ئامێرە هەمەجۆرەکان
10, تشرینی دووهم 2016
وەن پڵەس وادەى ڕاگەیاندنى مۆبایلێکى نوێی ئاشکراکرد

دواى ئەو هەموو دەنگۆیانە و هەواڵە دزەکاریانەى کە لەماوەى پێشوودا پێگە تەکنەلۆژیەکانى تەنى بوو دەربارەى ڕاگەیاندنى مۆبایلێکى نوێ لەلایەن کۆمپانیاى (وەن پڵەس)ى چینیەوە، بەفەڕمى کۆمپانیاکە هەواڵەکەى پشتڕاستکردەوە و وادەى ڕاگەیاندنى مۆبایلەکەیشى ڕاگەیاند.
دوێنى کۆمپانیا چینیەکە لە جریوەیەکدا لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر، هەواڵە دزەکارییەکانى پشتڕاستکردەوە و وادەى ئاشکراکردنى مۆبایلەکەیشى ڕاگەیاندکە ١٥ى ئەم مانگەیە، تاکە شت لەسەر مۆبایلەکە کە وەن پڵەس لەجریوەکەدا دووپاتى کردبێتەوە ئەوەیە کە بە پرۆسێسەرێک لەجۆرى (Snapdragon 821) کاردەکات بەخێرایی ٢،٣٥ گێگاهێرتز، کە ئەمەیش نوێ نەبوو چونکە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا خودى کۆمپاناى (کواڵکۆم) لەجریوەیەکدا ئەماژەى بەوە کردبوو.
جریوەکەى کواڵکۆم
بەگوێرەى دەنگۆ و دزەکارییەکان بێت مۆبایلەکە ناوى (OnePlus 3T) دەبێت و ڕوونماکەى ٥،٥ ئینچ دەبێت بەڕوونى ١٠٨٠ پێکسڵ لەجۆرى AMOLED و قەبارەى رامەکەیشى ٦ گێگابایت و بیرگەکەیشى ٦٤ گێگابایت دەبێت، دەربارەى کامێراکەیشى چاوەڕوان دەکرێت کامێراى دواوەى ٢٠ مێگاپێکسڵ بێت بەجۆرى سۆنى IMX395 و کرانەوەى هاوێنەیی f/1.7، وەک وتمان ئەمانە تەنها دزەکاریین و فەڕمى نین بەڵام هەموومان لە ١٥ى ئەم مانگە مۆبایلەکە دەبینین و دەزانین چۆنا و چۆنییە!
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".