پڕۆژە و چالاکییەکان 22, تشرینی دووه‌م 2016

توێژینەوە: دیاریکردن و هەڵسەنگاندنی باشترین کۆمپانیاکانی دابینکردنی ئینتەرنێت لەلایەنی کەی ئای تی ئێنەوە

researchisp

وەک دەزانین چەندین ساڵە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لە کوردستان خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دابین دەکەن بۆ بەکارهێنەرانیان، تا ڕادەیەک لەم چەند ساڵەی دوایدا خێرایی هێڵەکان باشبووە بەڵام نرخی مانگانەی هێڵەکانیان زۆر گرانە و لە ئاستی دارایی و گیرفانی خەڵکدا نییە. ئاشکرایە ڕێژەی مووچەی هاوڵاتیان کەم بووەتەوە بۆ نیوهێندەی موچەی پێشوویان و بگرە چارەکیش بەڵام بەشێک لە کۆمپانیاکانی دابینکەری ئینتەرنێت نەیان توانییوە ببنە هاوکاری بەشداربووانیان بە دابینکردنی ئۆفەر و پێشکەشکردنی باشتر و کەم کردنەوەی نرخی کارتەکانیان، کە ئەمەش وادیارە بەکارهێنەرانیان کەمی نەکردووە و بگرە لەوانەیە زیادیشی کردبێت بە هۆی زۆری بێ ئیشی خەڵکی و خۆ سەرقاڵکردن و پێویستی زۆرێکیش بە ئینتەرنێت و هەروەها قوڵبوونەوەی قەیرانی دارایی و سیاسی و جەنگی داعش. ئەمە لەکاتێکیشدایە، بەپێی بڕیارێکی حوکومەت کە داوای لە کۆمپانیاکانی دابین کردنی ئینتەرنێت کردبوو بە ڕێژەی لە ٢٠% نرخەکانیان کەمبکەنەوە بەڵام بە پێچەوانەوە زۆرێک لە کۆمپانیاکان هاوکاری هاوڵاتیان و بەشداربوانیان بەشێوەیەکی بەرچاو نەکرد، وەک دەزانین ئەگەر باجیان بخرێتە سەر ئەوە بە ماوەیەکی زۆر خێرایی هێڵەکانیان کەم دەبێتەوە وەک ئەو نمونەی ماوەیەک لەمەوپێش ڕوویدا حکومەتی بەغدا هەستا بە باج دانان لەسەر هێڵەکانی پەیوەندی بەڕێژەی لەسەدا بیست کە نەگەشتە چەند کاتژمێرێک تەنانەت لە مارکێتی کۆڵانەکانیش نرخەکانیان زیاد کرد.

ئەگەرێکی تریش هەیە کە دەبێت خوێنەران ئاگاداربن کە کۆمپانیاکان سەرەتا هێڵێک بڵاودەکەنەوە ئۆفەری باش و گونجاو دابین دەکەن بەڵام نازانرێت هەروا دەمێنێتەوە یان نا، چونکە ڕۆژ بە ڕۆژ بەشداربوو زیاددەکات و ئەگەری هەیە نرخەکان زیادبکەن چونکە سیاسەتی کۆمپانیاکان ئەوەیە سەرەتا کە هێڵێک بڵاودەکەنەوە نرخ و خێرای زۆر گونجاودەبێت و بەدوایدا وردە وردە دەستکاری ئۆفەر و پێشکەشکردنەکانیان دەکەن بەڵام هیوادارین لە ئاست بژێوی هاوڵاتیاندا بێت و بەوشێوەیە بمێنێتەوە کە یەکەمجار دەستی پێدەکات بەباشترکردنی بە تێپەڕبوونی کات.

 

سەرەتای توێژینەوەکەمان بەوە دەست پێدەکەین کە پێویستە بزانین جیاوازی نێوان مێگابت و مێگابایت چییە؟

١ مێگابت= ١٢٤ کیلۆبایت

تێبینیی: بیرت نەچێت لە توێژینەوەکە MB واتە بە پیتی گەورە بۆ مێگابایت بەکاردێنین و Mb کە پیتی b بچوکە بۆ مێگابت بەکاردێنین.

