بابەتی گرینگ 21, تشرینی دووه‌م 2016

تێگەشتنی تەواو دەربارەی کڕین و جۆر و خێراییەکانی بیرگەی SD Card

کڕینی بیرگەیەکی دەرەکی قورس نابێت، ئەگەر بتەوێت باشترینت بە دەستبکەوێت و زانیاریت هەبێت لەسەریان، ئاشنا بە بەو ژمارە و جۆر و پۆلانەی بیرگە، کە مەبەست چیە لێیان و چۆنیەتی هەڵبژاردنی بیرگەیەک کە باشترین بێت بۆت.

ئێس دی کارد (جۆرایەتی بیرگەی دەرەکی) ڕێگایەکی ئاسان و هەرزان نرخە بۆ پێدانی بیرگەیەکی زیاتر بە مۆبایلەکەت بۆ دەربارەی هەموو شتێک که بتەوێت ڕێبەری تێدا بکەیت.

backup1-copy

بۆیە ئێمە تیشک دەخەینە سەر ئەوەی بۆچی و چۆن بەکاریان بێنین. وەکو ئەوەی وتمان، کاردی SD باشترین ئامڕازی پێدانی بیرگەیەکی زیاترە بە مۆبایلەکانمان بە نرخێکی هەرزان و بە شێوەیەکی ئاسان، بەڵام سەرنج لێرەدا ئەوەیە، ئایا چ فراوانیەکم پێویستە؟ بۆچی پێویستمە؟ بۆ کڕینی بیرگەیەکی دەرەکی SD وا باشترە لە شوێنێکی ناسراو و باش بەدوایدا بگەڕێین کە بازاڕێکی گەورەیە یاخوود فرۆشگایەکی پڕۆفیشناڵ، وە بەهەمان شێوەش ئەگەر لە بازاڕێکی سەرهێڵیشدا بگەڕێیت، تۆ دەبێت بزانیت کە چ جۆرێکت پێویستە، وە ئەو مەبەستانە چین کە لە ژمارەکاندا هەن.
کاتێک کە تۆ دڵنیابوویتەوە لەوەی کە ئامێره مۆبایلەکەت دەتوانرێت بیرگەی بۆ زیاد بکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە، تۆ دەبێت بزانیت کە چ جۆرە بیرگەیەک بکڕیت. SD Card بە کۆمەڵە قەبارەیەکی جیاواز لە بازاڕەکان هەن، وە جیاوازیان لە توخم و خێرایی و فراوانیش هەیە.

مۆبایلەکان بچووکترین جۆری SD card بەکاردەبەن

storagereview-toshiba-microsd-class-10-uhs-i-side

جۆرایەتی قەبارەی SD Card کە سێ جۆرە، هەر قەبارە و بۆ مەبەستێک و ئامێرێک بەکاردێت، گەورەترینیان بۆ چەندەها مەبەستی گەورە بەکاردێت، بۆ کامێراکان، کۆمپیوتەرەکان، بەڵام مۆبایلەکان جۆرە بڵاوەکەی SD بەکاردەبەن کە بچووکترین جۆری SDیە.

جۆرایەتی لە وەشانەکانی بیرگەکانی SD Card8gb-memory-font-b-card-b-font-font-b-32bg-b-font-tf-font-b-card

دووەم شتی گرنگ کە پێویستە بیزانین، جۆری قەبارە و ئارەزووی ئەو قەبارەیەی کە بۆ مۆبایلەکەمان پێویستە، جۆرەها SD Card هەن بە قەبارەی جیاواز و خێرایی جیاواز. دەتوانیت microSD بکڕیت، وە دەشتوانیت microSDHC و microSDXC یش بکڕیت. ئەم ناوانە چیە؟ جۆری microSD کە تایبەتمەندە بە فراوانی ۲ گێگابایت دەتوانێت تا ۲ گێگابایت زیاتر زانیاری زەخیرە بکات، وە هەندێک له قەبارەی ٤ گێگابایتیشیان هەیە. جۆری microSDHC دروستکراوە بۆ گرتن و زەخیرەکردنی زیاتر لە ۳۲ گێگابایت. وە جۆرایەتی microSDXC تایبەتمەند کراوە بە توانای نێوان ۳۲ گێگابایت تا ۲ تێرابایت. تۆ کامەت پێویستە؟ ئاگاداربه لەوانەیە هەموو جۆرەکانی SD Cardـەکان نەگونجێت بۆ مۆبایلەکەت و مۆبایلەکەت توانای خوێندنەوەی نەبێت، سێری ئەو ڕێبەریەی بیرگە بکە یاخوود لە دەوروبەرت بپرسە بۆ ئەو مەبەستە.

