10
سیستەمی وەگەرخەر 27, تشرینی یه‌كه‌م 2016 بۆچوون

چۆن روومێزیێک بۆ گنو لینوکس هەڵبژێرین؟

یەکەم ماف کە لە لینوکس ئارامت دەکاتەوە و باوشی کراوەیە بۆ بەکارهێنەر “مافی هەڵبژاردنە” کە دەتوانی لەسەر ڕوومێزیەکان بۆ دابەشکراوەکانی گنو لینوکس بیبینیت.هەر بۆیە پرسیارێکی گرینگ بۆ بەکارهینەران دێتە ئاڕاوە :
– چ روومیزیێک بۆ گنو لینوکس هەڵبژێرم ؟
– کام دێسکتۆپ یان ڕوومێزی User Friendlyـە یان هاورێیەتی بەکارهێنەری هەیە ؟
– چ دابەشکراوەیێک نەرمەکالای باشتری لەگەڵە ؟
– زۆر پرسیاریی دیکەش … .
بۆ وێنە لە ساڵانی ڕابردوو شەرێکی قورس لە نێو رووخساری گرافیکی GNOME و KDE دەستی پێکرد لەسەر ئەوە کە کامیان باشترن .بەڵام هەر دابەشکراوە بە هەر دەموچاو رووخسارێکی گرافیلی لە ئاکام ، دەگەرێتەوە بۆ حەز و سەلیقەی بەکارهێنەری گنو لینوکس.ئەو ڕوومێزییە کە بۆ بەکارهێنەرێک جوانە و خۆشەویستە لە لای، بۆکارهێنەرێکی دیکە دەتوانێت ناشرین و ناپەسەند بێت. بەڵام لە ئاکام هەر ڕوومێزیێک هەوادار و خۆشەویستی تایبەت بە خۆی هەیە.لەم بابەتە هەوڵ دەدەم جۆرەکانی ڕوومێزی گنو لینوکس بناسینم. ئیتر لە کۆتایی حەزی بەکارهینەرە.

