ئامێرە هەمەجۆرەکان

بەفەرمى مۆبایلى Meizu M5 ڕاگەیەنرا

meizu-m5-colors

دوێنێ یەکشەممە کۆمپانیاى (مایزو – Meizu)ى چینى نوێترین بەرهەمى خۆى بەناوى (Meizu M5) ڕاگەیاند، مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکە بەقەبارەى ٥،٢ ئینجە بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ، کەئەمەیش گەورەترە لە ڕوونماى نەوەى پێشووترى بەناوى (m3s)، مۆبایلە نوێکە خاوەن چەندین تایبەتمەندى نوێیە لەوانەیش تواناى خوێندنەوەى پەنجەمۆرى هەیە لە دوگمەى سەرەکى مۆبایلەکە بەهۆى تەکنەلۆژیاى mTouch 2.1 کە توانادارە بەوەى تەنها لەماوەى ٠،٢ چرکە تواناى خوێندنەوەى پەنجەمۆرى خاوەنەکەى هەیە.

دەربارەى تایبەتمەندیەکانى ناوەوەى ئامێرەکە، Meizu M5 کاردەکات بە پرۆسێسەرێک لەجۆرى (MT6750)، کامێراى دواوەى مۆبایلەکە ١٣ مێگاپێکسلە و کامێراى پێشەوەیشى ٥ مێگاپێکسڵە، توانستى باتریەکەى ٣،٠٧٠ میلى ئەمپێرە و بە سیستەمى وەگەڕخەرى Yun کاردەکات بە ڕووکارى Fyme UI.

meizu-m5-camera-768x426

مۆبایلەکە بەدوو جۆرى جیاواز لە بیرگە و قەبارەى ڕامەوە بەردەستە، جۆرێکیان بیرگەکەى ١٦ گێگابایتە و قەبارەى ڕامەکەى ٢ گێگابایتە، جۆرەکەى تریشیان بیرگەکەى ٣٢ گێگابایتە و قەبارەى ڕامەکەى ٣ گێگابایتە، مۆبایلى (Meizu M5) بە ڕەنگەکانى (ڕەش ، سپى ، زێڕى ، شین ، سەوز) بەردەست دەبێت و نرخەکەیشى نزیکەى ١٠٥ دۆلارى ئەمریکى ئەبێت!

1 تشرینی دووه‌م، 2016
ئاڤاتار
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به‌ شێوه‌یەكی گشتگیر له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌ تێكه‌ڵم، به‌ تایبه‌تیش له‌ سیسته‌مى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى هه‌موو تاكێكی كورد سوودمه‌ندبن له‌ ته‌كنه‌لۆژیا و شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".
224