10
ئای ئۆ ئێس 12, تشرینی دووه‌م 2016 بۆچوون

بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵانە پاشبنەمای هەر وێنەیەکت بووێت بیبڕە لە ڕێگەی Photoshop Mix

ئەدۆبی فۆتۆشۆپ مێکس ئەپێکی پڕۆفیشناڵی مۆبایلە زیرەکەکانە و لە دوای ئەوەی بە شێوەیەکی جوان پاشبنەمای وێنەکانت بۆ لادەبات، هاوکات دەتوانیت کاریگەری وێنەکان بکەیت بە شێوەیەکی ناوازە.
لابردنی پاشبنەما (باکگراوند)ـی وێنەکان یەکێکە لە ڕێگا سەرەکیەکانی دیزاینەران بە تایبەت له بواری (فۆتۆ)دا و دانانی پاشبنەمایەکی خەیاڵی سروشت لە جێیدا هتد.. ئەمەش بە مەبەستی پێدانی کەش و کاریگەریەکی یەکجار ناوازە بە وێنەکان. ئەم ڕێگایە خواستێکی زۆری خەڵکانی لەسەرە بۆ فۆتۆگرافەران.

adobe-photoshop-mix
ڕێگای لابردن و بڕینی پاشبنەمای وێنەکان بە شێوەیەکی زیرەکانەیە، بە دوو شێوەی جیاواز دەتوانیت کارەکە بکەیت.
لابردنی خۆکارانە و زیرەکانەیە، بە خشاندنی پەنجەت بەو شوێنەی کە دەتەوێت، ئەپەکە خۆکارانە ئەو ناوچانەی ترت بۆ هەڵدەگرێت کە سەر بەو شتەن کە تۆ دەتەوێت پاشبنەماکەی لاببیت، بە شێوەیەکی خێرا و ئاسان و بێ کێشە.
دەتوانیت بە خستنە سەر تایبەتمەندی (Basic Selection) پەنجەی خۆت بەکاربهێنیت بۆ هەر شوێنێکی ئەو شتەی کە دەتەوێت پاشبنەماکەی هەڵبگریت، بەبێ لابردنی خۆکارانە. ئێستا دایبگرە بۆ مۆبایلەکەت، (ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید).
داگرتن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس، کرتە بکە.

داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید، ‌کرتە بکە.

بۆچونی تۆ