سۆنی 31, تشرینی یه‌كه‌م 2016

پووختەیەک لە مێژووی کۆمپانیای سۆنی و هەندێک داهێنان و بەرهەمەکانی.

تەکنەلۆژیا بووەتە یەکێک لە بە ناوبانگترین زانستەکانی ئێستای مرۆڤ و لە دوای چەندین کارکردن و دۆزینەوەی بیرۆکە، مرۆڤ توانیویەتی بنکەیەکی گەورە لە داهێنان و هەگبەی بیرۆکە دابمەزرێنێت کە ئێستا ئەو بنکانە کە لە سەدەی ڕابردووەوە هەبوون چەندەها کۆمپانیای هێناوەتە بوون. کۆمپانیاکان ئێستا بە شێوەیەک فراوان بوون کە تێیاندا چەندەها کارمەند و چەندەها سەرپەرشتیار لە بوارێکی تایبەت کاردەکەن لە تەکنەلۆژیا، وە بوونەتە جێگەی متمانە و چاوەڕوانی خەڵکی بەهۆی ئەو بەرهەمانەی کە ساڵ بەساڵ پێشان دەدرێن. سەدەی ڕابردوو بوو کە زۆربەی کۆمپانیاکان دامەزران و ئێستاش مێژوویەک و داهێنانی تایبەتی خۆیان هەیە. بابەتی ئەمجارە باس لە مێژووی کۆمپانیایەکی بواری تەکنەلۆژیا دەکەین کە لە سەدەی ڕابردووەوە ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە زانستی تەکنەلۆژیادا، چەندین شتی گرنگی ئێستای ڕۆژانە و ئارەزووی خەڵکی بە جێهێناوە، ئەویش کۆمپانیای سۆنیە.
کۆمپانیایەکی هەرە گەورەی بواری زانستی تەکنەلۆژیە کە لە زۆرترین بەرهەمدا توانیویەتی ئارەزوی زۆرترین کەسی تەکنەلۆژی و هەوادارانی ڕابکێشێت لەم ۷۰ ساڵەی دوایدا. کۆمپانیای سۆنی کە لە ژێر ناونیشانی دامەزراوەی وڵاتی یابان، لە ڕۆژی ۷ ی مانگی ٥ ی ساڵی ۱۹٤٦ بەفەرمی کۆمپانیا یابانیەکە لە ژێر ناوی Tokyo Telecommunications Engineering دامەزرا، دامەزرێنەران کە دوو کەس بوون بەناوی “ماسارو ئیبوکا و ئەکیۆ مۆریتا“. ئەکیۆ مۆریتا بازرگانێکی وڵاتی یابان بوو، وە لە دوایدا نازناوی دامەزرێنەری سۆنی هەڵگرت، ژیانی لە ۱۹۲۱ تا ۱۹۹۹ بوو کە تا ۱۷ ساڵ لەمەوبەریش دامەزرێنەرێکی سۆنی هێشتا لە ناو ناوان بوو، وە ماسارو ئیبوکا خاوەنی کارگەیەکی ئەلکترۆنی بوو لە یابان و لە دوایشدا دامەزرێنەری کۆمپانیای سۆنی.
لە ساڵی ۱۹٤۹، ئامێری تۆمارکردن بە شریت دروستکرا لە لایەن کۆمپانیاکەوە وە یەکەم کاتی فرۆشتنیشی لە یابان بوو لە ساڵی ۱۹٥۷. لە ساڵی ۱۹٥٨ ئیبوکا و ئەکیۆ بڕیاریان دا کە ناوی کۆمپانیا بگۆڕن بۆ کۆمپانیای sony کە ئەم ناوە هەتا ئێستاش دەستەواژەی کۆمپانیاکەیە، وە لۆگۆی ئێستای کۆمپانیاکەش لە ساڵی ۱۹۷۲ وە بیرۆکە بۆ دانراوە بەڵام بە چەند گۆڕانکاریەکی زۆر.
