بابەتی گرینگ 25, تشرینی دووه‌م 2016

مۆبایلی LG G6 و تایبەتمەندی خوێنەرەوەی چاو قسەی لێوە دەکرێت

lg-g5

کەمتر لە سێ مانگ ماوە بۆ دووبارە ململانێیەکی تر، ئەویش کۆنگرەی MWC یە، مۆبایلی LG G6 وتە و باسەکانی ئێستای سەرچاوەکانە کە لە مۆبایلە نوێیەکانی چەند مانگێکی تر و ساڵی نوێ دەبێت.

ئەوەی گرنگە لێرە باسکردنی تایبەتمەندیەکی نوێیە لە مۆبایلەکانی LG، ئەویش تایبەتمەندی خوێنەرەوەی چاوە بۆ کردنەوەی مۆبایلەکان، ئەمە دووەمجارە کە ئەم وتانە بووترێت دەربارەی مۆبایلەکە، چونکە جارێکی تریش باسی ئەم تایبەتمەندیە کرابوو. ئایا کۆمپانیای LG ئەم هەنگاوە نوێیە دەنێت؟
– پێشتر و بۆ یەکەمجار تایبەتمەندی خوێنەرەوەی چاو لە مۆبایلی Note 7 دا هەبوو، بەڵام بەهۆی سەرنەکەوتنی مۆبایلەکە، کۆمپانیا بە نیازە لە بەرهەمی S8 دووبارە تایبەتمەندیەکە بەردەست بکاتەوە.
بێجگە لە تایبەتمەندیە، باسی ئەوەش دەکرێت کە کۆمپانیای LG لە مۆبایلی LG G6 دا تەکنەلۆژیایەکی تایبەت بۆ مۆبایلەکانی دابنێت ئەویش دانی پارەیە بە تەکنەلۆژیای MST.
هیچ وێنەیەک لەبارەی ئەم دوو تایبەتمەندیە دزەی پێنەکراوە و هێشتا وتە باسەکانی ئەمڕۆیە.

تاگەکان LG rumors
بۆچونی تۆ