سامسۆنگ
5, تشرینی دووهم 2016
پەتای تەقینەوە نزیک بە 3 ملیۆن جلشۆری سامسۆنگی گرتووەتەوە
ماوەیەک لەمەوپێش چەندین دەنگۆ بڵاو بوونەوە سەبارەت بە تەقینەوەی جلشۆرەکانی سامسۆنگ, ئەم دەنگۆیانەش زیاتر تەشەنەیان سەند پاش ئەوەی چەندین زنجیرە گۆرین و ناردنەوەی مۆبایلی نۆت 7 و دووبارە تەقینەوەی کە بووەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکە چی دیکە ئەو مۆبایلە نەخاتەوە بازاڕەوە و بەتەواوی لەبازاڕەکان کشاندییەوە و بووەهۆی زیان گەیاندنی چەنیدن ملیار دۆلار بەو کۆمپانیایە
وە ئەو جلشۆرانەی کێشە یاخوود ئەگەری تەقینەوەیان هەیە مۆدیلەکانیان لە نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2016 دەبێت و پێشبینی دەکرێت نزیک بە ٣ ملیۆن جلشۆرببێت
کۆمپانیای سامسۆنگ لیستی ئەو ئامێرە جلشۆرانەی بڵاو کردووەتەوە کە ئەگەری تەقینەوەیان لێدەکرێـت و لەناو سایتێکی حوکمەتی ئەمریکادا بابەتەکە نوسراوە
کۆمپانیا ڕای گەیاندووە ئامادەنییە هەموو ئەو جلشۆرانە وەربگرێتەوە جگە لەوانەی لەماوەی 30ڕۆژی پێشوودا فرۆشراون
لەوانەیە ئەم ڕوداوە ببێتە هۆی زیان گەیاندنێکی زیاتر بە ناوبانگی سامسۆنگ کە پێشتر نۆت 7 زیانی گەیاندووە بە بەشی مۆبایلە هۆشمەندەکانی ئەو کۆمپانیایە و ئێستا لەوانەیە بە زۆربەی بەشەکانی کۆمپانیادا ئەم پەتایە تەشەنەبکات

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.