سەبارەت بە پێگەی کۆمپانیاکە بۆ زانینی هەر شتێک و تایبەتمەندییەک سەبارەت بە بەرهەمێکی نوێ، ئەمە ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیاکەیە: http://www.sony.net/ و چەندان پێگەی فەرمی تر کە هەر پێگەیەک تایبەتن بە بوارێکی تایبەت.
سۆنی لە ڕووی بەرهەمهێنان لە بواری تەکنەلۆژیا کۆمپانیایەکی بە ئەزموونی بوارەکەیە، بەرهەمەکانی سۆنی تا ئێستا: ئامێری ئەلکترۆنی (مۆبایل و تاپلێت و هتد..)، کامێرا، ستۆدیۆی سۆنی ئینترێکتڤ بۆ (ڤیدیۆ گەیم، گەشەپێدانی یاری، بڵاوکەرەوەی یاری)، media /entartainmet، هاردوەیری کۆمپیوتەر، داتاشۆو، سەرپەرشتی کردن و دروستکردنی بەشێک لە فیلمەکانی هۆڵیوود، تێلەفزیۆن و بڵندگۆ و ڕۆبۆت و بیستۆک و نەرمەواڵە و چەندەهای تر کە لە هەر بەرهەمێکدا سۆنی “ئەزمووندارە”. بارەگای سەرەکی سۆنی لە وڵاتی یابان شاری میناتۆیە لە پایتەختی وڵاتی یابان کە تۆکیۆیە وە ۱٤ بنکەی سەرەکی هەیە لە ۱٤ شوێن، هەندێک لەوانەش: یۆکۆهاما، بەرلین، ئۆیاما، هۆنتینگتۆن ، فیلادلفیا، دووبەی، نیویۆرکی ئەمریکا، ئۆساکا و چەند شوێنێکی سەرەکی تریش. سەرپەرشتیارانی ئێستای سۆنی دوو کەسن، یەکیان سەرۆکی لیژنەی بۆردی سۆنی بەناوی “ئۆسامۆ ناگایاما” و سەرۆکی جێبەجێکاری سۆنی “کازوو هیرای”ن. ژمارەی کارمەندەکانی سۆنی لە جیهان، بەپێی لێکۆڵینەوەی ساڵی ۲۰۱٥ ژمارەیان ۱۳۱.۰۰۰ کارمەندی فەرمی کۆمپانیاکە بوو، کە کار وخزمەتگوزاریەکانی سۆنی ئاشنای خەڵکانی جیهان دەکەن وە بەم ژمارەیەش و بە بەرهەمەکانی ساڵانی پێشوو و ساڵی ۲۰۱٥، داهاتی کۆمپانیاکە گەشتووەتە ٨.۲۱٥ تریلیۆن یەنە کە ئەمەش داهاتێکی خەیاڵی گەورەیە بۆ سۆنی. سۆنی لە بەرهەمەکانیدا بەشی Xperia توانیویەتی لە باشترین مۆبایلی دڵخوازی خۆت هەبێت و بیکڕیت بە هەبوونی جۆراوجۆریەتی بەرهەمەکانی سۆنی لەگەڵ پێداویستی و ئارەزووی خەڵکدا.
پێش ۷۰ ساڵ لەمەوبەر، سۆنی یەکەم جۆری لە بڵندگۆ ڕاگەیاند کە خاوەن دیزاینێکی کلاسیکی و شێوەیەکی ڕێک بوو کە وەرچەرخانێکی گرنگ بوو لە تەکنەلۆژیای دەنگدا و وە لە ئێستاشدا سۆنی لە بواری دەنگ و بڵندگۆدا پێشەنگی کۆمپانیاکانی گرتووە.
نەک تەنها لە بڵندگۆ و جۆرەکانی تری بیستۆک، بەڵکو سۆنی لە تەکنەلۆژیای کامێراشدا پێشەنگی کۆمپانیاکانی ترە، بە بوونی چەندین کامێرای تایبەت بە ڤیدیۆ و کامێرای دیجیتاڵ که هەر ئامێرێک چەندەها تایبەتمەندی ناوازە و نەبینراوت بۆ دەخەنە بەردەم، هاوکات هەتا ئێستا کۆمپانیای سۆنی خاوەن باشترین کامێرایە لە هەموو جیهاندا.

