە هیچ سنوورێکی نابێت و هەر کات پێیان خۆش بێت دەیچرێنن.


تەلەفۆنە زیرەکەکان و مرۆڤە شلەکان

28

باومەن دەڵێت جیهانی شل کە مرۆڤێکی مۆدێرنەی تێدایە ئیتر باسێک لە ئەوینێکی ڕاستەقینە و ڕۆمانسی نییە و نایبینیت. ئەم جیهانە پێویستی بە مرۆڤی سەییال یان شلە، واتە ئیتر جەنابت کەسێک نابینیت لە کیوسکێکی*** تەلۆفۆن خەریکی قسەکردن بێت یان لای تەلەفۆنەکەی ماڵ دابنیشێت و قسە بکات، بە پێچەوانە لەم جیهانە ئێمە هەمیشە بە تەلەفۆنەکەمان پیاسە دەکەین و قسە دەکەین. کاتێک لەگەڵ تەلەفۆنەکەتی لە هەموو شوێنێک حازر و ئامادەیت واتە وابەستەی شوێنێکی تایبەت و جێگیر نیت. هەر بۆ ئەمەیە سنور و چوارچێوەی ئەوین لەم مرۆڤە یان بەکارهێنەرە ڕاناوەستێت و لە جووڵەیە.
لێرەیە کە باومەن لاتەنیشتی خەیاڵی دادەنێت کە:

لەلایەک، تۆ تەنها لە رێگای مێشکەوە لەگەڵ هاورێکانتی، لەلایەکی ترەوە، بۆ نمونە کاتێک دەچن بۆ میوانی تەنها جەستە و لاشەتان ئاگای لەیەکە گشتان لە نێو موبایلەکە خەریکی گەشت و گوزارن و نوقم بوون.

shutterstock_324370010

زۆر جار ئەم گلەییە دەکەن کە لە میوانییەکان گشتیان بە تەلۆفۆنەکەیان سەرقاڵن. ئەمە ئەو بۆچوونە دەردەخات کە باومەن گوتی کە ئێمە لە جیهانی شل کات بەسەر دەبەین و لەئاکامدا جەنابت پەیوەندی راستەقینەت نامێنێت. قسەکردن لە نێو کەسایەتیەکان تەنانەت لە سەر خوان و سفرە تەنها لە رێگای پەیوەندیێکە کە بە شلی پێچاوتەتەوە. بۆیە ئەوینێک کە لە جیهانی خەیاڵی بەتایبەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دروست دەبێت بەم تیۆرییەی بەرێز زیگمۆنت باومەن شل و شکاوەیە و تا سەر ناڕوات.

 

* Zygmunt Bauman

**Liquid Love

*** کیوسک واتە ئەو تەلەفۆنانەی کە لەسەر شەقامەکان دادەنرێن

بۆچونی تۆ