10
ڕاپۆرت و توێژینەوەکان 26, تشرینی یه‌كه‌م 2016

تەكنەلۆژیا و ژینگە

بەهۆی بەكارهێنانی زۆرو بێ‌ ئەندازەی وزە فۆسێڵیەكان(نەوت، خەڵوزی بەردین، گاز). هاوشان لەگەڵ پێشكەوتنی پیشەسازی،كاریگەری زۆرخراپ ونێگەتیڤی لەسەر ژینگە(ئاو، هەوا، خاك، ڕووەك). دروستكرد و مەترسی و هەڕه شەیەكی گەورەشی لەسەر ژیان و تەندروستی مرۆڤ دروستكرد. ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن (Co2)، لەسەر گۆی زەوی هەروەها بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و ئاستی ئاوی دەریاو ئۆقیانووسەكان. بۆئەم مەبەستەپسپۆڕانی بواری تەكنەلۆژیا و زانایانی بواری ژینگە دوای چەندین لێكۆڵینەوە توێژینەوەی زانستی گەیشتن بەو دەرئەنجامەی كەتەكنەلۆژیایەك بهێننەكایەوە كە لەخزمەتی ژینگەدابێت و زیان بەژینگەنەگەیەنێت. لەم سۆنگەیەوە بەئامانجی زیاتر تێگەیشتن لەبابەتەكە لێرەدا هەوڵدەدەم بەشێوەیەكی زانستی و پوخت لەو داهێنان و تەكتەلۆژیا یانە بدوێم.

وزەی خــۆر (Solar Energy )

dana

وزەی خۆر بەیەكێك لەسەرچاوەكانی وزەی خاوێن دادەنرێت، خۆریش بەسەرچاوەیەكی لەبن نەهاتووی وزە دەژمێردرێت. وزەی تیشكدانەوەی خۆر بۆیەكەی ڕووبەر بەنزیكەی( 1,336w/m ) لەئاسماندا مەزەندە دەكرێت، و(19%) بەرگەهەوای زەوی هەڵیدەمژێت، هەورەكانیش(35%)ی كۆی ئەو وزەیەكەم دەكەنەوە. بەرزترین ئاستی ئەو وزەیەش كەدەگاتە سەر ڕووی زەوی بریتییە لە (1000w/m2) لەسەرئاستی ڕووی دەریا. وزەی خۆر لەدێرزەمانەوە بەكارهاتووە، لەناوچەگەرمەكان بەمەبەستی گەرمكردنی ئاو و ووشك كردنەوەی بەرووبوومەكشتوكاڵیەكان، بەئامانجی پاراستنی ئەو بەرهەمانە. بەڵام لەئێستا بەهۆی پێشكەوتنی زانست و تەكنەلۆژیا، توێژینەوە و تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی بەرهەم هێنانی وزەی خۆر تەنانەت لە ناوچەساردەكانیش.لەم سۆنگەیەوە زانایانی بواری وزە نوێبووەكان كۆتایی سەدەی بیست و سەرەتای سەدەی بیست ویەك،بەسەرەتای سەردەمی خۆر ناودەبەن. لەئێستادا ووڵاتانی جیهان سوود لەوزەی خۆر وەردەگرن بەمەبەستی بەرهەم هێنان و دابینكردنی وزەی كارەبا،بۆیەكەم جاریش سوودوەرگرتن لە وزەی خۆر وگۆڕینی بۆ وزەی كارەبا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی شەستەكان،كەلەكاتی گەشتەئاسمانیەكاندا بەكارهاتووە. بەڵام لەئێستادا چەندین وێستگەی كارۆ ڕووناكی هەیە كەشانەی گەورەی سلیكۆنی تیادایەو،ئەو شانانە ڕووناكی خۆر هەڵدەمژن و دەیكەنە وزەی كارەبا.هاوكات بەپێی ڕاپۆرتی سەنتەری لێكۆڵنەوەی ئەمریكی بۆ وزە، كەساڵی(2011) خستوویەتیەڕوو ،ئاماژەبەوەدەكات كە ئەو كارەبایەی كەلەڕێگەی وزەی خۆرەوە دەستمان دەكەوێت، بەڕێژەی (90%) لەوگازانە دەمان پارێزێت كەزیانیان بۆتەندروستی مرۆڤ و ژینگە هەیە و هەروەها ئەگەری قەتیسبوونی گەرمای زەویش بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە.لەم ڕوەوە دەتوانین سوود لە وزەی خۆر وەربگرین بۆ چەندین مەبەست لەوانە ( بەمەبەستی گەرمكردنی ئاو ، بۆكاری كشتوكاڵ و ئاودێری، بەمەبەستی ئیشپێكردنی هێماكانی هاتووچۆ(ترافیك)، بەمەبەستی بەكارهێنانی ئامێرەكارەباییەكانی ناوماڵ، بەمەبەستی ڕووناككردنەوەی شەقام و گەڕەكەكان، بەمەبەستی دابینكردنی وزە بۆ وێستگەكانی دابەشكردنی سووتەمەنی). بەوهیوایەی كەئێمەش بتوانین لەهەرێمی كوردستان سوود لەم سەرچاوەیە وەربگرین بەتایبەتی لە وەرزی هاوین كەپلەی گەرمای ناوچەكەمان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبیتەوە.

danna

سەرچاوە

بۆچونی تۆ