بۆ نموونە کە دەڵێین کۆمپانیایەک خێرای هێڵەکەی 12Mbـە واتە خێرایی بریتییە لە 1,488 MB لە کاتی داگرتنی فایلێکدا و پێوەری داگرتن و بارکردنی فایل لە ئینتەرنێتدا Mbـە وە بمانەوێت خێرایی هەر هێڵێک بزانین بە مێگابایت لێکدانی 124ـی دەکەین.

بۆ نمونە: ١٢ مێگابت x ١٢٤ کیلۆبایت= ١,٤٨٨ مێگابایت واتە نزیکەی مێگابایت و نیوێک

لەم ڕۆژانەی پێشوودا چەندین پەیوەندی کراوە بە ئێمەوە سەبارەت بە ناڕەزایی لەسەر هێڵی فاست لینک کە بڕێکی زۆر مێگابایتت لێدەبات کە زیاد لەوەیە کە خۆت بەکاریدێنیت و زۆر خەڵکی تریش دووپاتی ئەوەیان کردووەتەوە، لینکی ڤیدیۆ لە پەڕی فەرمی کەی ئای تی ئێن دانراوە و لەخوارەوەش هاوپێچ کراوە.

 

وەک دەستەی کەی ئای تی ئێن هەڵدەستین بە دانانی ئۆفەری کۆمپانیاکان بە نرخ و خێرایی هێڵەکانیانەوە و دواتر بە ڕەچاوکردنی ئەو دوو تایبەتمەندییە باشترین کۆمپانیای دابینکاری ئینتەرنێتتان بۆ دیاری دەکەین.

سەرەتا بەراوردی ئەو هێڵانە دەکەین کە بەڕاوتەری دی لینک (هێڵی نۆرماڵ) کاردەکەن وەک ADSL و فاست لاین و گۆران نێت کە بڕی داونلۆدی هێڵەکانیان بێسنوورە.

گۆران نێت

کۆمپانیای گۆران نێت ئەم هاوینە چەندین ئۆفەری هەبوو وەک هێڵێک و دوو مانگ ئینتەرنێت بە ۳۳٫٥۰۰ ئۆفەرێکی تاڕادەیەک باش بوو بۆ بەشداربووانی ئەوهێڵە، ئێستا هێڵێک و مانگێک ئینتەرنێت بە ۳۳٫٥۰۰ خێراییەکی گونجاوی هەیە لە چاو هێڵەکانی تر کە هەندێک کات دەگاتە ٥ مێگابایت  ٣٠ بۆ 40 مێگابت ئەم هێڵە تەنها لە ناوشاری سلێمانی هەیە.

ئۆفەرەکانی گۆران نێت:

  • خزمەتگوزاری برۆنز بە خێرای 12Mb  نرخی مانگانەی 33500 دینارە و بەکارهێنانی بێسنوورە.
  • خزمەتگوزاری سلڤەر بە خێرای 16 Mb نرخی مانگانەی 70000 دینارە و بەکارهێنانی بێسنوورە.
  • خزمەتگوزاری گۆڵد بە خێرای 20Mb نرخی مانگانەی 120000 دینارە و بەکارهێنانی بێسنوورە.

 

هێڵی فاست لاین

کە ئەویش کۆمەڵێک ئۆفەری باشی هەبوو وەک مانگی ڕەمەزان و مانگێکی دواتر و مۆدێمێک D-link بە 35 هەزار بوو بۆ ناو شاری سلێمانی، وە ئێستا بە ۳٥ هەزارە بۆ ناوشاری سلێمانی، و بۆ دەرەوەی سلێمانی بە 30 هەزار دینارە.

هێڵی ئەدی ئیس ئێڵی کۆمپانیای نەورۆز تیلیکۆم:

کە ئەمیش دوو جۆره‌ كارتی هه‌یه‌ :

  • كارتی 60 هه‌زار به‌ خێرایی بێسنور کە خۆی لە ١٥ بۆ ٢٠ مێگابت دەدات
  • كارتی 49 هه‌زار به‌ خێرایی 8Mbps

 

ئەو هێڵانەی بە فاییبەر ئۆپتیک کاردەکەن و خێراییان بەرزە:

هێڵی  IQ Online: ئەم هێڵە خێرایی  5 مێگابایت دەبێت و نرخی مانگانەی پەنجا هەزار دینار دەبێت تەنها لە چەند شارێکی نیشتەجێبوونی سنوری سلێمانی ئەم هێڵە بەردەستە و لە هەوڵی دانانی هێڵەکەدان بۆ هەموو سلێمانی نرخەکانی لە پەنجا هەزارەوە دەست پێدەکات.

