رەقەکاڵا
18, تشرینی دووهم 2016
کوالکۆم ناوی نەوەی نوێی پڕۆسێسەرەکەی و تایبەتمەندییەکانی ڕاگەیاند

کۆمپانیای کوالکۆمی ئەمریکی بەناوبانگ لە بواری تەکنەلۆژیا و ڕەقەکاڵاکان، ئەمڕۆ ناوی نەوەی نوێی پڕۆسێسەرەکەی و تایبەتمەندییەکانی ڕاگەیاند. شایەنی باسە، ئەم پرۆسێسەرەی بەهاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای سامسۆنگ پەرەپێدەدات و ناویان ناوە سناپ دراگۆن ٨٣٥.
سناپدراگۆن ٨٣٥ تایبەتمەندی QuickCharge 4.0 هەیە و بنچینەکراوە بە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ١٠ نانۆمەتری کە ئەمە بەبەراورد بەنەوەکانی پێشخۆی زۆر پێشکەوتووتر و باشترە کە ١٤ نانۆمەتر بوو. ئەم پڕۆسێسەرە جێگەی هەردوو پڕۆسێسەری ٨٢٠ و ٨٢١ وەکو باشترین پڕۆسێسەر دەگرێتەوە.
جگە لەمە، کوالکۆم باسی لە توانای نەوەی نوێی بارگاویکردنەوەی خێرا کردووە کە بە QuickCharge 4.0 ناساندوویەتی و لەنەوەکانی پێشخۆی پارێزراوتر و چوست و چالاکترە و خێراترە لە بارگاوی کردنەوە. بەگوێرەی گوتەی کۆمپانیا بێت ئەم تەکنەلۆژیایە بە تەنیا ٥ خولەک بارگاوی کردنەوە ٥ کاتژمێر ماوەی بەکارهێنانی باتریت بۆ دەستەبەردەکات. بەمەش دەردەکەوێت کە ئەم تەکنەلۆژیایایە %٢٠ خێراترە و %٣٠ چوست و چالاکترە لەنەوەی پێش خۆی.
سەبارەت بە بەردەست بوونی کۆمپانیای دەڵێت بەم نزیکانە بەردەست دەبێت و سەرچاوەکانی هەواڵیش جەخت لەسەرەتای ساڵی داهاتوو دەکەنەوە. بەکورتی لەڕێگەی سناپدارگۆن ٨٣٥ وە تۆ ژینگەیەکی خێراتر و بارگاویکردنەوەی خێراتری ئامێرەکەت بۆ دەستەبەردەکرێت و هەروەها بەهۆی QuickCharge 4.0 ـەوە تۆ پارێزراوتر دەبیت و لەگەڵ چەندان جۆری کەیبڵی جۆری سی کێشەت نابێت و دوورتر دەبیت لە حاڵەتی سوتان و گڕگرتن و تەقینەوە. سەبارەت بە زانیاری زیاتریش لەداهاتوودا زانیاری زیاتر لەسەری بڵاودەکەینەوە.
سەرچاوە زە ڤێرج
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!