جۆراوجۆر
10, حوزه‌یران 2012
زاره‌وه‌ی ڕۆژ – Cookie چییه؟

Cookie له زمانی كوردی به‌مانای (شه‌كرۆكه) دێت وبڕێكه له زانیاری(data) كه قه‌باره‌كه‌ی 4 كیلۆبایتێكه وله‌لایه‌ن ئهوپێگانه درووست ده‌بێت كه تۆ سه‌ردانیان ده‌كه‌یت وله‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت عهمباردهبێت جا به شێوه‌یه‌كی كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی بێت. Cookie (شه‌كرۆكه) ڕێگه‌ت پێده‌دات كه پێگه‌كه بناسێته‌وه وشوێن تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بكه‌وێت. كووكیز سود و قازانجی خۆی هه‌یه وده‌توانێت كۆمه‌ڵێك شت بۆ بهكارهینهر هه‌ڵبگرێت وعهماربكات بۆ نمونه وشه‌ی ده‌رچوون وئه‌و ناو وزانیارییانهی له‌سه‌ر پێگه‌كان داخڵتكردوون. بۆ نمونه تۆ ئه‌مڕۆ پاسۆردێك لێده‌دیت هه‌ركاتێك بێیته‌وه سه‌ر وێبگه‌ڕه‌كه‌ت وهه‌مان پێگه بكه‌یته‌وه ئه‌وا ئه‌و زانیارییانه‌ی كه تۆ پێشتر داخڵت كردوون ده‌ستت ده‌كه‌ونه‌وه.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا زه‌ره‌ریشی هه‌یه وشهكرۆكهكان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی زانیارییه تایبه‌تییه‌كانی تۆن وده‌بێت ئاگاداری بیت چونكه هه‌میشه زانیارییه‌كانت له‌وێدا عه‌مبار ده‌بن وله‌وانه‌یه ببنه سه‌رچاوه‌ی هێرش بۆت له هێرشی هاكه‌رزه‌كان.
سه‌رچاوه PCMAG