خێرایی Sd Card

لە کۆتاییدا تۆ دەبێت لە پلەی خێرایی بیرگەکان تێبگەیت، لێرەدا ٥ جۆری پلەی خێرایی بیرگەکانمان هەیە کە لێرەدا ناو و پلەکانیان ڕووندەکەینەوە (ڕیزکراوە لە کەمترین پلەی خێرایی بۆ بەرزترین پلەی خێرایی): (جۆری DS خێراییەکەی زیاتر لە ۱۲.٥ مێگابایت لە چرکەیەکدایە)، (جۆری HS خێراییەکەی زیاتر لە ۲٤ مێگابایت له چرکەیەکدایە)، (جۆری UH3-I خێراییەکەی زیاتر لە ۱۰٤ مێگابایت لە چرکەیەکدایە)، (خێرایی جۆری UHS-II زیاتر لە ۳۱۲ مێگابایتە له چرکەیەکدا)، (جۆری UHS-3 خێراییەکەی له سەرووی ۳۱۲ مێگابایت لە چرکەیەکدایە).
ئەمانە بەرزترین توانای هەر یەک لەو جۆرە ناوبراوانەی سەرەوە بوون.

بڕیاردان لەوەی کە ئایا چ جۆرێکت پێویستە

ئەوەی ئاماژەی پێدرا:

  • پێویستە بزانیت چ قەبارەیەک لە بیرگەی SD Card دەکڕیت.
  • پێویستە بزانیت چ جۆرێک لە بیرگە دەرەکیەکان بۆ مۆبایلەکەی تۆ دەبێت و دەگونجێت.
  • پێویستە بزانیت چ پلەیەکی خێراییت دەوێت لە بیرگەی دەرەکیەکان.

ڕێنمایی

  • پێویستە و وە دەمانەوێت مۆبایلەکانمان بە خێرایی ڤیدیۆیەک بگوازنەوە یان هاتوچۆی پێبکەین بۆ هەر شوێنێک، بۆیە دەڵێین بە هەمیشە بیرگەیەکی پلە بەرزی خێرا بکڕە، چونکە ڤیدیۆ گیراوەکان بە کامێرا وزە و توانایەکی زۆرتری مۆبایل بەکاردێنن بۆ ئەنجامدان و مامەڵەکردن، ئەوەت بیر بێت، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڤیدیۆی جۆرایەتی 4K پێویستە خێراییەکی باشی SD Cardت هەبێت.
  • چەندەها جۆری پۆل هەیە تایبەت بە بیرگەکان هەرگیز بیرگە پۆلی کەمتر لە ۱۰ نەکڕیت. بیرگە پۆلەکانی ۱۰ خێراییەکی باشیان هەیە و لە نێوانی خێرایی و توانا و نرخدا شتێکی ناوازەیە، بیرگە پۆل مەبەست لەو ژمارە و جۆرەی SD یە، کە لەسەر بیرگەکاندا هەیە.
  • ئەگەر تۆ هەمیشە ڤیدیۆ بە جۆرایەتی 4k تۆماردەکەیت، پێویستە و دەبێت خێرایی بیرگەکەت لە پلەیەکی باشدا بێت!
  • هەمیشە ئاگاداری جۆرەکان بە لە ئۆرجیناڵ و ساختەدا.

پێش ئەوەی بیرگەیەکی SD بکڕیت، ئەم بابەتە بخوێنەرەوە.

بۆچونی تۆ