ئامێرە هەمەجۆرەکان
3, تشرینی دووەم 2016
چۆن سەیرى کۆنگرەى ڕاگەیاندنى مۆبایلى Huawei Mate 9 بکەم؟!

هەروەک لاى زۆرێکمان ئاشکرایە کەوا ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمپانیاى (هواوەى) چینى نیااى گرێدانى کۆنگرەیەکى هەیە و تێیدا دوایین بەرهەمى خۆى ڕادەگەیەنێت کە ئەویش وەک پێشبینى دەکرێت مۆبایلى (Huawei Mate 9) دەبێت.
کۆنگرەکەى هواوەى ئەمڕۆ و پاش کەمێکى تر کاتژمێر ٤ى ئێوارە بەکاتى هەرێمى کوردستان/هەولێر گرێدەدریت، ئێوەى بەڕێزیش دەتوانن لە هەژمارى فەرمى کۆمپانیاکە لەسەر پێگەى (پێرسکۆپ) بینەرى کۆنگرەکە بن یاخود لە پەڕى فەرمى (کەى ئاى تى ئێن) لە فەیسبووک.
کرتە بکە بۆ بینینى پەخشى ڕاستەوخۆى کۆنگرەکە لە پێگەى (پێرسکۆپ)
کرتە بکە بۆ بینینى پەخشى ڕاستەوخۆى کۆنگرەکە لە پەڕى فەرمى (کەى ئاى تى ئێن)
بێگومان وەک هەموو کۆنگرەیەکى کۆمپانیاکانى تر ئەم کۆنگرەیەى هواوەیش بێبەش نەبووە لە هەواڵە دزەکارییەکان و وێنەکانى مۆبایلەکە، هەروەک پێشووتر ئێمەیش لە (کەى ئاى تى ئێن) بۆ ئێوەمان بڵاودەکردەوە، ئەمەى خوارەوەیش یەکێکە لە وێنە دزەکارییەکانى مۆبایلە چینیەکە و دوو تایبەتمەندى پێشبینیکراوى!

بێگومان وەک پێشەى هەمیشەییمان ئێمەیش وەک (کەى ئاى تى ئێن) ڕووماڵى کۆنگرەکەتان بۆ دەکەین لە هەژمارى فەرمیمان لە تێلەگرام بەم ناونیشانەى خوارەوە، ئێوەیش دەتوانن سات بە سات لەگەڵمان بن بۆ زانینى نوێترین پێشهاتەکانى کۆنگرەکە، جگە لەوەیش لە پەڕەکەمان پەخشى ڕاستەوخۆى کۆنگرەکەتان بۆ دەکەین و دەتوانن لەوێشدا بینەرى کۆنگرەکە بن.
بەستەرى تۆڕەکەمان لە تێلەگرام:
www.telegram.me/kitnnet
بەستەرى تۆڕەکەمان لە فەیسبووک:
www.facebook.com/kitn.net
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".