10
ئەپ و نەرمەکاڵا 6, تشرینی دووه‌م 2016 بۆچوون

بە ئەپە نوێیەکەی مایکرۆسۆفت وێنەکانت باشتر و جوانتر بکە.

دەتەوێت وا له وێنەکانت بکەیت بە هەوڵدانێکی کەم باشتریان بکەیت لە پێشتر؟ ئەپە نوێیەکەی مایکرۆسۆفت ئەم کارەت به تایبەتی بۆ دەکات.

ئەم ئەپە چەند مانگێک بوو بۆ سیستەمی (ئای ئۆ ئێس) بەردەست بوو بوو، وە ئێستاش بەردەستکراوە بۆ ئەو ئامێرانەی کە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکەن له کۆگای گووگڵ پلەی ستۆر و بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمه فراوانەکە شتێکی نوێیە.
شێواز و لێزانین و تایبەتمەندی ئەپی (Microsoft selfie) بۆ هەر تەمەنێک و ڕەگەزێک جیاوازە، بە پێی ڕەنگی پێست و کەشەکە، ئەویش بە بەکارهێنانی پەنجەکانت بە کرتە کردن بەو شوێنەی دەتەوێت باشتر ببێت.

ms2-1200x695
ئەگەر تۆ بە کاریگەرە (ئیفێکت) خۆکاراکانت بە دڵ نەبوو، چەندین کاریگەری ترت بۆ بەردەستە و دەتوانیت بەو تایبەتمەندیانە بە شێوەی دڵخوازی خۆت وێنەکەت دەستکاری بکەیت، هەر وێنەیەک کە دەتەوێت هەڵی بژێرە له مۆبایلەکەت و دەستکاری بکه، یاخوود ڕاستەوخۆ وێنەیەک بگرە و ئەو وێنەیە پاشەکەوت بکە کە دڵخوازی تۆیە.
کاریگەرەکان (ئیفێکتەکان) جیاوازن لە ئەپەکان و تایبەتمەندیەکانی پێشوو، چونکە خاوەن چەندین ڕەنگی نوێیە کە لە پێشتردا نەبووە و و لێزانین و ئەزموونی مایکرۆسۆفتی تێدا دەردەکەوێت. شێوازی کاریگەریەکان بە شێوازێکی خەیاڵی دەچێت کە پێستی بەکارهێنەر نوێ دەکاتەوە و بۆ هەوادارانی بواری ستایل ئامڕازێکی باش دەبێت. ئێستا بۆ مۆبایلەکانتانی دابگرن..
دایبگرە بۆ سیستەمی ئەندرۆید، (کرتە بکە).
دایبگرە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس، (کرتە بکە).
دەشتوانیت بێ داگرتنی ئەپەکە وێنەکانت دەستکاری بکەیت ئەویش لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی ئەپەکە، کە دەتوانیت وێنەیەک هەڵبژێریت و دەستکاری بکەیت. لەم بەستەرەوه:
https://goo.gl/ZpUU1q.

بۆچونی تۆ