سامسۆنگ
22, تشرینی یهكهم 2016
سامسۆنگ مۆبایلێکی جیاواز بە ڕامی ٦ گێگا و کامێرای ١٦ مێگاپێکسڵ راگەیاند

كۆمپانیایی سامسۆنگی كۆری ٢١ـی ئەم مانگە واتە دوێنێ، بەفەرمی بەرهەمێکی نوێی لە مۆبایلە زیرەکەکانی بەناوی Samsung Galaxy C9 Pro ڕاگەیاند. ئەم ڕاگەیاندنەش لەدوای دزەپێكردنی چەند زانیاریەك لەسەر مۆبایلەکە دێت و دوابەدوای تەشەنەکردنی زانیارییەکان بەفەرمی ئەمڕۆ سامسۆنگ مۆبایلەكەی ڕاگەیاند و یەکەم مۆبایلی دەبێت کە ڕامەکەی ٦ گێگابایتە. شایەنی باسە مۆبایلەکە دیزایینێکی جوانی هەیە ئامانجی سامسۆنگ لەم مۆبایلە زیاتر بازاڕی وڵاتی چینە و دەیەوێت لەوێ فرۆشی خۆی بەرزبکاتەوە چونکە کۆمپانیاکانی تری وەکو می و هواوەی و ئۆپۆ لەگەڵی لەکێبەرکێیەکی گەرموگوڕدان. بفەرموون لەخوارەوە بە وردی تایبەتمەندییەکان بخوێننەوە.
تایبەتمەندی مۆبایلی Samsung Galaxy C9 Pro:
- قەبارەی ڕوونمای مۆبایلەكە: 6 ئینجە
- ڕوونی ڕوونمای مۆبایلەكە: 1920 × 1080 پێكسڵە واتە (فوول ئیچ دی)ـە.
- پڕۆسێسەری: لەجۆری سناپدراگۆن 653 ـیە.
- گرافیكی وێنەیی: Adreno 510.
- ڕام: 6 گێگابایت.
- بیرگەی مۆبایلەكە: 64 گێگابایتە دەتوانرێت بەرزتر بكرێتەوە لەڕێگای microSD
- كامێرای پشتەوەیی: 16 مێگاپێكسڵ
- کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێكسڵ
- توانستی پاتریەكەی: 4000 میلی ئەمپێرە.
- پشتگیری نەوەی چوارەمی ڕایەڵە 4G LTE دەكات.
- سیستەمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید مارشماڵوو 6.0 لەسەرە
ئەم مۆبایلە بەڕەنگەکانی زێری و پەمەیی بەردەست دەبێت و نخری ٤٧٠ دۆلاری ئەمریکی دەبێت و سەرەتاش لە وڵاتی چین بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن.
چەند وێنەیەكی مۆبایلەكە ببینە:

سەرچاوە: zoomit
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.