مۆبایل و تابلێت 15, تشرینی دووه‌م 2016

مۆبایلی OnePlus 3T بەفەرمی ڕاگەیاندرا

oneplus-3t-header-660x330

چەند خولەکێک لەمەوبەر کۆمپانیای وەن پڵەس بەفەرمی مۆبایلی OnePlus 3T ڕاگەیاند کە کتومت وەکو ئەوە وابوو کە لە زانیارییە دزەپێکراوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاماژەمان پێی دا. ئەم مۆبایلە لەسەر هەمان شێوەی وەن پڵەس ٣ یە بەڵام بە تایبەتمەندی بەرزتر و باشتر.

تایبەتمەندییەکانی بەکورتی:

  • ڕوونما: ئەمۆلد بە پانتایی ٥.٥ ئینج و بە ڕوونی FullHD
  • پڕۆسێسەر: سناپ دراگۆن ٨٢١
  • ڕام: ٦ گێگابایت
  • بیرگەی ناوخۆیی: ١٢٨ گێگابایت یان ٦٤ گێگابایت
  • کامێرای پشتەوە: ١٦ مێگا پێکسڵە بە بوونی تایبەتمەندی جێگیرکەر OIS و هەروەها بوونی ڕووناکی جۆری ئێل ئی دی
  • کامێرای پێشەوە: ١٦ مێگاپێکسڵ
  • باتری: ٣٤٠٠ ملی ئەمپێرە و پشتگیری لە بارگاوی بوونەوەی خێرا دەکات.
  • سیستەم: بە ڕۆمی OxygenOSـی بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید مارشماڵۆو کاردەکات.

لەڕاستیدا ئەم مۆبایلە هاوشێوەیەی نەوەی پێش خۆیەتی و ئەوەی گۆردراوە تەنها پڕۆسێستەر و کامێرای پێشەوەیە و زایادکردنی ٤٠٠ ملی ئەمپێرە بۆ پاترییەکەی و پێم وایە ئەمە زیاتر بۆ چالاککردنەوەی فرۆشەکانی ئەم مۆبایلە دەخاتە بازارەوە.

ئەم مۆبایلە لەسەر ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیا و کۆگا ئەلیکترۆنییەکانی وەکو ئەمازۆرن بە نرخی ٤٣٩ دۆلار بۆ بیرگەی ٦٤ گێگابایتی و بە نرخی ٤٩٩ دۆلار بۆ بیرگەی ١٢٨ گێگابایتی بەردەست دەبێت.

سەرچاوە Techwd

تاگەکان OnePlus OnePlus3 Oneplus3t
بۆچونی تۆ