  • هێڵی 50 هەزاری خێرایی 25 Mb و بڕی 250 گێگابایت بۆ دابین دەکات بە بەردەوامی ڕۆژ
  • هێڵی 80 هەزاری خێرای 10Mb بڕی 500GB ت بۆ دابین دەکات
  • هێڵی 120 هەزاری خێرای 1000 Mb

 

هێڵی  O3 Teleco: هێڵێکی فایبەر ئۆپتیکە و لە سنوری چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کاردەکات داگرتن و بارکردنی فایلەکانی بێسنوورە

  • کارتی 39000 خێرایی داگرتن و بارکردنی فایل 15mbـە
  • کارتی 59000 خێرایی داگرتن و بارکردنی فایلەکان 25mbـە

 

هێلی تارین نێت Fiber To The Home کە بە سیستەمی فایبەر ئۆپتیک کاردەکات و ئۆفەرەکانی بریتین لە:

  • کارتی 39 هەزاری خێرای داگرتنی فایلی 15Mb و بارکردنی پەڕگەی 5 Mb
  • کارتی 59 هەزاری خێرای داگرتنی فایلی 25Mb و بارکردنی پەڕگەی 8 Mb

 

دەرئەنجام: بە بەراوردکردنی تایبەتمەندی خێرایی و نرخ بەڕای ئێمە گۆران نێت باشترین ئۆفەری دابین کردووە لەچاو کۆمپانیاکانی دیکەدا چونکە خێرای و نرخەکەی تاڕادەیەکی زۆر گونجاوە و بە بوونی چەندین ئۆفەری گونجاو و باش لەماوەی پێشوودا.

 

ئەو هێڵانەی بە مای فای کاردەکەن (هێڵی گیرفانی)سیستەمی نەوەی چوارەم

هێڵی فاستلینک 4G: ئەم هێڵە چەندین ئۆفەری جۆراوجۆری هەیە:

ئۆفەرەکانی مای فای:

  • كارتى 15 هه‌زارى 4 گیگابایت
  • كارتى 35 هه‌زارى 20 گیگابایت
  • كارتى 39 هه‌زارى 20 گیگابایت + پشووی حه‌فتانه‌ بێ به‌رامبه‌ر، رۆژانی (هه‌ینی و شه‌ممه‌) بڕی (1) گێگا.
  • كارتى 49 هه‌زارى بكره‌ 30 گیگا بایت به‌ ده‌ست بینه + پشووی حه‌فتانه‌ بێ به‌رامبه‌ر، رۆژانی (هه‌ینی و شه‌ممه‌) بڕی (2) گێگا.
  • كارتى 59 هەزاری 50 گیگابایت
  • كارتى 69 هه‌زارى 50 گیگابایت + پشووی حه‌فتانه‌ بێ به‌رامبه‌ر، رۆژانی (هه‌ینی و شه‌ممه‌) بڕی (4) گێگا.

 

هێڵی تیشک نێتی 4G Lte Advanced: ئەم هێڵە لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کۆیە و سۆران هەیە تائێستا و وەردە وردە کاربۆئەوە دەکەن تەواوی شارەکانی تری وەکو پارێزگای هەڵەبجەش بگرێتەوە و لەو شوێنانەی پێشوتریش کە بە وایماکسی تیشک نێت کاریاندەکرد بیانکەن بە نەوەی چوارەمی تۆڕی ئینتەرنێت.

ئۆفەرەکانی سیستەمی نەوەی چوارەمی تیشک نێت:

  • کارتی 25,000 ی 16 گێگا بۆ ڕۆژە وە لە 1ی شەو بۆ 9ی بەیانی 100 گێگایە. وە فەیسبووک بێ بەرامبەر بێجگە ڤیدیۆ.
  • کارتی 35,000 ی 30 گێگا بۆ ڕۆژە وە لە 1ی شەو بۆ 9ی بەیانی 100 گێگایە. وە فەیسبووک بێ بەرامبەر بێجگە ڤیدیۆ.
  • کارتی 45,000 ی 45 گێگا بۆ ڕۆژە وە لە 1ی شەو بۆ 9ی بەیانی 100 گێگایە. وە فەیسبووک بێ بەرامبەر بێجگە ڤیدیۆ.