لە بواری یاری و گەیمینگدا:

47dd9c33851b850-950x497لە بواری گەیمینگدا، دووبارە سۆنی خاوەن ئەزموونێکی گەورەیە و ئێستاش خاوەن زۆرترین فرۆشی ئامێرەکانی پلەی ستەیشنە و چەندان هەواداری یاری ڤیدیۆیی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە وە کەوتووەتە ڕکابەرایەتیەکی گەورە لەگەڵ کۆمپانیاکانی تر کە کار لە یاری و بواری گەیمینگدا دەکەن بە تایبەت کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە لە هەر ساڵێکدا کۆنگرەیەک یان دوو کۆنگرە دەبەستن بۆ پێشاندانی نوێترین بەرهەمی خۆیان لە بەناوبانگترینیان کۆنگرەی E3 یە بۆ پێشاندانی نوێترین یاری.
لە ئامێری پلەیستەیشن ٤دا چەندین یاری ناوازە وای کردووە کە زۆرترین هەوادار ڕووبکەنە ئامێرەکە، هەر وەکو وتمان سۆنی خاوەن پڕ فرۆشترین یاری و ئامێری یاری ڤیدیۆییە.

لەبواری نەرمەواڵەدا سۆنی ڕۆڵێکی تایبەتی هەیە چونکە خاوەن چەندین ئەپی تایبەتە و و چەندین نەرمەواڵەی بەسوودی بۆ سیستەمی ئامێرە زیرەکەکان گەشەپێداوە، بۆ کۆمپیوتەر و سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس هتد..، نەرمەواڵەکانی سۆنی جۆراوجۆرن لە ئامێرەکاندا، بۆ نموونە لە کۆمپیوتەردا سۆنی خاوەن یەکێک لە باشترین نەرمەواڵەکانی کۆمپیوتەرە بۆ مۆنتاژکردنی ڤێدیۆ ئەویش نەرمەواڵەی زنجیرەی Sony Vegasـە.

لە بواری دروستکردنی کۆمپیوتەریشدا سۆنی تا ۲ ساڵ لەمەوبەر خاوەن یەکێک لە باشترین ئامێرەکانی کۆمپیوتەر بوو لە ژێر ناو Sony Vio، بەڵام پاش جیا بوونەوە لە کۆمپانیای vio بۆ دروستکردنی کۆمپیوتەر کۆمپانیاکە وازی لە فرۆشتنی کۆمپیوتەرەکانی هێنا.

کۆمپانیای سۆنی یەکێکە لە هەرەگەورەترین کۆمپانیاکانی وڵاتی یابان لە ڕووی داهاتەوە، لە ساڵی ۲۰۱۲ دا داهاتەکەی ٦.٤۹۳ ترلیۆن یەن بوو، ئەمه ئاماری فرۆشی سۆنیە لە چوار وڵاتدا بە ئاماری ساڵی ۲۰۰۹:

ئامێرەکانی تایبەت بە ڤیدیۆ:
۳٦ ساڵ لەمەوبەر، سۆنی ئامێرێکی بۆ خوێندنەوەی دەنگ و ڤیدیۆ دروست کرد، تایبەت بە ماڵان و دانانی له شوێنێکی جێگری ماڵەوە کە ناوی BetaMax بوو، ئەمە وێنەیەکە لەو ئامێرە دێرینە:

185px-betamax_tape_v2هەر لە بەرهەمی دەنگ و ڕەنگدا، سۆنی لە ساڵی ۱۹٨٥ ئامێرێکی تری بڵاوکردەوە بەناوی Video8 کە بوو بوو بە ئامێرێک کە لە زۆربەی ماڵەکاندا هەبوو، تەنانەت لە هەندێ ماڵی کوردستانیش! بۆ هەر ڤیدیۆیەکی تۆمارکراو دەبووایە شریتێکی قەبارە گەورەمان لە شوێنێکی مەودا گەورە هەڵبگرتایە و کەی بمانویستایە پێی بکەین.
لەمڕۆدا کۆمپانیاکە خاوەن چەندین ئامێری پێشکەوتووی تایبەت بە ڤێدیۆیە.

ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگ:
لەوانەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ئامێرە مۆبایلە سۆنیەکەت ناوی Walkman ت بینیبێت، walkman ناوی ئەپی لێدەری (پلەیەر) مۆبایلی ئێکسپێریا بوو و ئەو ناوەی دەتبینی پێش چەندین ساڵیش بینیوتە و بەڵام لەوانەیە هەستت پێنەکردبێت، تۆ بە شێوەی MP3 و ئەلکترۆنی ئاوازەکانت دەکردە ناو مۆبایلەکەت بەڵام پێش ئەوەی بگاتە سەردەمی تەکنەلۆژیای نوێ بە شریتێک (کاسێت) بوو کە کە دەتخستە ناو لێدەرێک و بیستۆکێکت پێوە دەکرد و گوێت لێدەگرت، ئەمە وێنەیەکە لە شریتی پلەیەرەکە:
ئەمەش چەندین نموونەی بەرهەمی نوێی جۆراوجوری کۆمپانیاکەیە لە تەکنەلۆژیای دەنگدا، (بیستۆک، بڵندگۆ و هتد…):

250dd0191901fb0b9b1bdd863e53b1059f5684f1_gtk-xbt7 life-space-ux-symphonic-light-speaker smart-speaker-bsp60-black-1240x840-2cf28a46456ac9d8f6bc4ed477dcd53dthu0u7qxiq