۱-رووخساری Ununtu Unity :
unity
ڕوومێزی یونیتی ، بۆ ئوبونتو لە لایەن کۆمپانیای کۆنیکاڵ‌ دابین کراوە، ئازموونێکی ساناو ئارام دەدات بە بەکارهینەرانی.لەم ڕوومێزییە توانایێک هەیە بەناوی Head Up Display کە بەکورتە پێیدەڵێن HUD.بە کرتە لەسەر دوکمەی Alt پەنجەرەیێک دەکرێتەوە کە دەتوانن ناوی ئەپەکەتان بنووسن و ئینتێر لێبدەن.ئەم توانایی ئێوە لە کارکردن بە مسک لە کۆمپیوتر بێ نیاز دەکات.بە گشتی ئوبونتو بۆ ئەو بەکارهێنەرانە کە تازە دێنە نێو گنو لینوکس پێشنیار دەکرێت.لەم ڕوومێزییە بەکارهێنەر زۆر بە خێرایی دەستی دەگەیێت بە ویکی پێدیا،تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، فرۆسگا و…هتد.
۲-رووخساری GNOME
4455455
لە سەرەتا گەر بڕوانی گنومی۳ رووخسارێکی زۆر چکۆلەی هەیە ،کە زۆر یەک لە ئەپکان دەرناخات واتە دەتوانین بڵێین کە مینیمالیستانەیە(minimalist).بەڵام کاتێک کە ئێمە لەسەر داش(Dash پەنجەرەیێکە بۆ گەڕان بە نێو ئەپەکان).گەر ئێوە بەکارهێنەرێکی بە ئازموونن و خۆشتان لە یونینتی گنوم (Ubuntu Unity)دێت بەڵام پێتان خۆشە کە تایبەتمەندی زۆرترتان لە بەردەست بێت ،بۆ وێنە دەستپێگەیشتن بە ئەپەکان، پێشنیار ڕوومێزی گنۆمەی ۳ـیە( GNOME 3 ).لە ئاکام گنۆمی سێ بۆ ئەو بەکارهێنەرانەیە کە حەزیان لە مۆدێرن(modern) بوونی ژینگەی کارکردنە.
۳-رووخساری Cinnamon
222222222222www
گرووپی گەشەپێدەری Linux Mint کەم و کۆڕیان لە ڕوومێزی گنوم بینی.لەئاکام هاتن دێسکتۆپی خۆیان بەناوی Cinnamon هەڵبژارد.ئەم دێسکتۆپە یان ڕوومێزییە لە تێکڵاو کردنی ڕوومێزەکانی GNOME 2 و GNOME 3 درووستبووە.سینامۆن بە براوەرد لەگەڵ گنوم رووخسارێکی نەرمتری هەیەبۆ ئەو بەکارهێنەرانە کە بە تازەیی لە ویندۆز بەرەو لینوکس کۆچیان کردووە. لە شریتی پانێلی سینامۆن دوکمەیێکی ستارت هەیە کە ئەپەکانی لەسەرە و ئەمەش وەک ویندۆز وایە ئیتر بەکارهێنەر زۆر غەریبی ناکات لەم ژینگەیە. گەر کاربەر ئەم رووخسارەی بە دەڵ نەبوو زۆر بە ئاسانی دەتوانێت بە خوازی خۆی بیگۆرێت.
٤-رووخساری KDE
kde5
یەکەم دێسکتۆپ یان روومێزی بوو بۆ سیستەمی کارپێکردنی گنو لینوکس.لە وشانی نوێی ئەم روومێزییە هیچ کات بەکارهێنەران سەرنجیان بەڵای گۆڕانکاریەکان دا نەدەچوو ، بەڵام دیزاینێران هەوڵیان دەدا کە تا دەتوانن ئەم روومێزییە بە قەبارەیێکی کەم بوەشێنن تاکوو لە ئاکام خێرایی زۆر بچێتە سەرەوە.زۆرتری بەکارهێنەران کە پێشتر بە ویندۆز ۷ و XP ئیشیانکردووە دەڵێن کە زۆر ئاسانە کارکردن لە ژیینگەی KDE، هۆکار دەگەرێتەوە بۆ وەبیر هێنانەوەی ویندۆز XP یان ۷.
٥ -رووخساری Enlightenment
bodhi
روومێزیێکی زۆر جیاوازە کە لەکاتی ئیشکردن بەم روومێزییە هەست بە کارپێکردنێکی جیاواز دەکەیت.گەەر بەکارهێنەرێکی ئاساییت ئەم ژینگەی ڕوومێزییە بێتاقەتت دەکات .بۆ بەکارهێنەری ئاسایی پێشنیاری ناکرێت.لەم روومێزییە ئێوە نە پانێڵێک دەبین نە دوگمەی ستارت و … هتد.خاڵە بەهێزەکەی Enlightenment ئەوەیە کە ئەم روخسارە رووکاری زۆری لەبەردەست بەکارهێنەران داناوە. لەکاتی گۆرین لەم روومێزییە بەکارهێنەر رووکار دەگۆریت و کۆتایی بە گۆڕانی ڕەنگ و دوگمەکان و …هتد نایێت.
٦-روخساری XFCE
td_rdp_3
یەکێک لە ئەو روومێزیانەیە کە گنو لینوکس لەبواری قەبارەو خێرایی تا ئێستا بە خۆیەوە دیەتیی XFCEـە.ئەم روومێزییە زۆر سووکە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانە باشە کە دوو مەبەستیان لە هەڵبژاردنی ئە جۆرە دێسکتۆپە هەیە:۱- ئەو کەسانە کە ڕەقەکالای لاوازیان هەیە و کۆمپیوترەکەیان کۆنەیە .۲- ئەو کەسانە کە خێرایی سیستەمی کارپێکردنەکەیان بەلاوە زۆر گرینگە.بەڵام ئێوە دەتوانن زۆر بە ئاسانی گۆڕانکاری لە ژینگەی گرافیکی بە حەزی خۆتانی لێبدەن.ئیشکردن بەم روومێزییە بە دژواری Enlightenment نییە بەڵام بۆ بەکارهێنەری سەرەتایی پێشنیار ناکرێت.
۷- رووخساری Deepin
superb-deepin-2014-beta-os-now-available-for-download-screenshot-tour-442291-4-1024x640
دێپین روومێزیێکە بۆ هەر جۆر سەلیقەو بەکارهێنەرێک.زۆرتر کاریان لە سەر GUI کردووە تا کو بەکارهێنەر هەست بە ئارامی و سانایی کارپێکردن بکات.دێپین تەواوی هەوڵی خۆی داوە کە تایبەتمەندییەکانی گنومی ۳ لە یەک شوێن کۆ بکاتەوە هەر بۆیە ئێوە ئازموونێک دەبینن کە هەم یادی ویندۆزی تێدایە هەم ماک.ئەم روومێزییە بۆ هەر جۆر بەکارهێنەر پێشنیار دەکرێت .لەوێنەی سەرەوە ئێوە شریتی لاتەنیشت دەبینن کە تەواوی ریکخستنەکانی سیستەمی لەخۆی گونجاندووە و هەر ئەمەشە بووەتە جیاوازی ئەم ژینگەیە.هەروا ئەم بەرهەمە کە سیستەمێکی کارپێکردنیشی لە پشتە بەرهەمی وەڵاتی جینە.
۸-روخساری Pantheon
elementary-os-pantheon-desktop
پانسێئۆن ژینگەی گرافیکی بەهێزە کە یەکەم بار لە سیستەمی کارپێکردنی elementary OS -لەسەر بنەمای دابەشکراوەی گنو لینوکسی ئوبونتویە- بینراوە.خێرایی،قەشەنگیی،سووکەلە و ئاسانی لە کارپێکردن تایبەتمەندیی ئەم سیستەمی کارپێکردنەیە.ئەمەنە ئەم روومێزییە سادە دیزاین کراوە کە شوینی ڕخنەی تێدا دیارە، بەڵام ئەندازیاران دەڵێن ئیمە تا ئەو جێگا بۆمان کراوە وابەستەبوونی بەکارهێنەر بە ترمیناڵمان لەم روومێزییە کەم کردوەتەوە.هەر بۆیە ئەو کەسانە کە پێشتر کاریان بە ماک کردووە کاتی ئیشکردن بەم رومێزییە زۆر بێتاقەت و سەرلێ شێواو نابن.[من خۆم ماوەیێکە بەم سیستەمە کاردەکەم زۆر لێی ڕازیم بڕاستی زۆر کۆمپیوترەکەم خیرا بووەتەوە].

سەرچاوە

 

بۆچونی تۆ