پێداچوونەوە
7, تشرینی دووهم 2016
بە ڤیدیۆ کردنەوەی پاکەت و پێداچوونەوە بە دەسبەندی Mi Band 2 – بەشی یەکەم

یەکێک لەو دەستبەندە بەناوبانگ و بەربڵاوانەی ئێستا لە بازاڕەکان دەست دەکەوێت. بریتییە لە می باند. ئاشکرایە لەیەکەم وەشانی میباند ڕوونما بوونی نەبوو بەڵام لەهەمان کاتدا تایبەتمەندی بەرزی لەخۆی دەگرت بۆ نمونە ماوەیەکی زۆر پاتری خۆی دەگرت و هەروەها سوکەڵەیی و نرخ هەرزانی وای کردبوو لەماوەی ڕابردوو ببێتە یەکێک لە بەناوبانگترین دست بەندەکان.
لەماوەی ڕابردوودا شاومی دەست بەندی می باندی بە دیزایینێکی قەشەنگەوە نوێکردەوە و چەند تایبەتمەندی تری بۆ زیاد کرد یەکێک لەوانە بوونی شاشەیەکی ئۆلێد کە جێگەی ئەو ڕوونکاییە ئیل ئید دییانە گرتووەتەوە کە لەنەوەکانی پێشتری بوونیان هەبوو. شاشەکەی ٠.٤٢ ئینجە. لەخوارەوەی شاشەکە هەستەرەوەرێکی لەمسی هەیە بۆ ئالوگۆر لەنێوان بەشەکانی سەر شاشەکە وەکو کاتژمێرە و ژمارەی هەنگاوەکان و پاتری و چەند شتی تر.
بفەرموون لەخوارەوە بینەری کردنەوەی پاکەت و پێداچوونەوە بە دەستبەندی Mi Band 2 بن بە زمانی شیرینی کوردی:
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=-LSxFw2RT2Q&t=270s” width=”460″ height=”300″]
چاوەڕوانی بەشی دووەم بن کە تێیدا باسی ئەو ئەپڵیکەیشنەم کردووە کە لەگەڵ دەست بەندەکە کاردەکات و گشت بەشە گرنگەکانیم روون کردووەتەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!