ئاسایشی ئەلیکترۆنی

هێرشی BlackNurse بۆ لەکار خستنی کەڵە ڕاژەکان بە لاپتۆپێک

توێژینەرانی ناوەندی ئاسایشی TDC لە بارەی ئەم هێرشە دەڵێن کە ، بۆ ئەم کارە ئێوە پێویستان بە تۆڕێکی  گەورە لە ئامرازەکانی ئالودە نییە بەڵکو بە لاپتۆپێک و هێڵێکی ئاسایی ئینتێرنێت دەتوانن هێرش بکەنە سەر کۆمپیوتر یان تۆڕی مەبەست.ئەم توێژینەرانە رێگایێکیان پەیداکردووە  بەناوی “BlackNurse”-(ڕەشەپەرەستار)-کە بە کۆمپیوترێک و خێرایی هێڵیکی ۱۵ مێگابیت لە چرکە دەتوانن سێرڤێرە هەرە گەورەکان بە ئەژنۆ دەربێنن.

لەم شێوازە بە جیاتی بومبارانی ترافیکی زانیاری ، بە ناردنی پاکەتێکی ICMP ، کە ڕوانە دەکرێت بۆ شوێنی ئامانج و بە قەرەباڵغ کردنی فایرواڵ(دیواری ئاگرینی کۆمپیوتر یان سێرڤێر)، ڕاژەکانی سیسکۆ ،پاڵۆئاڵتۆ و … هتد، زۆر بە ئاسانی لەکاردەخات.

بەڵام هەواڵی باشتر ئەمەیە کە رێگای زۆر ئاسانتر بۆ بەرگیری لەم هێرشە بوونی هەیە.TDC پێشنیار دەکات کە فەلتر بۆ بەرگیری لە هێرشی “BlackNurse” بەکاربهێنین و ئەو بەرهەمهێنەرانەی پاکەتەکانی ICMP ،هۆشیاری فرەتریان بێت لە کاتی درووستکردنی ئەم پاکەتانە.پاڵۆئاڵتۆ دەڵێت کە ئامێرەکانی ئەم کۆمپانیا بە شێوازی پێشگریمان ئەم داواکاریانە دەسڕنەوە ،مەگەر بە شێوازی دەستی بەکارهێنەر دەستکاریان بکات.

ئەم هێرشە ئەوە دەسەلمێنێت کە هێرشەکانی DoS بە شێوازی جیاواز ئەنجام دەبێت.

سەرچاوە

15 تشرینی دووه‌م، 2016
ئاڤاتار
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت. www.Qezwan.ir
36