ئامێرە هەمەجۆرەکان
3, تشرینی دووەم 2016
بەفەرمى مۆبایلى (Mate 9) لەلایەن هواوەیەوە ڕاگەیەنرا

ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ى بەکاتى هەرێمى کوردستان/هەولێر، کۆمپانیاى هواوەى چینى کۆنگرەیەکى تایبەت بەخۆى لە میونخى ئەڵمانیادا گرێدا و تێیدا ٢ بەرهەمى ناوازەى نمایش کرد ئەوانیش مۆبایلى نوێی (Mate 9) و دەستبەندى (Huawei Fit)بوون.
مۆبایلى (Huawei Mate 9) یەکێکە لە ناوازترین بەرهەمەکانى کۆمپانیاى ناوبراو کە تێیدا بەشێوەیەکى گشتى گۆڕانکارى لەهەموو بەش و پارچەکانیدا کراوە، ئەوەى جێگەى سەرسوڕمان بوو ڕێکەوتنى هواوەى بوو لەگەڵ کۆمپانیاى (پۆرش)ى تایبەت بەبوارى ئۆتۆمبێل بۆ دەرکردنى جۆرە نایابەکەى مۆبایلى ناوبراو کە هەر ناوى پۆرشیشى بەسەردار چەسپاوە و ناونراوە (Mate 9 Porsche Design) هەر بەم بۆنەیەوەش پێشەکەشکارى کۆنگرەکە هاوکاتکە بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاکەشە (ریچارد یو) بەئۆتۆمبێلى پۆرش هاتە سەر سەکۆ!
هەوڵدەدەین لە خوارەوەدا تایبەتمەندییەکانى مۆبایلى (Mate 9) بخەینەڕوو:
- ڕوونماکەى ٥،٩ ئینچە لەجۆرى IPS LCD بەڕوونى فووڵ ئێچ دى.
- بە پرۆسێسەرێکى ٨ ناوکى لەجۆرى Kirin 960 کاردەکات کە هواوەى خودى خۆى دروستى کردووە.
- قەبارەى ڕامەکەى ٤ گێگابایتە.
- بیرگەى ناوەکى ٦٤ گێگابایتە و دەتوانرێت زیاد بکرێت بەهۆى بیرگەى دەرەکیەوە.
- کامێراى دواوەى مۆبایلەکە جووت هاوێنەیە و هواوەى بەهاوبەشى لەگەڵ کۆمپانیاى (لایکا) بەرهەمیهێناوە، کامێرایێکى ٢٠ میگاپێکسڵە و ئەوەى ترى ١٢ مێگاپێکسڵە بەکرانەوەى هاوێنەیی f2.2 لەگەڵ تەکنەلۆژیاى OIS و LED، ئەمە سەرەڕاى ئەوەى توانادارە بەوەى دەتوانێت ڤیدیۆ تۆمار بکات بەجۆرایەتى 4K.
- کامێراى پێشەوەیشى ٨ مێگاپێکسڵە.
- باتریەکەى ٤٠٠٠ میلى ئەمپێرە و پشتگیرى بارگاویکردنەوەى خێرا دەکات بەتەکنەلۆژیاى (Super Fast)، هەروەک کۆمپانیاکەیش دەڵێت کە بە ٣٠ خولەک باتریەکەى %٥٨ بارگاوی دەبێتەوە.
- بە سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید (نووگەت ٧.٠) کاردەکات و نوێترین وەشانى ڕووکارەى تایبەتیەکەى هواوەى لەسەر جێگیرکراوە بەناوى EMUI 5.0 کە هەر لەمیانەى کۆنگرەکەدا هواوەى ڕایگەیاند و گۆڕانکارى سەرتاسەرى تێداکراوە.
- بە ڕەنگەکانى (ڕەش و سپى و زێرى و خۆڵەمێشى و سلڤەر و موگا) بەردەستە.
- تەنکى مۆبایلەکە ٧،٩ ملیمە و ١٩٠ گرام کێشەکەیەتى.
دەربارەى جۆرە نایابە پۆرشەکەیشى بەناوى (Mate 9 Porsche Design) جیاوازترە لەجۆرى پێشوو و کێشەکەى و تەکنیەکەى کەمترە، هاروەها ڕوونماکەى ٥،٥ ئینچە بەڕوونى QHD و لاکانى شاشەکەیشى چەماوەتەوە هەروەها ڕامەکەى ٦ گێگابایتە و بیرگەکەى ٢٥٦ گێگابایتە.

سەبارەت بەنرخى ئامێرەکانیش، نرخى (Mate 9 Porsche Design) بریتیە لە ١٣٩٥ یۆرۆ و نرخى (Mate 9)یش بریتیە لە ٦٩٩ یۆرۆ.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".