10
ئەپ و نەرمەکاڵا 24, تشرینی یه‌كه‌م 2016 بۆچوون

زۆر بە ئاسانی لۆگۆیەکی سەرنج راکێش دروست بکە!

logodrwstچۆن بتوانین لۆگۆیەکی سەرج راکێش دروست بکەین؟ بۆ ئەم مەبەستە بە چەندین رێگای جیا جیا دەتوانین لۆگۆ دروست بکەین لە رێگای چەندین ئەپڵیکەیشن و نەرمەکاڵاوە. لە ئێستادا زۆربەی کارەکانمان لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانمان ئەنجام دەدەین، بۆ ئەم بەمەبەستەش چەندان ئەپی جیاجیامان هەیە بۆ سیستەمە وەگەرخەرەکان وەک ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید کە زۆربەی بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان سود لەم دوو سیستەمە وەگەرخەرانە وەردەگرن. لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەم بە ئەپێکی زۆر باش و بەسود بۆ دروست کردنی لۆگۆیەکی جوان و سەرنج راکێش بە تەنیا بە چەند هەنگاوێك ئێوە دەتوان لۆگۆیەکی سادە دروست بکەین.

ئەپی Logo-foundry یەکێکە لە ئەپەکانی دروستکردنی لۆگۆ بە شێوەیەکی نایاب و سەرنج ڕاکێش بۆ سیستەمی وەگەڕخەری “ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید و ویندۆز مۆبایل. ئەم ئەپە یەکێکه لە ئەپە سەرکەوتووەکان بۆ درووست کردنی لۆگۆ و شێوازی نووسین بە جوانترین شێوە و بە ئارەزووی خۆت. وە زیاتر لە ٣٠٠٠ هەزار ئامراز و شێوە و وێنۆچکەی جۆرارجۆر لەخۆی دەگرێت و تۆ دەتوانیت بەکاربهێنیت لە کاتی دروست کردنی لۆگۆ. کە ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندیە بەهێزەکانی ئەم ئەپڵیکەیشنە.

تێبینی: تۆی بەرێز دەتوانیت لە رێگای ئەم ئەپەیە لۆگۆیەکی سادە دروست بکەیت کە خۆت مەبەستە بەڵام دەبێت ئەوەش بزانرێت کە دروست کردنی لۆگۆیەکی پێشکەتووی سەرنج راکێش، کاتێکی زۆر و پێویستە لەڕێگەی نەرمەکاڵا بەناوبانگەکانی وەکو ئەدۆبی ئیلسترەیتەر بکرێت و بۆ دیزاینەرێکیش کە بە واتای وشە دیزایینەربێت کات و ماوەیەکی زۆری دەوێت تا لۆگۆیەکی نایاب و پڕ مانا دروست دەکات. بۆیە دەبێت ئەوە بزانرێت ئەپە بەردەستەکان بۆ مۆبایلە زیرەکەکان زیاتر بۆ ئیشی خێرا و بەپەلە و بۆ کاری کەسییە نەک بازرگانی. بەهیوای ئەوەی سود بگرن.

کرتە لەم بەستەری خوارەوە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس

کرتە لێرە بکە

کرتە لەم بەستەری خوارەوە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید

کرتە لێرە بکە

چەند وێنەیەکی نەرمەکاڵاکە ببینە.

 

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر نەرمەکاڵاکە سەیری ئەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە بکەن.

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=kpicmWnhZhA” width=”460″ height=”300″]
بۆچونی تۆ