ئینتەرنێت
20, تشرینی یەکەم 2016
یەکەم تاقی کردنەوەی ئەنتەرنێتی 5G خێرایی ٣٦ گێگابتی لە یەک چرکەدا تۆمار کرد

ڕۆژی چوارشەمە لە میانەی پێشانگای هەفتەیی GITEXـی تایبەت بە تەکنەلۆژیا بۆ ساڵی ٢٠١٦ لە شاری دوبەی یەکەم نەوەی تۆڕەکانی پەیوەندی ناسراو بە 5G تاقی کرایەوە بە پشت بەستوو بە تەکنەلۆژیای شەپۆلی مللیمەتری ناسراو بە mmWave ئەمەش بە یەکەم تاقی کردنەوەی ئەم تۆڕە نوێیە دادەنرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.
لە کاتی تاقی کردنەوەی ئەم نەوەیە نوێیەی تۆڕەکانی پەیوەندی توانی ژمارەیەکی پێوانەیی لە خێرایی بۆخۆی تۆمار بکات کە ٣٦ گێگابت بوو لە یەک چرکە بۆ ئەو مۆبایلانەی جولاون واتە مۆبایلی تاکە کەسی، کە ئەمەش خێراییەکی یەکجار زۆر و لە ڕادەبەدەرە بۆ بەکارهێنەران و ئاسانکاری تەواو دەکات بۆ ژیانی ڕۆژانەمان.
وە ئەم تۆڕە نوێیە لەسەر تەرەدودێک بە هێزی ٢ گێگاهێرتز و لەسەر تەرەدودی E-Band کار دەکات لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای Massive MIMO کە پێشکەوتوو ترین تەکنەلۆژیایە تا ئێستا، کە وا دەکات بەکارهێنەر دەتوانێت خێرایی ٣٦ گێگابتی لە یەک چرکە پێ بگات.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.