سۆنی ئێکسپێریا:

20161030_171824

ئێکسپێریا X1 یەکەم مۆبایل بوو له ژێر ناوی Xperia کە لە ساڵی ۲۰۰٨ دا بڵاوکرایەوە، تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە زۆر نزم بوون بەڵام هەر لە نزیک ئەو ساڵەدا مۆبایلی X2 بڵاوکرایەوە کە ئەمە مۆبایلێکی تایبەتمەند بەرز بوو لەو سەردەمەی کە تێیدا بوو، بە کامێرایەکی ٨.۱ مێگاپێکسڵی، مۆبایلەکە بە هەبوونی GPS و Wifi لەو ساڵانەدا جێگەیەکی تایبەت بەخۆی کردبووەوە لە جیهانی مۆبایلە زیرەکەکاندا.
دووبارە لە ساڵی ۲۰۱۰ جۆرێکی نوێی زنجیرەی X ڕاگەیەنرا کە زۆر جیاواز بوو له X1 و X2، چونکە سیستەمی مۆبایلەکە زۆر زیرەکتر بوو له جاران چونکە سیستەمی وەگەڕخەری بەنێوبانگی (ئەندرۆید)ی لەسەر جێگیرکرابوو.
دوای دوو ساڵ، بەشی Sony Xperiaی سۆنی لە کۆمپانیای Ericson جیابووەیەوه که بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە هاوبەشی کاریان دەکرد بەڵام دوای ساڵێک لە جیابوونەوە کۆمپانیای سۆنی مۆبایلێکی لە زنجیرەیەکی نوێ ڕاگەیاند بە ناوی Xperia Z کە هەڵگری تایبەتمەندی بەهێزی ئەو کاتە بوو.
کۆمپانیاکە تا ئێستا بەردەوامە لە فرۆشتن و بەرهەمهێنانی مۆبایلەکانی، ئەم بابەتەش دوا بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەیە بۆ مۆبایل بەناویXZ ، کرتە بکە.

تەکنەلۆژیای سۆنی بۆ کامێرا له پلەیەکی باڵادایە:

sony-a7rii-phase-detection-autofocus

کۆمپانیای سۆنی هەر لە نیوەی کۆتایی سەدەی ڕابردووەوە کامێرای بەرهەم هێناوە، کامێرای تایبەت بە ڤیدیۆیی و کامێرایی وێنە.
ئەمە یەکێک لە بەرهەمەکانی کامێرایە لە ساڵانی سەدەی ڕابردوو، کە تایبەت بوو بە ڤیدیۆ:

20161025_103719

وە ئێستا سۆنی خاوەن باشترین کامێرای دیجیتاڵیە له جیهان، وە لە ساڵی ۲۰۱٦دا سۆنی کۆنگرەی NABی گرێدا و نوێترین بەرهەمی کامێرای ڤیدیۆیی ڕاگەیاند کە بوونه باشترین کامێراکانی جیهان:

sonyhdc4300a_nab2016
تەکنەلۆژیای سۆنی بۆ ئامێری تێلەفزیۆنیشە:

ئێستا زۆربەی کۆمپانیاکان داهێنانی تایبەتیان کردووە لە بواری TV دا، کۆمپانیای سۆنیش یەکێکە لەو کۆمپانیایانە و ئێستا خاوەن یەکێک لە باشترین تێلەفزیۆنەکانی جیهانە، ئەمە کۆتا بەرهەم و تایبەتمەندیەکانی تێلەفزیۆنی کۆمپانیایەکەیه کە لە بەرواری۹/۱ ساڵی ۲۰۱٦ پێشاندراوه:

be420b0be901e541_800x800ar

  • تایبەتمەندیەکانی:
  • بە تەکنەلۆژیای Master Drive کە وا لە وێنەکە دەکات ڕەنگی ڕاستەقینەی خۆیان دەربخەن.
  • قەبارەی تەلەفزیۆنەکە بە سێ پێوانەی جیاوازە کە بریتیین لە (۱٦٤ سم – ‌۱٨۹ سم – ۲٥۳ سم).
  • بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کاردەکات.
  • خاوەن چەندەها تەکنەلۆژیای ڕوونی ڕوونمایە
  • ڕابەرایەتی کردن بە Remote Control.
  • بە پڕۆسێسەری سۆنی ئێکسترێم 4K-HDR کاردەکات.
  • نرخی ئامێرەکە ٤ هەزار پاوەندە.

هەندێک بوو له مێژوو و بەرهەمەکانی کۆمپانیای سۆنی.

بۆچونی تۆ