مۆبایل و تابلێت
19, تشرینی یەکەم 2016
یاری نوێی Fifa Mobile دابگرە کە بە Fifa 17ی مۆبایلە زیرەکەکان ناسراوە.

یاری کردن بە یاری تۆپی پێ ئینجا لە ئامێرێکی تایبەت بە یاری ڤیدیۆیی بێت یاخوود لە ئامێرە زیرەکەکانی تر بێت، خاوەن هەوادارێکی زۆرە و کەم کەس هەیە کە هەر ئامێرێکی یاری ڤیدیۆیی هەبێت و خاوەنی یاریەکی تۆپی پێ نەبێت.
لەم ماوانەدا یاری بەنێوبانگی Fifa 17 بڵاوکرایەوە بۆ Xbox و PlasyStation کە لە دوای بڵاوکردنەوەی بووە هۆی دەنگدانەوەی گەیمەران و هەواداران و خەڵکانێکی زۆر ڕوویان کردە کۆگاکان بۆ کڕینی یاریەکە، دوای چەند ماوەیەک له بڵاوبوونەوەی Fifa 17، یاری Fifa Mobileیش هەفتەیەک لەمەوبەر بۆ مۆبایلە زیرەکەکان لە کۆگاکان بڵاو کرایەوە کە نوێترین بەرهەمی یاری تۆپی پێی کۆمپانیای EAـە و ئێستاش بە خۆڕایی بەردەستە بۆداگرتن.
لە ڕووی یاری کردنەوە، یاریەکە چەندین جووڵەی نوێ له یاریگادا لە خۆ دەگرێت و خاوەن گرافیکێکی جیاوازترە لە بەرهەمەکانی پێش خۆی وە لە سیستەمی یاریەکەدا جیاوازیەکی بەرچاو هەیە لە ڕووی ڕووکار و شێوازی نوێی ئەپەکە بۆ یاری کردن، دروست کردنی یانەی دڵخوازی خۆت و بەڕێوەبردنی و دەست پێکردنی خوولەکان.
بەستەرەکانی داگرتن:
داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید: کرتە بکە.
داگرتن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس: کرتە بکە.
داگرتن بۆ سیستەمی WindosMobile: کرتە بکە.
ئەمەش ترەیلەری یاری Fifa mobile بۆ مۆبایلە زیرەکەکان:
[su_youtube url=”https://youtu.be/weVUtEvd_FE” width=”460″ height=”300″]
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.