10
شاومی 22, تشرینی یه‌كه‌م 2016 بۆچوون

پێش ڕاگەیاندنی مۆبایلی شاومی می نۆت ۲ هەندێک تایبەتمەندی مۆبایلەکە دزەی پێدەکرێت.

fb_img_1477159290315

باس و دەنگۆی ئێستای پێگەکان و خەڵک بە تایبەت خەڵکی چین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تایبەت بە کۆمپانیا چینیەکە… پاش ئەوەی دەنگۆی ئەوە هەبوو کە نەخشی جەمسەرەکانی ڕوونمای مۆبایلەکە چەماوە دەبێت، کۆمپانیاکە بە فەرمی پشتڕاستی کردەوە کە شێوەی مۆبایلەکانی می نۆت ۲ چەماوە دەبێت.

لە دوای ئەو تاکە تایبەتمەندیە چەندان تایبەتمەندی تر دزەی پێکراوە کە ئێستا بووەتە زۆرترین باسی هەوادارانی کۆمپانیاکە. بەپێی ئەو تایبەتمەندیە دزه پێکراوانە بێت، مۆبایلەکە خاوەن ڕەقەکاڵایەک و پڕۆسێسەرێکی بەهێزی گرافیک دەبێت چونکە پڕۆسێسەری مۆبایلەکە لە جۆری ٨۲۰ سناپدراگۆن دەبێت و پڕۆسێسەری گرافیکی ٥۳۰ ئەدرێنۆ دەبێت و ڕامی مۆبایلەکە ٤ گێگا دەبێت.

ڕوونمایەک بە قەبارەیەکی گەورە و ڕوونیەکی زۆر باش که ڕوونیەکەی ۱٤٤۰×۲٥٦۰ دەبێت و لە جۆری تەکنەلۆژیای Amoledـە. فراوانی بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایت دەبێت بۆ ڕامی ٤ گێگابایتی و فراوانی ۱۲٨ گێگابایت دەبێت بۆ ڕامی ٦ گێگابایتی.

کامێرای پێشەوە (سێڵفی)ـی مۆبایلەکە ٨ مێگاپێکسڵ دەبێت و خاوەن دوو کامێرا دەبێت له پشتەوەی مۆبایلەکە بە ڕوونی ۲۳ مێگاپێکسڵ و ۱۲ مێگاپێکسڵ بە هەستەوەری IMX318 و IMX378ـی کۆمپانیای سۆنی.

چی دەربارەی پاتری مۆبایلەکە؟ ئایا بەهێزە؟. هەر لەو تایبەتمەندیانەی کە دزە پێکراوه بەهێزی و توانستی پاتری هەیە، کە مۆبایلەکە خاوەن پاتریەکی بەهێز دەبێت بە توانستی ٤۱۰۰ میلی ئەمپێر.

لەوانەیە بەنرخی مۆبایلەکە سەرسام بیت چونکە نرخەکەی ٤۱٥$ـە.

 

تاگەکان شاومی می نۆت ۲
بۆچونی تۆ