فۆتۆشۆپ
14, حوزه‌یران 2012
به‌كارهێنانی Content-Aware له‌ناو فۆتۆشۆپ بۆ لابردینی به‌شێك له‌وێنه به‌بێ تێكدانی.

له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆ فۆتۆشۆپ به‌كارهێنه‌رانی فۆتۆشۆپ زۆر خۆشحاڵبوون وده‌سته‌ی ئه‌دۆبی ڤیدیۆیان له‌سه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بڵاوكرده‌وه كه تا چه‌ند ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندییه سه‌ره‌نج ڕاكێشه. ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندییه له‌كاتی لابردنی به‌شێك له وێنه وبه‌بێ تێكدانی هه‌ڵده‌ستێت به وه‌رگرتنی ڕه‌نگ له‌ده‌وروبه‌ری ئه‌م شوێنه‌ی كه به‌شه‌كه‌ی لێ لاده‌به‌یت وه‌كو له‌وێنه‌كه‌دا دیاره وپاشان به‌شه‌كه لادهبهت به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌یت.
به‌ڵێ به‌ڕێزان به یه‌كێك له ئامێره‌كانی دیاری كردن هه‌ر به‌شێكت لهوێنهك ده‌وێت دیاری بكه و كلیكی ڕاستی له‌سه‌ر بكه و Fill هه‌ڵبژێره وپاشان فرمانی Content-aware دیاری بكه وئۆكهی بكه ده‌بینین به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:

نمونه‌یه‌كی تاقی كراوه: له پێشدا:

له پاش ده‌ستكاریكردن:

ئه‌گه‌ر ویستیشت به وردتر كاره‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌یت ئه‌وا له ڕێگه‌ی ئامێری Spot Healing Brush Tool وه ده‌توانیت ئه‌م كاره بكه‌یت وه‌كو فڵچه‌یه‌ك وایه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پێ دیاری بكه كه ده‌ته‌وێت لایبه‌یت و پاشان خۆكارانه لایده‌بات به‌بێ هه‌ستكردن پێی:

تێبینی: ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ته‌نها له‌سه‌ر فۆتۆشۆپی CS5 وCS6 بوونی هه‌یه.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
ده سته كانت خؤش بيت وه سه ركه وتوو بيت به ريزم….
به س من به فؤتؤشؤبى 7 كار ده كه م ئه و فۆتۆشۆپی CS5 وCS6 جؤن بيدا بكه م؟؟؟؟؟؟
براكه‌م كه‌مێك قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌یه وئه‌م لینكه‌م بۆت دۆزییه‌وه لێره دایبگره:
http://turbobit.net/ii7i9qlytss8.html
بیرت نه‌چێت سی ئێس 6 ـه!
سلام عیکم
من پویستیم بە فۆتۆشۆپى CS6 هەیە بە کراکەکەیەوە