تێبینی: ئەم ئۆفەرانەی سەرەوەی تیشک نێت سەرەکین و زیاتر خەڵک دەیانکرێت و چەند ئۆفەرێکی تریش دوو مانگیشی هەیە و هەروەها ئۆفەری بزنسیش کە بۆ ماوەی ٣ مانگی و زیاتریش بەردەستە.

 

هێڵی Newroz4G لە زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی نەوەی چوارەم دابین دەکات و سەربە کۆمپانیای نەورۆز تێلیکۆمە:

  • كارتی 10 هه‌زار بریتیه‌ له‌ 10 GB بۆ مانگێگ و ڕێژەی گێگابایتی شەوانەی نییە.
  • كارتی 25 هه‌زار بریتیه‌ له‌ 30 GB بۆ مانگێگ و ڕێژەی گێگابایتی شەوانەی نییە.

 

دەرئەنجام: بە بەراوردکردنی تایەتمەندییەکانی خێرای و نرخی هێڵەکانی نەوەی چوارەمی ئینتەرنێت دابین دەکەن بەڕای ئێمە باشترین ئۆفەری لەلایەن کۆمپانیای تیشکنێتەوە دابین کراوە وەک وتمان سیستمی(فۆڕ جی) نەک هێڵی وای ماکسەکەی.

 

هەندێکی هێلی تر کە بە تەکنەلۆژیای جیاجیا کاردەکەن:

ماکس نێت: هێڵێکە بە سیستەمی وای ماکسی نەوەی سێیەم کاردەکات و سەر بە کۆمپانیای فانۆس تیلیکۆمە

maxnet

بەداخەوە ماکس نێت هێڵێکی زۆر خاوە و بڕی گێگابایتی مانگانەیان وەک پێویست نییە و لە چاو کەمی خێرای هێڵەکەی دەبوایە بەشداری مانگانە بە ۲۰ هەزار بوایە.

 

ئەو هێڵانەی بە ئامێری نانۆستەیشن M5 (ئاریاڵ) کاردەکەن و جیهازی TP-Link (ڕاوتەر) شەپۆلەکەی وەردەگرێ  و نرخیشیان بەشداریکردنی مانگانەیان تاڕادەیەک گونجاوە بەڵام سەرەتای بەستنی هێڵەکە تێچووی زۆرە و تاڕادەیەک خێراییان جێگیرە.

هێڵی تارین نێت: نرخی ئامێرەکەی بە 145$ ـە و هێڵەکەی بێسنوورە وەک هێڵەکانی تر

ئۆفەری مانگانەی تارین نێت

  • ئۆفەری 49 هەزاری خێرایی 2.5 Mb
  • ئۆفەری 34 هەزاری خێرایی 1.5 Mb

ئۆفەری کاتژمێری

  • ئۆفەری 100 کاتژمێری نرخی 21 هەزار و خێرایی 1.5 Mb
  • ئۆفەری 40 کاتژمێری نرخی 12 هەزار و خێرایی 1.5 Mb

 

هێڵی پەیک LTD: لە سنوری شاری هەولێر کاردەکات و داگرتنی فایل و بارکردنی بێسنوورە بەڵام خێرایی ئۆفەرەکانی جیاوازە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

paik

هێڵی نێکست نێت: بەئامێری TP-Link کاردەکات لە سنوری ناو شاری سلێمانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دابین دەکات و تێچووی بەستنی هێڵەکە 150 هەزارە لەگەڵ مانگێک ئینتەرنێت، مانگەکانی دواتر 39 هەزار دینارە خێرایی هێڵەکە 8 Mb ـە لەچرکەیەکدا.

ئەمانەی سەرەوە چەند هێڵێک بوون وەکو نمونە وەرمان گرتبوون و لەبەر بەربڵاویشیان زیاتر جەختمان لەوان کرد بەڵام چەند هێڵێکی تریش هەن بۆ نمونە ئەوەی ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تێل و ویگۆ و چەندی تریش کە ئێمە پێمان وایە لە ئاستی خواستی بەکارهێنەران نین و نەیاتوانیوە خواستی بەکارهێنەران پڕبکەنەوە. ئەمە هەرچەندە بۆ نمونە ئاسیاسێڵ ئۆفەری بێ سنوری داگرتن و بەرزکردنەوەی هەیە بەڵام هێڵەکەی تۆڕی ٣ جی و لەخێراییدا زۆر هێواشە و ئیتر ئەمانە و چەندین هۆکاری تریش هەن. بەهیوای ئەوی کۆمپانیاکان زیاتر کێبەرکێ بکەن بۆ ئەوەی لە توێژینەوەی داهاتوومان لەڕیزی پێشەوە بن.

خوێنەران، ئەم بەدواداچوونە و هەڵسەنگاندن و دیاریکردنە بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە و زیاتر بەرچاوڕوونیە لەسەر هێڵەکانی ئینتەرنێت و ئۆفەرەکانیان لەکوردستان. لەبەرئەوە کەی ئای تی ئێن بە ئەرکی سەرشانی خۆی هەستاوە و ئامانجی هۆشیارکردنەوە و پێدانی وردترین زانیارییە بە خوێنەرانی کە هەندێک کۆمپانیا لە هەندێک ناوچە هێڵەکانی ئینتەرنێتیان قۆرخ کردووە و یاری بە نرخ و خێرایی هێڵەکان دەکەن بێ گوێدانە باری دارایی خەڵکی. وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد و بەبەراوردکردنی کۆمپانیاکان باشترین ئۆفەر لەلایەن گۆران نێتەوە دابین کراوە و لە ئامێرە مای فاییەکانیشدا هێڵی تیشکنێتی 4G Lte Advanced باشترین ئۆفەری دابینکردووە و دەستخۆشیمان هەیە بۆیان و بەهیوای ئۆفەری باشتر و دابیکردنی خزمەتگوزاریی شایستەتر بۆ بەکارهێنەرانیان و بەهیوای ئەوەی کۆمپانیاکانی دیکەش بتوانن نرخی هێڵەکانیان و جۆرایەتی هێڵەکانیان باشتر و باشتر بکەن چاو لەیەکدی بکەن تاکو و بتوانرێت سودێکی هەبێت بۆ بەشداربووان.

ڕەخنە گیرابێت لەهەر کۆمپانیایەک بۆ ئەوە بووە ئۆفەرەکانیان باشتر بکەن چونکە وەک دەزانین کۆمپانیا گەورەکانی وەک ئەپڵ و سامسۆنگ چەندین سەنتەری وەرگرتنی ڕەخنە و پێشنیار و تەنانەت کۆمپانیای ڕاوێژکاریشیان هەیە بۆ ئەوەی خزمەتی شایستەتر بکەن بە هاوبەشانیان.

دەستەی کەی ئای تی ئێن بۆ توێژینەوە بەردەوام چاودێری خێرایی و نرخی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان و ساڵانە یاخوود شەش مانگ جارێک ئەم بابەتە توێژینەوەمان دەبێت و باشترین کۆمپانیا دیاری دەکەین بە بەراوردکردنی سەرجەم ئۆفەرەکانیان کە ئێوەش دەتوانن بە تەواوی توێژینەوەکە بیخوێننەوە هەر سەرنج و تێبیینیەکتان هەیە دەیخەینە سەرچاومان و هیوادارین بابەتەکە شایستەبێت بە ئێوەی خوێنەر و سوود بە هەموو لایەک بگەیەنێت تاکو هاونیشتمانیان بەڕچاوڕوونیان هەبێت لەسەر ئۆفەرەکان و نەگەڕێن بەدوای زانیاری لەسەر هێڵەکان و ئاسانکاری بێت بۆیان و ببێتە هاوکاریەکیان کە کۆمپانیاکانیش بتوانن ئۆفەری باشتر و شایستە تر دابین بکەن.

تێبینی: ئەم توێژینەوەیە ماوەیەک لەمەوبەر تەواوبووە و تاکاتی تەواوبوونی دوایین ئۆفەری کۆمپانیاکانی وەرگرتووە و ئاشکراشە زوو زوو کۆمپانیاکان ئۆفەرەکانیان گۆرانکاری بەسەردادێنن بۆیە بەرپرسن نیین لەوەی ئەگەر دوای توێژینەوەکەی ئێمە ئۆفەرەکان گۆرابن.

بۆچونی تۆ